یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

         

با مێژووی ڕابردوومان بکەینە وانە و دەرس و عیبرەت بۆ داهاتوومان

 با مێژووی ڕابردوومان بکەینە وانە و دەرس و عیبرەت بۆ داهاتوومان
کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی

کاکی ڕۆستەم ئەڵماسی: با مێژووی ڕابردوومان بکەینە وانە و دەرس و عیبرەت بۆ داهاتوومان

کورد هیچ کاتێک خوازیاری شەڕ نەبووە بەلکوو شەڕ بەر دەرگای پەگرتووە ئەو بەردەوام هەوڵی داوە ژیان وەک جوانترین چەمکی مرۆڤایەتی پێناس بکات .

خەباتی لە پێناو ژیان دا بە لاوە جوان بووە، بەڵام هەمیشە خەباتکارانی بەند کراون یان لە سەدارە دراون یان سنگیان بۆتە قەڵغانی فیشەک.

گەلی کورد هیچ کاتێک لە خەبات و تێکۆشان نەوەستاوە و تەسلیمی هێز و ئیرادەی دوژمنان نەبووە . بەهەر حاڵ مێژووی کوردیش هەر وەکوو نەتەوەکانی تر پڕە لە ڕووداو و کارەساتی جوراو جور کە هیندیکیان وەک دەسکەوتێکی زۆر بە نرخ دەمینێتەوە و بەشێکیشی وەک تەوق ئەچنە یا باشتر وایە بڵیم چوونەتە گەردنی مێژووی کورد کە بەس لە بەر خاتری خاتران هەر رۆژە بە قیمەتی حەێسییەتی کورد مێژووەکەمان لی چەواشە دەکەن ، و راستیەکان روو لە زەواڵ .

مەبەست لە نووسینی مێژووی نەتەوەیەک و یان نووسینی ژیانی پێشەوایەک ئەوە نییە نووسەر هەر لایەنی چاکەکەی ئەو نەتەوەیە یان ئەو پێشەوایە باس بکا و بینووسێ و لە بەر خاتری خاتران چاو لە راستییەکان داپۆشێ ، بەڵکوو ئەبێ نووسەر بۆ مێژوو بنووسێ، لایەنی چاک و خراپیان چییە و چۆن ڕوویداوە ئاوا بە پارستنی ئەمانەتەوە هەمووی دەرخاو رونی بکاتەوە و بیان خاتە بەر چاو، بۆ ئەخری چین و نەوەکانی دوایی نەتەوەکە بیانخوێنێتەوە و لە چاکەکاپیان کە وەڵکە است.

لە مێژوو دا زۆر دەرفەتی سیاسی وا ڕێککەوتووە و بووە بە هۆی بە هەڵە دا چوون، بۆ زۆر پێشەواو پیاوی دڵسۆز، کە ئەو بە هەڵە چوونەیان بۆتە کەم و کووڕی لە ژیانی سیاسیاندا ، (کە بە داخەوە لە مێژووی کوردا نموونەیان زۆرن)نەک لە رەوشت و خوویاندا ، چونکە رەوشت و خووی تاکەکەسی جیاوازە لە کاروباری سیاسی ، زۆر پێشەوا و دەسەلاتدار لە مێژوودا هەن کە ئەبینین خاوەن جوانترین و خاوێنترین رەوشت و خوون و لە ماوەی تەمەنیان دا بە خاوێنی ناسراون ، کە چی لە کات و ماوەی دەسەڵاتداریاندا، دۆخ و ڕەوشی سیاسیی وەهایان بۆ خوڵقاوە کە نەیان توانیوە کەڵکی دروست و قازانجی لێوەربگرن و بە هەڵە دا چوون، جا ئەو بە هەڵە چوونەیان بووە بە کەم و کووڕی سیاسی و لە مێژوو دا بۆیان نووسراوەوە و لە سەریان کەوتووە، چونکە مێژوو بێڕەحمە و بەزەیی بە کەس دا نایە.

جا مەبەست لە نووسینی ئەم بابەتە کە سالانێکی زۆرە بۆ من من بۆتە داستانێکی دووبارە و چەند بارە ئەوەیە کە ساڵانیکی زۆرە رێز لە هاتنی ساڵیادی کوماری کوردستان لە مەهاباد دەگردریت و تەنانەت لە سالیادی ·٠  ساڵەشی کە چێ بە هۆی میرات گرانیەوە ئەو کومارە وجاخ کوویرە و هەر یەکە و بە جوورێک و سەلیقەێک باس لە ئەو کومارە دەکەن و خویان بە دریژە دەری ئەو رێگایە دەزانن ،کە بە داخەوە نەک هەر رەوشت و خوویان کوماری خواز نین بەڵکوو کەوتونەتە ناو گێژاویکی بێ نیشان کە دوورە لە تاقەتی ئەم بابەتە و لێرە دا ناتوانین باس لە جوورەکانی ئەو نیشانانە بکەین ، بەڵام بێ گومان مێژوو رەحمی بۆ کەس نییە و قەزاوەت دەهیلینەوە بۆ ئەو…

ئەگەر بڵێین ، درەوشانەوە و کووژانەوەی ئەستێرەی کۆمار یەکێک لە هەرە رووداوە گرینگەکانی سەدەی نۆزدەیەم و بیستەمی مێژووی کورد بووە کە شوێنەواری راستەوخۆ و نا راستەوخۆی بەربڵاوی لە سەر گۆرانکاییەکانی دوایی، لانیکەم کوردستانەکانی داگیرکراو لە لایەن ئیران و عیراقەوە بە جێ هێشت.

