وەزیری دەرەوەی هۆڵەند: دانانی سپای پاسدارانی ئێران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان پێویستی بە پابەندبوونی هاوبەشی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا هەیە.
لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای پەسەندکردنی بڕیارنامەی دیاریکردنی سپای پاسدارانی ئێران وەک تیرۆریست لەلایەن پەرلەمانی ئورووپا، ڤۆپکی هۆکسترا وەزیری دەرەوەی هۆڵەند لە تویتێکدا سەبارەت بە دیدارەکەی لەگەڵ جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا و گفتوگۆی لەگەڵ ناوبراو لە تویتێکدا نووسی سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکان.مرۆڤایەتی لە ئێران و ڕاپۆرتی ڕفاندنی منداڵی ڕووسیا لە ئۆکراین.
هۆێکسترا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ڕێبەندان لە هەژماری خۆی لە "تویتەر" نووسیویەتی: "دەبێت بەردەوام بین لە سزادانی دەسەڵاتداران (پێشێلکاریی گەورەی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا)".
وه زیری ده ڕه وه ی هۆڵه ند جه ختی له سه ڕ ئه وه ی ئه م وڵاته "به توندی" پاڵپشتی له جێگیرکردنی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی له لیستی گرووپه تیرۆریستییه کانی یه کێتیی ئه ورووپادا ده کات، نووسیویه تی: "تۆمارکردنی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وه ک ڕێکخراوێکی تێرۆریستیی کرده وه یه که "کارێکە کە پێویستی بە پابەندبوونی هاوبەشی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا هەیە”.
لە هەمان کاتدا چارلی وایمەرز، نوێنەری سوید لە پەرلەمانی ئەوروپا، ڕەتکردنەوەی پێشنیازی هەڵپەساردنی بەرجامی ڕاگەیاند و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: هێشتا ڕێگەیەک ماوە بۆ ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا ک ئامادەبن بۆ دانوستانە بێ ئەنجامەکانی بەرجام کە لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆکان بەکاردەهێنرێت.
هەروەها وایمەرز وێنەی ئەو بڕگەیەی بڵاوکردۆتەوە کە خۆی و ژمارەیەک لە ئەندامانی دیکەی پەرلەمانی ئەوروپا پێشنیاریان کردووە بەڵام لەسەری ڕێکنەکەوتوون.
لەم بڕگەیەدا باس لەوە کراوە کە هەر دانوستانێک لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامەی هەستەی وڵات نابێت چاوپۆشی لە پڕۆژە زیانبەخشەکان، سیاسەت و بەرنامە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی بکرێت.
داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکات کە هەنگاو بنێت بۆ ڕێگریکردن لە دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی ئێرانØ› وە داوا لە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بکەن کە بە هۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و دەستێوەردانەکانی تاران لە ناوچەکە و ناوچەکانی دیکەی جیهان، ڕێکەوتنی بەرجام ڕابگرێت و واز لە پشتیوانیکردن لە بووژانەوەی بهێنێت.