تورکیە هەڕشەی ئەوە دەکات کە بە بۆنەی ئەم ڕووداوە ئاستەنگی نوێ بۆ بەئەندامبونی سوید لە ناتو دروست دەبێت.
ڕۆژی پێنجشەممە، چەند کەسێک کە خۆیان بە کۆمیتەی هاوپشتی سوید بۆ ڕۆژئاوا ناودەبرد، لە بەردەم شارەوانی ستۆکهۆڵم، بوکەڵەیەکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیان هەڵواسی.
لای خۆیەوە ئۆلف کریستێرسۆن سەرۆک وەزیرانی سوید دوێنێ هەینی بەکەناڵی تیڤی 4ی ڕاگەیاند، ئەم کارە "زۆر مەترسیدارە"و بەتێکدانی هەوڵی وڵاتەکەی بۆ بەئەندامبون لەناتۆى هەژمارکرد،
پۆلیسی سوئید ئاماژەی بەوەکردوە، تا تەواوبونی ڕوداوەکە ئاگاداری ڕوداوەکە نەبوەو پێیان نەزانیوە.
حسێن ئایدین، پارێزەری تایبەتی ئەردۆغان، سکاڵای تاوانکاری لە داواکاری گشتی تورکیا لە ئەنقەرە تۆمار کردووە و داوای لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە کردووە، و پەکەکە بە ڕێخەری ئەم کارە دەزانن.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ بەریتانی بڵاویکردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 بە تورکیا بەو مەرجەی سوید و فینلاند ڕیگیان پێ بدات بچنە ناو ناتۆوە.
لە ساڵی 2021وە تورکیا داواکاریەکی پێشکەشی ئەمریکا کرد بۆ کڕینی 40 فڕۆکەی F-16 بلۆک 70و نوێکردنەوەی 80 فڕۆکەی لەو جۆرەی تورکیا، بەڵام کۆنگرێسی ئەمریکا مەرجی ئەوەی بۆ تورکیا داناوە کە دەبێت ئەنکەرە بەڵێن بدات ئەو فڕۆکانە لەجەنگی دژ بەیۆناندا بەکارنەهێنێت.