جیمز کلیوەرلی: رژیمی ئێران هاوبەشە لە تاوانە جەنگییەکانی ڕووسیا و پشتیوانیی کردنی لە گرووپە چەکدارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە بەیاننامەیەکدا، جەیمس کلیوەرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، ڕێژیمی ئێران بە ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و جۆرەکانی دیکەی چەک بۆ ڕووسیا بۆ شەڕکردن لەگەڵ ئۆکراین، "هاوبەشێکی" تاوانەکانی جەنگی ڕووسیایە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "ئێکسپرێس"، کلیوەرلی کە ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتۆن بەشداریی کردووە، لێدوانی توندی دژ بە کۆمارەکەی داوە و ئاماژەی بە لەسێدارەدانی عەلیرەزا ئەکبەری، هاووڵاتییەکی ئێرانی-بەریتانی لەسێدارەدان و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی دژە حکومەت ناڕەزایەتی دەربڕی.
بەگوێرەی کلیوەرلی: "بریتانیا سزای ئەو کەسانەی داوە کە دەستیان لە لەسێدارەدانی ئەکبەریدا هەبووە، و دەستیان لە زولم و زۆر لەو وڵاتە هەیە، لەوانەش داواکاری گشتی ئەم وڵاتە". سەرکردەکانی ئێران ساڵانێکە بە چەککردن و پشتیوانیکردنی میلیشیا توندڕەوەکان دراوسێکانیان لە ناوچەکەدا خوێنیان لێدەڕژێت.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا زیادی کرد: ئێستا ڕژێمی ئێران لەوە زیاتریش ڕۆیشتووە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ ڕووسیا دابین کردووە کە بۆ کوشتنی خەڵکی سڤیل لە ئۆکرانیا بەکاردێت. ئێمە و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دیکەمان دەست یەکدەگرن بۆ لێپرسینەوە لە ڕژیمی ئێران لە بەرامبەر ستەمکارییەکانی گەلی ئێران و تاوانەکانی پوتین لە دژی ئۆکراین.
کلیڤەرلی هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بەریتانیا و ئەمریکا لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئۆکراین لە نزیکەوە لەگەڵ کیێڤ کاریان کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، مۆسکۆ لە مێژووی هاوچەرخدا ئەوەندە گۆشەگیر نەبووە و هاوپەیمانی ئەتڵەسیش لەوە بەهێزتر نەبووە.
جەختیشی لەوە کردەوە: ئەگەر پوتین پێیوابێ کە جیهان دەستبەرداری دەبێت لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕ لە ئۆکراین و ئیرادەی بەرەنگاربوونەوەی تەماحەکانی لەدەست دەدات، دەبێت بڵێم تێنەگەیشتنێکی گەورەی دیکەی هەیە.
پێشتریش ڕۆژی دووشەممە، لە کۆبوونەوەیەکدا لە ئەنجومەنی کۆمۆنەکانی بەریتانیا، کلیوەرلی جەختی لە زیادکردنی سزاکانی سەر کۆماری ئیسلامی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشێلکاری بەربڵاوی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و پشتیوانیی ڕێژیمی ئەو وڵاتە لە گرووپە چەکدارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو وڵاتە کردەوە هەوڵەکانی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.