یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

         

بریتانیا: لەسێدارەدانی ئەکبەری دڕندانە و بێ وەڵام نابێت

بریتانیا: لەسێدارەدانی ئەکبەری دڕندانە و بێ وەڵام نابێت
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

بریتانیا ئیدانەی لەسێدارەدانی عەلیرەزا ئەکبەری کرد و جەختی لەوە کردەوە کە لەسێدارەدانەکە "بێ وەڵام نابێت".

عەلیرەزا ئەکبەری، بەرپرسی پێشووی وەزارەتی بەرگری ئێران، کە شاروەندێکی ئێرانی-بەریتانییە بە تاوانی سیخوڕیکردن بۆ هەواڵگری بەریتانیا لە سێدارە دارا، بریتانیا ئیدانەی لەسێدارەدانی ئێران کرد و جەختی لەوە کردەوە کە لەسێدارەدانەکە "بێ وەڵام نابێت".



ئاژانسی هەواڵی میزان سەر بە دەزگای قەزایی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئێران عەلیرەزا ئەکبەری،کە  پێشتر جێگری وەزیری بەرگری ئێران بوو، دوای ئەوەی بە تاوانی سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا لە سێدارە داوە.

ڕیشی سۆناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە تویتێکدا نووسیویەتی: من لە لەسێدارەدانی عەلی ڕەزا ئەکبەری، هاووڵاتییەکی ئێرانی-بەریتانی لە ئێران، ترساوم وئەمە کارێکی دەرەندانە و ترسنۆکانە بوو لە لایەن ڕژێمێکی وحشی کە ڕێز لە مافی مرۆڤی گەلەکەی ناگرێت.

جەیمس کلیڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە تویتێکدا نووسیویەتی: ئەم کارە دەرەندانە شایەنی توندترین ئیدانەکردنە و بێ وەڵام نابێتەوە.
 
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ "هێرشی قێزەون"ی ئێرانی بۆ سەر "مافی ژیان" دوای لەسێدارەدانی عەلی ڕەزا ئەکبەری  لەلایەن تارانەوە ئیدانە کرد.
 
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە لەسێدارەدانی عەلی ڕەزا ئەکبەری هاووڵاتی ئێرانی-بەریتانی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بەڵگەیەکی دیکەیە لەسەر هێرشە قێزەونەکانیان بۆ سەر مافی ژیان.
 
لە بەیاننامەکەدا داوا لە حکومەتی بەریتانیا کراوە "بە وردی" لێکۆڵینەوە لە تاوانی ئەشکەنجەدان بکات.
 
میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، ئەکبەری پێشتر پۆستی لە وەزارەتی بەرگری و ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی هەبووە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمی ئیرنا، ئەکبەری چەندین پۆستی لە بەشی بەرگری و ئەمنیەتی ئێران وەرگرتووە، لەوانە "یاریدەدەری وەزیری بەرگری" و "ڕاوێژکاری فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش" و بەرپرسی یەکێک لە وەزارەتەکانی ئێران. ناوەندی لێکۆڵینەوەی وەزارەتی بەرگری، جگە لەوەی لە " ئەمینداریەتی ئەنجومەنی گشتی" ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کار دەکات، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە وردەکاری ئەرکەکانی بکات.
 
ئەکبەری، بریندار و بەشدار لەشەڕ لەگەڵ عێراق (١٣٥٩-١٣٦٧) بوە،  تەمەنی ٦١ ساڵیدا (لەدایکبووی ٣٠ ی مێهری ساڵی ١٣٤٠ ) لە ساڵی ١٣٩٨ ئێرانەوە دەستگیرکراوە. واتە لە نێوان مانگی ئازاری ٢٠ ١٩) تا ئازاری ٢٠ ٢٠ ).
 


1 ساڵ و 10 مانگ و 8 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر