ئایا لە ڕووی مێژووی خاکەوە ئەتوانرێ بە شێوەیەکی ڕاستی و حقیقی سنوورێک بۆ گشت خاکی کورستان دا بنریت?
یا خود ئەوی کە ئیمرو وەک نەخشەی کوردستان بەر چاو دەکەویت تا چەند راستە?
فەرهەنگی جغرافی (ابن عمران) کە بە فارسی نووسراوە لە بەشی پێنجەمیا ئەڵێت ، کوردستان بەشی ڕۆژئاوای ئیرانە کوردەکانی تیا جێنشینن سنوری کوردستان بە ئاسانی نەخشەی ناکێشرێت، و هەر وەها ناتوانین هێڵێک دابنێین بۆ هەموو کوردستان ، بڵام ئەنجامی لێکوڵینەوە و دەرس کردنی ئەو ناوچەیە کە کوردی تیا جێنشینە، لە ڕووی مێژووی خاکەوە، ئەتوانرێ بە شێوەیەکی نزیک لە ڕاستی سنوورێک دانریت، هێڵێکی ڕاست ڕابکێشریت لە لووتکەی شاخی ئاراراتەوەلە ژووری ڕۆژهەڵاتا ، سەرو خوار ببێتەوە بەرەو بەشی خوارووی لە زاگرۆسەوە بۆ پشت کوە وە لەوێشەوە هێڵێکی ڕاست ڕاکێشین بەرەو ڕۆژ ئاوا هەر لە موسلەوە تا دەگاتە ناوچەکانی تورکیە لە لیواری ئەسکەندەرۆنەوە، لەوێشەوە هێڵێکی تر ڕابکێشریت بەرەو ژووری ڕۆژهەڵات تا ئەرەزورۆم لە تورکیە ، ئینجا لە ئەرزو رۆمەوە هێڵێکی تر ڕابکێشین بەرەو ڕۆژ هەڵات تا لووتکەی ئارارات، بەم جۆرە مساحەی خاکی وڵاتی کوردستان دەردەکەویت کە ٤٠ ¹٦٥٠ کم ی چوار گۆشەیە کە پانترو فراونترە لە هەموو خاکی بەریتانیاو هۆلەند و بەلژیک و سویس و دانمارکە .
ئەم خاکەپیرۆز ئەوا بێ رۆحمامە دابەش بووە و ئیمەی کورد کە چی ناتوانین لە تەسکی فکری حیزبی دەس هەل گرین وە بە فکری چارە بین !