یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

         

موحسین کۆهکەن: مەولەوی عەبدولحەمید پەشیمان دەبێتەوە لە درێژەدان بە سەرسەختییەکەی

موحسین کۆهکەن: مەولەوی عەبدولحەمید پەشیمان دەبێتەوە لە درێژەدان بە سەرسەختییەکەی
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

پەرلەمانتارێکی پێشوی ئێران هەڕەشە لەمەولوی عەبدولحەمید" دەکات دەڵێت پەشیمان دەبێتەوە لە سەرسەختییەکەی ئەگەر بەردەوام بێت.

کۆهکەن ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک خوێن دەڕژێت تەنها ئەو کەسە نییە کە چەکەکەی هەڵگرتووە تاوانبار دەبێت. "ئەو کەسەی بە شێوازێکی دیاریکراو قسە بکات و کەسانی دیکە وروژێنێت، تاوانبارە". ئەگەر ئەم کەسانە پێیان وایە کە سەرسەختی دەتگەیەنێتە شوێنێک، ئەوا زۆر هەڵەن، ئەزموونیش دەرکەوتووە کە هەرکەسێک لەسەر ئەم ڕێگایە بەردەوام بووبێت، گرنگ نییە لە چ پلە و پایەیەکدا بووبێت، کۆتاییەکەی پەشیمان بووەتەوە لە کارەکەی.
 
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێک لە بەرپرسان و کەسایەتییە پەیوەندیدارەکان بە حکوومەتیش قسەی توندیان لە دژی مەولوی عەبدولحەمید دەربڕی.
کە ئەوش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە خامنەی وەک داخوازی و هەڕشە بۆ بێ دەنگ بونی 
 
مەولوی عەبدولحەمید هەمیشە پاڵپشتی خواستەکانی خەڵک بووە و خوازیاری دادگاییکردن و سزادانی سەرکردە و ئەنجامدەرانی کوشتنی خۆپیشاندەران بووە، هەروەها هەمیشە پێشنیاری ناڕەزایەتی ئاشتیانەی کردووە و ئامۆژگاری بەرپرسانی باڵای وڵاتی کردووە کە پابەندبن لەگەڵ داواکاری خەڵک.

موحسین کۆهکەن ڕیزی، لە دایکبووی ساڵی ١٣٣٦، زەرین شار، لەنجان، پەرلەمانتاری  لەنجان لە خولی ١٠ ی ئەنجومەنی ئیسلامییە. هەروەها لە خولیچوارم و حەوتەم و هەشتەمی پەرلەمان بووە. هه ڕوه ها وه ک یه کێک له ئه ندامه کارایه کانی به ڕه ی شوێنکه وتووانی پەیرەوی ئیمام و رێبەریە، له ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵێکی کاریگه ڕی هه بووه له ئه نجامدانی چالاکیی سیاسیی په یوه ندیدار به ئەسولگەرایان. هەروەها ئەمینداری گشتی کۆمەڵی ئیسلامی نوێنەرانی پەرلەمانە.


1 ساڵ و 10 مانگ و 6 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر