یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

         

پەیامی رێکخراو یاری کورد و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بە بۆنەی ٧٧مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان

پەیامی رێکخراو یاری کورد و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بە بۆنەی ٧٧مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد

پیرۆز بێ ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان

سەرەتا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان بەم بۆنە مێژوویی و گرنگەوە پیرۆزبایی لە لە هەموو گەلەکەمان ڕۆڵە بەشەرەفەکانی نەتەوەی کورد خەباتگێڕانی رێگای ئازادی  و سەربەخۆیی کوردستان و لە هەمان کاتدا سڵاو لە گەلی ڕاپەڕیوی شەقام  و ڕاپەڕینی بەردەوامی کۆڵنەدەرانەی  ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین.
نەتەوەی کورد وەک یەکێک لە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یەکێکە لەو نەتەوە ژیردەستانەی کە بەردەوام لە گۆرەپانی خەبات دایەوە  و قوربانی لە پێناوی سەروەری نەتەوەی دەدات. کە لە سەدەی ڕابردوودا و  ڕاپەڕینی زیاد لە سێ مانگەی ئەمڕۆی شەقامەکانی کوردستان نموونەی خەبات و خۆڕاگری خەڵکی کوردستان تۆمار کراوە.

یەکێک لە خاڵە هەرە گرنگەکانی مێژووی گەلی کورد کە هەم جێگای شانازییە و هەم بابەتی پێداچوونەوەی یادکردنەوەیە، ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان بو لە مەهاباد لە ٢ی ڕێبەندان. لە سەروبەندی شەڕی جیهانی دووەمدا کەلێنێک لە نێوان دەوڵەتی نەتەوەیی داگیرکەری ئێراندا دەرکەوت و دەرفەتێکی دیکە بۆ ڕزگاری و ئازادی نەتەوەی کرد و کوردستان دروست بوو  کە نوخبەی کورد و کۆمەڵگای کوردی سەرەڕای هەموو ئاستەنگێکی دەرەکی و نێوخۆیی هەوڵیان دا ئەم دەرفەتە کەڵک وەربگرن. دامەزراندنی ژکاف هەوڵێکی ڕەوا بوو بۆ ڕێکخستن و ئامادەکاری بۆ کەڵک وەرگرتن لەم دەرفەتە..

٧٧ساڵ لەمەوبەر، ڕۆژی ٢ی رێبەندانی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی (١٩٤٥زایینی) لە  مەیدانی چوا چرای مەهاباد،کۆماری کوردستان راگەیندرا .

 ڕۆژی دووی رێبەندان  و ڕاگەیاندنی  کۆماری کوردستان، نیشانەی خۆڕاگری،کۆڵنەدان و نەبەزین و ئیرادەی نەتەوەی کورد بوو لە ماوەی سەدان ساڵی بندەستیدا تا ئەمڕۆی ڕاپەڕینی شەقام کە دەنگی گەلی بەزاڵهاتووی دەستی داگیرکەر و دەولەتی چەوسێنەری ئاخوندیە، هێمای ئازادی و ئازادیخوازی و تێکۆشان بوو بۆ پچڕانی پەتی یەخسیری و بەدەستەوە گرتنی دەسڵاتی  سیاسی و بنیاتنانی دەوڵەت نەتەوەیی و داهاتوویەکی بەختەورەانەی ئەم گەلەیە.

کۆماری  کوردستانی، وەدیهاتنی  ئاوات و ئارەزووی لە مێژینەی کوردان بوو، وەراست گەڕانی خەونی خانی، حاجیو بەری  خوێن و ئارەقە  ورەنجی سەرکردە مێژوویەکانی  نەتەوەکمان، شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری، شێخ سەعیدی پیران، شێخ ڕەزای دەرسیم،  سمکۆی شکاک، مەلیک مەحمودی  نەمر  و ژێنێڕاڵ ئێحسان نوری پاشا بوو.

بە دامەزراندنی کۆماری کوردستان ،نەتەوەی کورد ناوچەیە لە  رۆژهەڵات کوردستانی ، ئازادی ئەستاند ، و چارە نووسی خۆی بەدەستەوە گرت و فەرمانراوای  نەتەوەی دامەزراند، ئالای کوردستانیان هەڵکرد  ئالای داگیرکەرانیان تۆر داو بیگانیان لە ناوچە بەدەر کرد، کورد بوە خاون مالی خۆی،

بە دامەزراندنی کۆماری کوردستان زمانی نەتەوەی رەسمی کرا و  بە خێرای گەشەی بەرچاوی بە خووە دیت  و لە هەمان کاتدا چاپخانە و ڕادیو و و کتێبخانەی نەتەوەی و ئەرتەشی نەتەوەی هیزی پێشمەرگە دامەزران.سەرەڕای نایاسایی بونی ناوچەکە ئاسیاش و ئەمنیەتی هاولاتیان بەتەواوەتی دەپاریزرا.

 لە کۆماری کوردستان، ژنان بە  بەشداری سیاست و دامەزراندنی چەند رێکخراوی تایبەت بە خۆیان و رۆڵی بە رچاویان هەبوو  لە کۆماری کوردستان.    

بە دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە بەشی کەمی نیشتمان بەڵام هێوای گەورەی  خستە ناو دڵی هەموو رۆڵەکانی نەتەوەوە  و شۆڕشگێڕان و  و ئازادیخوازانی   لە پارچەکانی دیکەی  کوردستانە و  بە بەشداری  و بەهانای کۆماری کوردستانەوە هاتن و کۆماری کوردستانیش بێ جیاوازی باوشی  بۆ کردنەوە، کۆماری کوردستان بووە قیبلەی یەک ڕیزی ناوماڵی کوردو کە دەسکەوتەکانمان لە هەر بەشی دیکەی  کوردستان گریدراوی یەکن و بە بی یەک سەرکەوتنی بەرچاو  بە دی ناکریت

ئەم  ڕووداوە مێژوویەو  دەسکەوتە بە نرخانە  تەنیا لە ماوەی یازدە مانگ تەمەنی کورتی  کۆماری کوردستان دەستکەوت کە کە دوای سەدان ساڵ داگیرکراوی و پارچە پارچەی نەتەوەکمان باشترین دەسکەوتی نەتەوەکمانە .

هەر چەند کۆماری کوردستان لە کەم تەمەنی باشترین دەسکەوت و پێشکەوتنی بە رچاوی بە خۆیەوە دێت بەلام ئاستی ئامادەی و تاقەت و توانای کۆماری کوردستان  نیتوانی پێش بە پلانی داگیرکەران و بەرژەوندی زلهێزەکان ناوچە بگریت  سەرئەنجام کۆماری کوردستان رووخا و بۆ جارێ دیکە کوردستان داگیرکرایەوە، پێشەوا و ژماریک لە وەزیر و ئەفسران و  کار بەدەستانی کۆمار لە مەهاباد لە سێدارە دران .

دوای  رووخانی کۆماری کوردستان ئەو  ئالایەی  لە چوارچرا  هەڵکرا و هیوای کورد لە دڵندا نەکوژانەوە و وەک چرای رۆناکی رێگەی رزگاری تا ئەمرۆکەش هەر لە سەر رێبازی  پێشەوا هەزاران کەس لە بندیخانەکان و چاوروانی پەتی سێدارەن و یا لەسێدارە دراون لە ژیر ئەشکەنجەی داگیر کەران نا بو داگیر کردنی کوردستان زمزمە دەکن  یا  ئاڵا بەدەس و تێکوشەر، هەڵگری  بێری نەتەوین ولە سەر   ڕێبازی پێشەوای نەمەر  قازی موحەممەدن ،لە هەر گوشەیک لە ئەم نیشتمانە لە هەر کات و  هەڵومەرجێک دا ئالای شۆڕشیان هەلکردوە سەر لە نوی تیهەلچونەتەوە لە سەر رزگاری نەتەوەکیان،کۆماری کوردستان قیبلەی شۆڕشگێرانی رێگەی رزگاری یەک جاری نەتەوەکیانن .

رێکخراوی یاری کورد (یارسان) و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان  بەم بۆنە  پیرۆزە نەتەوەیی و نیشتمانییەوە، گەرمترین و  پیرۆزبای  پێشکەش  تێکوشەران ڕێگەی ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان  و گەڵی کوردستان دەکات، هەزاران سڵاو پێشکەشی گیانی پێشەوای شەهید قازی موحەممەد و ئەفسران و پێشمەرگەکان و کاربەدەستان و تێکوشەرە شەهیدەکانی کۆماری کوردستان  دەکات و وەک رێکخراوی یاری کورد یارسان ویەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ، لەم رۆژە پەیمان  نۆی دەکەینەوە  کە هەلگری ریبازی پێشەوا سەربەخۆیی ولاتەکمان و هەڵگری ئاڵای نەتەوتیی و سروودی نەتەویی  بێن و هەتا رزگاری یەکجاری  نیشتمان و هەلکردنەوەی ئاڵای نەتەوەی و بیگانە بەدەر کردن لە نیشتمانمان ،هەرگیز سەنگەری خەبات و بەرخۆدان چۆڵ نەکەین.

 با یادی کۆماری کوردستان هاندەرمان  بێ بۆ یەکگرتنی ریزەکانمان، گوڕ تیندان  بە خەبات سوربوون لە سەر سەربەخۆیی خاک و  گرتنەوەی مافە رەواکانمان و ئالای کۆماری کوردستان و سرودی نەتەوەی  و بیرەوەری کۆماری کوردستان  ئیلهامبەخشی  تێکۆشان و کۆڵنەدانمان  لە پێناوی رزگاری و سەر بەخۆیی کوردستان بێت.

٧٧مین ساڵیادی کۆماری کوردستان پیرۆز بێت

مەرگ و نەمان بۆ دوژمنان و داگیرکەرانی خاکی کوردستان

رێکخراوی یاری کورد و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان


1 ساڵ و 10 مانگ و 1 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر