یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یه‌کشه‌ممه‌ 15 ره‌زبه‌ر 2724

         

وەزیری ناوخۆی ئۆکراین و و جێگرەکەی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە گیانی لەدەستدا

وەزیری ناوخۆی ئۆکراین و  و جێگرەکەی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە گیانی لەدەستدا
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە باکوری شاری بێرڤاری لە ناوچەی کیێڤ، بە هۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە وەزیری ناوخۆی ئۆکراینو جێگرەکەی گیانیان لەدەستدا.

پۆلیسی ئۆکراین پشتڕاستیکردەوە کە دێنیس مۆناستیرسکی وەزیری ناوخۆ و یێڤگنی ئینین جێگری یەکەمی وەزیری ناوخۆ و یورا لوبکۆڤیچ وەزیری ناوخۆی ئۆکراین لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەستداوە.

بە گوتەی دەسەڵاتدارانی ئۆکراین، هێلیکۆپتەرەکە لە نزیک باڵەخانەیەک و باخچەیەکی ساوایان کەوتووەتە خوارەوە کە  دێنیس مۆناستیرسکی وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا لەگەڵ هەشت کەسی دیکە لە کۆپتەرەکەدا بوون.
دەسەڵاتدارانی ئۆکراین  ڕایانگەیاندووە کە سەرنشینانی ئەم هێلیکۆپتەرە شەش بەرپرسی وەزارەت و سێ تیمی فڕۆکەوانی پێکهاتوون.
دێنیس مۆناستیرسکی، کەسێکی پلە باڵای ئۆکراینییە کە لە سەرەتای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە کوژرا.

لە نێو کوژراوەکاندا منداڵێک هەیە و ١١ منداڵی دیکەش لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرێت.

دیمەنەکانی ئاگرکەوتنەوە گەورەکەی دوای کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە بە خێرایی لە سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە.

تا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی  نەزانراوە.

کریلۆ تیمۆشینکۆ، جێگری سەرۆکی ئەرکانی ئۆکراین لە پەیامێکی تەلەگرامدا وتی: هەوڵدەدەین زانیاری لەسەر قوربانییەکان و دۆخەکە کۆبکەینەوە.



1 ساڵ و 8 مانگ و 17 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕؤستەم ئالماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر