جێبەجێ کردنی پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی بە دەستی خێڵ خانەی پەهلەویەکان و ڕۆڵی کورد لە ڕێبەرایەتی کایەی سیاسی داهاتووی ئێران
بەشی یەک:
میللەتی ئازا، بەورە، چالاک و تێگەیشتووی کورد، ئەحزاب، لایەنەسیاسییەکان، مامۆستایانی ئایینی ، چالاکانی سیاسی و مەدەنی کوردستان، ئەوڕۆ دوای چوار مانگ ڕێبەری کردنی شۆڕشی گەلانی ئێرانی، وێڕای ماندوو نەبوونی و دەستخۆشی کردن لە هەمووتان بە پێویست دەزانین پەردەیەکی دیکە وەلانین و هەنگاوێک گەورەتر بێنینە پێشێ.
هەروا کە ئاگادارن کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای شۆڕشەوە دەستی کرد بە کەم ڕەنگ کردنەوەی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران، ئەمەش بۆ پێکانی دوو مەبەست بووØ›
یەکەم دڵخۆش کردنی دەوروبەریەکانی خۆی، دووهەم دڵسارد کردنی خەڵکی وەزاڵەهاتوو.
بەڵام هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا ئەم پیلانە تووشی شکستێکی گەورە ببوو، جا بۆیە پیلانەکانی دیکەی هێنا بەر باس.
دەزگاکانی ئەمنییەتی و ئیتلاعاتی وەزارەتی ئیتلاعات و سپای پاسداران و ساحفاسا، بە کەڵک وەرگرتن لە قیزەو شێونترین پیلانەکانیان لە هەوڵی ئەوەدان شۆڕشی ژینا بەڕەو لایەک ببەن کە دوای ڕۆخانی ڕێژیم بۆخۆیان لەو بازنەیەدا ببیننەوە. جا بۆیە پیلانەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سۆڤیەتی پێشوو(شوروی سابق) KGBØ› بە بێ هیچ کەم و کۆڕیەک خەریکن جێبەجێ دەکەن.
کۆماری ئیسلامی بە ناردنی کەسایەتیهایەکی جۆراوجۆر بەڵام جێ متمانە و باوەڕ پێکراو لە لایەن خەڵکەوە، ڕێک خەریکە پیلانەکانی ئەگەینێ بە ئامانج.
ئەوەیەکە کوڕی دیکتاتۆری پێشوو بیهەوێ ویکالەتی میللەتێک بکات بۆ ڕزگار کردن هیچ قسەیەکی لەسەر نییە چونکی دیارە لە ئەسڵدا کێشەو گرفتی زۆرە، بەڵام ئەوەیەکە کەسانێک ویکالەتی تام دەدەن بەم کەسە، یان لە شعووری سیاسی بە تەواوەتی بێبەشن یان مانای ویکالەت و ئەوەیەکە وەکیل و پارێزەر چ تواناییەکی هەیە و دەتوانێ بەو ئیزنو ئیرادە قانوونیە کە پێ دراوە چی بکات ،لێ بێخەبەرن!!
بەڵام یەک شت زۆر گرینگترە و پێویستە ئاماژەی پێ بکەم و دەبێ میللەتیش زۆر وریا بن ئەوەیەکە زۆرکەس هاتن
٠٠حمید فرخ نژاد٠٠یان جۆرێ ناساند کە بە ڕەچەڵەک کوردە و هەستێکی سەیری بۆ نەتەوەی کورد هەیە و بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک ویستیان بیسەلمێنن کە ئەم کابرایە زۆر هەستی نەتەوە پەرەستی هالەسەرێ، بەڵام لەم کایەی سیاسیەدا زۆر بە هاسانی فەرامووشکرا کە ڕۆل ونەقشی کۆماری ئیسلامی چ بووە لە ناردنی ئەم ئەکتەرە فارسە بۆ واشەنگتۆن ?!!جا بۆیە پێویستە بیری لێ بکەینەوە لە یەکەم هەڵوێستی ئەم کابرایە تا ئەوڕۆ سووڕاونەوەیەکی ±٨°٠’ دەبینین ، لە پێشدا ئازادی خوازێکی تەواو بوو، وردەوردە بوو بە دەنگی ئاڵای سەڵتەنەتیەکان و ئێستاش بە داڕشتنی کەمپەینی کۆکردنی واژوو بۆ ڕەزا پەهلەوی بووەتە دەنگی ڕەسنی فاشیسم.
ئەم باسە لێرەدا کۆتایی پێ نایە، بەڵکۆ تازە خەریکە دەست پێ دەکات.
کۆماری ئیسلامی باش دەزانێ سەتاسەتی کوردستان و بەلووچ و زۆرینەی توک و فارس و بەشێ لە نەتەوەکانی دیکەی ئێرانی ڕەزا پەهلەوییان پێ قەبووڵ ناکرێ، جا بۆیە بەوپەڕی هێز و تواناییەوە لەسەر ئەم کابرایە سەرمایە گوزاری کردووە و جۆرێ خەریکە لە پڕۆپاگانداکانی فارس زمان، لە دەرەوەی ئێران کەڵک وەر ئەگرێ کە خەڵک وا هەست بکەن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێژیم دەڕۆخێ و ڕەزا پەهلەوی لە تاران تاجی شاهی لەسەر دەنێ، جا بۆیە هاوکات لەگەڵ ئەم باسانە دەبینین یەکیەتیی ئورۆپا بە چڕوپڕی هەڵوێستی گرتووە!!!... گەر بمانەوێ وابیر بکەینەوە کە چونکی هەموو ئەم ڕووداوانە لە یەک کاتتدا ڕووی داوە ڕەنگە بۆ ئەوە بێت کە ڕۆژئاوا ڕەزاپەهلەوی پەسەند کردووە ، ئەمە هەڵە و داوێکی گەورەیە چونکی کۆماری ئیسلامی لە پشت ئەم داوە خۆی حەشارداوە، گەری پیلانی ڕەزا پەهلەوی سەربگرێ و ئێران بڕۆخێ سپای پاسداران بە پێ مامەڵەیەکی نهێنی ئەو تەزمینەی لە پەهلەوی وەرگرتووە کە پیلانی C جێبەجێ بکەن، ئەمەش ئەوەیە کە سپای پاسداران لە قاڵبێکی نوێدا وەکۆ ئولیگارشی لە بازنەی دەسەڵاتی سیاسی،دیپلوماسی، و ئابووری ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبێ و لە بەرامبەریدا ببن بە گاردی شاهەنشا و بیپارێزن لە هەر چەشنە مەترسیەک بۆ سەر دەسەڵاتی داهاتووی.
لێرەدا گەر جوان سەیر بکەن جگەلە کایەی سیاسی فارسە توندڕەوەکان ، کورد و نەتەوەکانی دیک هیچ بوونێک نییە.