سەرکردایەتیی حیزبە ئێران کوردستانیەکان لە بری ئەوەی ئەو دەرفەتە زێڕینانە بکاتە دەستکەوتی زیاتر و بەکاری بهێنێت بۆ قازانجی گەلی کورد, کەچی کردویانەتە بازاڕی موزایەدە و مونافەسەکردنی تەسک و کورت بینیی حزبیی و ناوچەگەرایەتی بەوەشەوە نەوەستا ،بەڵکو زیاتر پێی لێ راکێشا هەر بە بێ هیچ راوێژ و هەماهەنگییەک ڕۆحیان وەبەر مردو هێناوتەوە کە لە بەرژەوەندی و دەستت درد نکند لە لایەن ئەو فارسە فاشیزمانەی بناغەی سەرکوت و ئیعدامی ڕێبەران و تێکۆشەرانی کوردن، خەریکە لە خۆیانی دەکەنە اغابالاسەر و بۆگەلیش دەکەنە عالاحەزرەت.
بەر لەوەی ئیوە خۆتان پێ نوێنەری ئەم گەلە بێ، لە جیاتی ئەوەی بێن نیشتمانپەروەری بەوانی دیکە بفرۆشنەوە، حەقە پرسیار لە خۆتان بکەن کە ئایا ئەوانی دیکە کێن? ئەو هەڵوێستەی ئێوە لە چیەوە سەرچاوەی گرتووە? وە بپرسن بۆ دەبێت لە ئێستادا کە کوردستانی پڕ ئازار شەقام دەنگی نا بە مەرکزیەت کە دەسکەوتی خوێنی هەزاران شەهیدە، حیزبایەک هەبن بخوازن بگەڕێتەوە بۆ مێژووی پیش دەسەڵاتی مەلاکان. چی لەم مێژوەدا هەیە کە ئەوان دەیزانن و ئێمەش بە تاوانی لەسێدارەدانی پێشەواو سمکۆی نەمر ئەو سەرکردە سەربەخۆییخوازانەیان دەزانین. ئەمانیش هەر تاک و چەند کەسێ بون چەندی داوای سەربەخۆیان دەکرد. براست سەربەستی هێندە بێ قیمەتە لای ئێوە. کە لە ترسی وشەی تەجزیەتەلەب چاوەشکاری لەمێژوی حیزبەکەت و کۆماری کوردستان بکەیت.
گەورەترین هەڵە کە لە چەند ساڵی ڕابردوو لە لایەنیانەوە ئەنجامدرا، ناردنەوەی پێشمەرگە بەناوی جەولەو ڕاسان و چونەوە بۆ شاخ و ژیانێکی سەخت و پڕ مەترسی بۆ پێشمەرگەو ناوچەکەش کوتە بەر هێرش بۆردمانی ڕژیمی داگیرکەر کە زۆرینەیان شەهید بون لەکاتێکا خۆیان دەڵین ئەم ڕژیمە نە بە حیزبێک دەڕووخێت و نە بە حیزبێکیش بەڕیوە دەچێت. دەسکەوتی ئەم خوێنانەی ڕژاون و ئەم هەموو تیچوی کات کە ساڵانێکە کوری خەڵک هاندەدەن و زێندان و ئەعدام دەکرین لە پێناوی چی.
لە ئێستاشدا ئەگەر هەموو باشی ئێوە بریتی بێت لە شەڕکردن لەسەر فدرالی و بەدەستهێنانی پۆست لە تاران، دەبێت چاوەڕوانی ئەوەشمان بکردایەت کە بێ هیچ یەکرێزی و هەماهەنگییەک و گوێدان بە خەڵکانێک ڕۆژێک بیبەنەوە بۆ بانە.
ئەو مردبوو نە خاوەن بریار و نە دەمودەس