ئەمرۆ ·٠  ساڵ دوای ئەم ئەزموونە ، زۆر فاکتەری جیاواز و جۆراوجۆری وەک پچرانە یەک لە دوای یەکەکانی ئەزموونە سیاسیەکانی کوردستانی ژێر دەسەڵاتی ئیران لە دوای کۆمار و هەژاری و لاوازی فەرهەنگی و مێژوونووسی لە کوردستان کە تەنانەت مێژووی هاوچەرخیش دەگرێتەوە و هەروەها سیاست زدەیی ئەحزابی کلاسیک و کەمپ نشین زۆربەی رەهەندەکانی ژیان لەم دەڤەرە، کۆماری کوردستانیان وەک دەقێکی مێژوویی لێکردووە ، کە چەندین راڤە و خوێندنەوەی جیا جیا هەڵدەگری.

ئەگونجێ کە ئەم بابەتە بە دڵی زۆر کەس و لایان نەبێت بەڵام تێبینیەکان جیا لە یەکن و خامەی ئەم بابەتە بیرو ڕا و بۆچوونی تاکە کەسیی خوومە و بی گوومان بە مافی خۆمی دەزانم کە زۆر بە شەفافیەت و بە ڕوونی تێبینی و بۆچوونم دەر ببڕم.

هەر وەک لە سەرەوە ئاماژەم پئ دا بۆ خوێندنەوەی هەر یەک لەو بەر بەستانە ، لە پشتی هەر کام لەم خوێندنەوە تایبەتیانەش دا هێزێک یان لایەنێکی سیاسی بەدی دەکرئ. جێی خۆیەتی کە ئاماژە بەم راستییەش بکری کە میراتگری سەرەکی و فەرمی کۆمار ئەمرۆکە ئەوەندە تووشی لاوازی دابران و قەیران هاتووە کە ناتوانی بە تەنها خاوەندارێتی بکا و تەنانەت لە نێو لیستی بە تۆمار و درێژی داواکارەکانی تا رادەیەکی زۆرەوە بخرێتە پەراوێزەوە.

هەڵبەت هاوکات لە گەڵ ئەم رەوتەی باسی لێکرا، لە نێوەراستی نەوەدەکانەوە و هەروەها لەمەولا بە داخەوە مەسەلەی کۆمار و هەژاریی میراتگرانی کۆمار وای کرد کە ئەو کەسانەی تازە هاتوونەتە ناو گۆڕەپان و مەیدانەکەوە زۆر بە سانایی ڕێڕەوی کۆمار بەرەو بازارەکانی بازرگانی بکێشن و خۆیان بە خاوەنی سەرەکیی ئەو سەرمایە نەتەوەییە بزانن کە جێی داخە!

بە داخەوە لە ئەدەبیاتی رۆشنبیری و سیاسیی ئەمڕۆمان دا ، هەژاری و دەسکورتیکی گەورەی دیرۆکی و مێژوویی وەبەر چاو دەکەوئ ،کە ئەو کەلێنە بووەتە هۆکاری گشت رەهەندە پۆزیتیڤ و بە هێزەکانی کۆمار کە بە گشتی شورشی رزگاریخوازی گەلەکەمانی لاواز کردووە.

لە حەقیقەتدا ، ناسینی مێژوو و بەکارهێنانی ، دەتوانێ ئەم مەودا و کەلێنە پر بکاتەوە .

کۆمەڵگایەک کە زانستی قووڵی لە رابردوو و مێژووی خۆی نەبێ، لە ناسینی ئەمرۆ و داهاتووشی دا ، تووشی گرفت دەبێ، کەوا بوو گەڕانەوەی زانستی بۆ مێژوو ،بەتایبەتی کۆماری کوردستان وەک ئەزموونێکی نموونە ، پێوێستییەکی حاشاهەڵنەگرە و پێوەندێکی ئورگانیکیشی هەیە لە گەڵ داخوازییەکانی ئەم بزاڤە کۆمەڵایەتییەی ئیستا بۆ خۆبەرێوەبردنی شارستانیانە و دیموکراتیکی گەلی کورد.

کاکی روستەم الماسی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان


1 ساڵ و 11 مانگ و 28 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر