ڕۆحی شۆڕش لە شەقام بۆنی سەربەستی و دەوڵەت نەتەوەیە نە تاقی کردنەوەی مێژوو
پێشکەوتنی کەم لە هەڵگرسانی خەباتێکی ڕەوای دەرحەق بەگەلەکەم کە دێتە کایەوەو و شەقام و شاخ بە یەک دەنگی هەناسە بە شۆڕش و شۆڕشی نوێ دەرازێنەوە. بەهۆی بڕیاریکی ناوادەی کەسانی کە دەیان ساڵە دەستیان بە سەر هەزری شۆڕس و خەبات گرتوە پاشەکشی دەکات.
ئەوەندە بەربەست فڕێدراونەتە سەر ڕێگاکە کە هەموو ئەم پڕۆژەیەی خەڵک لەشەقام دەستیان پێکردووە خوڵقاندیان هەنگاوێک بەرەو پێشەوە و دوو هەنگاو بۆ دواوە بووە.
ڕۆح وەبەرهینانەوەی شۆڕش و گەرانەوەی شکۆ بۆ شۆڕشگێر لە سێبەری کەمپەکانەوە بۆ شاخ و شەقام و سەقامگیرکەرێکە و پێویستە دوای چەندین ساڵ لە ناڕونی و سەرلێ شێواوی خەبات بە دەست کەسانی کە پێیان وایە مافی نەتەوەی بە مافی کرێکار و زەحمەتکێش و چالاکیە مەدەنیەکان چارەسەر و دەگەڕێنێتەوە سەر ڕێڕەوی سەرەتایی خۆی گەلی کورد لە ناو جوغرافیا و سنوورێکی داسەپاو دەتوانی جەوهەری نەتەوەی و بەختەوەری خۆی بپارێزێت.
ئەو کەسەنی کە پرۆسەی گەشەسەندنی شۆڕش لە شەقامیان کز کرد و دواتر بوونە هۆی پاشەکشەی ئەم شکۆیە بە دروشمی دەیان ساڵەی شاخ پشتیوانی شارە هەناسەی شەقام کپ دەکەن و خۆشیان بە خاوەنی ئەم شەقامە دەزانن.
نە داگیرکەر و نە منی کە سەدان ساڵە جهاد و ئەنفال دەکریم لە شەوێکدا نە روو دەدات و نە برواش بە هاووڵاتیبونی یەک دەکەین. ڕۆحی شۆڕش لە شەقام بۆنی سەربەستی و دەوڵەت نەتەوەیە نە تاقی کردنەوەی مێژوو.
ئێوە لە وشەی تەجزیەتەلەب دەترسن و من فەخر بە ئەو دابرانە دەکەم لە مێژووە ساختەی کە بە سەرمدا سەپاوە ڕزگار بم و کۆتا هەناسەکانم لە ڕێگەی سەربەستی و سەروەری نەتەوەکەم هەڵمژم
درێژەی وتار بە ناوی "ئێوە ڕۆح بە مردوەکانیش دەبەخشنەوە" بڵاو دەبێتەوە