ئەگەر مرۆڤ ناچار نەبێت پەنا بۆ یاغیبوون لە ستەمکار نابات وجەوهەری کەسایەتی شۆڕشگێرە کە مافەکانی نەپارێزرابێت، یاغی بێت لەیاسای داسەپاو،
مافی سروشتی ئەو مافانەن کە لەلایەن سروشت یان خوداوە بە هەموو مرۆڤەکان دراوە و ناتوانرێت لەلایەن هیچ حکومەت و تاکێکەوە ئینکاری یان سنووردارکردنیان هەبێت. کە یاسای سروشتی" هەزر ی بە مرۆڤ دەبەخشێت کە لە پێناوی پاراستنی مافەکانی یاغی بێت و سەرکەشی لە ئەو یاسایە و مافانەنی کە لەلایەن حکومەتەکان یان سیستەمی یاساییەوە پێیان دراوە کە دەتوانرێت دەستکاری بکرێن، سنووردار بکرێن یان هەڵبوەشێنرێنەوە.
جاڕنامەی سەربەخۆیی کە بە مافە سروشتییەکانی دەوڵەت نەتەوە و داواکاری سەربەخۆیی بۆ نەتەوەی کورد ئەو مافە بم گەلە رەوا دەزانێت کە کورد بون ئەو مافە سروشتیەیە پێمانبەخشراوە. لەگەڵ ئەوەی شەڕی نێوان دەوڵەتەداگیرکەرەکان کە سەدان ساڵە و تا ئێستا لەسەر خاکی کوردستان بەڕێوەدەچێت کە هیچ هیوایی بۆ یەکلاییکردنەوەی ئاشتیانە لەگەڵ داگیرکاران نەماوە، لم سەدەیە دەستەیی بەرژەوەندی خوازن هێشتا هێندە لاواز و خۆبەکەمدەزانن و بێ ئاگا لە مافەکان و مێژووی نەتەوەکەی خۆی بە ئێرانی دەزانێت و سنووریان بۆ دەپارێزێت.
ڕەتکردنەوەی مافی سروشتی کە خودا پێی بەخشیون حکومەتەکان نە دەتوانن بیبەخشن و نە هەڵیبوەشێننەوە، لەوانەش زمان، ژیان ئازادی وکلتوور و سنووری کە ئەم یەکگرتویەی تێدابێت ڕۆحی وجەوهەری نەتەوەی بم گەلە دەبخشیت.
یاسای سروشتی ڕێگەی یاغیگەری پێ بەخشیوین ئەگەر حکومەت بە دەرکردنی یاسایکی درێژخایەنی خراپ بەکارهێنانی و چاکسازی نەکردن لەویاسایی کە مافە سروشتیەکانمای تێدا پێپێشیل دەکرێت، مافی ئەوەمان هەیە ئەو حکومەتە بڕووخێنین و و دەسەڵاتی کە خۆشگوزەرانی یان بەختەوەری ئەوگەلەی لەخۆدەگرێت دابمەزرینین.
ئەویش تەنیا دەوڵەت نەتەویە کە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست و داگیرکاری و ئەنفال و کۆمەڵکوژی نەتەوەی کورد لەو ناوچەیە نەک هیچ هیوابەخش مانەوەی ئەم دەوڵەت فرەنەتەوەیە نیە بەڵکو سەلماندویانە کە دامەزراندنی دەوڵەت نەتەوە دەتوانی ئارامی بۆ ناوچەکە بگیریتەوە