حکوومەتی یەمەن خوازیاری پتەوکردنی گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران لە لایەن یەکێتیی ئورووپا و پەرلەمانی ئورووپا بە هۆی دەستێوەردانەکانی لە کاروباری ناوخۆی یەمەن و ناردنی چەک بۆ حوسییەکان بوو.
حکومەتی یەمەن پشتوانی لە بڕیارەکەی یەکێتیی ئورووپا و پەرلەمانی ئورووپا کرد کە سوپای پاسداران و سەرجەم گروپەکانی خستە لە لیستی تیرۆر و خوازیاری جێگیرکردنی گروپی میلیشیای حوسی وەک یەکێک لە گروپەکانی سەر بە سوپای پاسداران لە لیستی ئاماژەپێکراودا.
موعەمەر ئاریانی وەزیری ڕاگەیاندنی یەمەن ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی بانەمەڕ لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانی لە بڕیارەکەی یەکێتیی ئەورووپا کرد کە ناوی سپای پاسداران بخرێتە نێو لیستی تیرۆر و پێداچوونەوە بە ڕاگرتنی دانوستانەکانی بۆ بۆژانەوەی بەرجام کردوە.
ئاریانی جەختی لەوە کردەوە کە تاوانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی تەنیا لە کوشتن و لەسێدارەدانی ژنان و کچان و گەنجانی نارازی ئێرانی سنووردار نییە، بەڵکو ئەم ڕێژیمە تاوانکارییە، بە پێکهێنان و پشتیوانیکردنی گرووپە تائیفیەکان، ناسەقامگیری و تیرۆریزم دەخوڵقێنێت لە ناوچەکەدا، هەڕەشە لە ئاسایشی گواستنەوەی وزە کشتیوانی دەکات.
ئاریانی ئاماژەی بە شکستی هەوڵەکانی پێشووی ئەوروپا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کۆماری ئیسلامی کرد و ڕایگەیاند کە واژۆکردنی ڕێکەوتنی بەرجام لە ساڵی ٢٠ ١٥دا بووە هۆی پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران، زیادبوونی پشتیوانی لە گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران، فراوانبوونی چالاکییە تیرۆریستییەکان و هەڕەشەکان بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەلایەن ڕژێمی تارانەوە.