یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

         

خامنەیی هەڕەشەی دووبارە لە ناڕازییان و دەژمنی بە رێکخەری ئم نارەزایەتیانە ناوزەد کرد.

خامنەیی هەڕەشەی دووبارە لە ناڕازییان و دەژمنی بە رێکخەری ئم نارەزایەتیانە ناوزەد کرد.
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

خامنەیی هەر ڕەخنەیەک یان هەڵوێستێک بە پێچەوانەی بۆچوونی فەرمی حکوومەتی بێت "دوژمن بە ڕێکخەری" ناودەبات و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ داوای مامەڵەکردن لەگەڵ ڕەخنەگران لە هەر بوارێکدا کرد.

عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕێبەندان لە دیدارێکدا لەگەڵ مەداحان جارێکی دیکە هەڕەشەی لە خۆپیشاندەران کرد و ئەو ناڕەزایەتیانەی بە "ئەندازیاری و پلانی دوژمن" ناوبرد بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ڕەگ و ڕیشەی کێشەی ناوخۆیی خۆیان بکات.

خامنەیی هەموو خاڵە بەهێزەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئێستا و هۆکارەکانی دەستپێکردن و درێژەدانیان بۆ پلاندانانی دوژمن گەڕاندەوە و وتی: پلانی دوژمن پلانێکی هەمەلایەنە بوو.

فاکتەرە ئابووری و ئەمنییەکان، پەیوەندی نێوان کەسایەتییەکان و خۆپیشاندەران، ڕیکلام، تەلەفزیۆنی بیانی، فەزای مەجازی و ئینتەرنێتی بە فاکتەری دوژمن لە دروستکردن و بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان زانی.

خامنەیی بە ئیدیعای شکستی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، هۆکاری شکستی ناڕەزایەتییەکانی بە "حیساباتی هەڵەی دوژمن" زانی سەرەڕای ئەندازیارییەکی باش کە هەبویانە.
 
ناوبراو بە داننان بە کێشە ئابوورییەکانی وڵات بانگەشەی ئەوەی کرد کە "دوژمن" بە هاندانی "پەرتەوازەیی"، "دروشمی مەرگ بۆ خامنەی وەک جنێو و دەم پیشی ناوزەد کرد"، "ئیغراکردن و ئاژاوەگێڕی" هەوڵی هاندانی خەڵک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی و ڕووخاندنی دەسەڵات زانی.

قسەکانی خامنەیی لە کاتێکدا دەردەبڕدرێت کە لە ماوەی ١٠  ڕۆژی ڕابردوودا سێ وتاری پێشکەش کردووە و لە هەموویاندا جەختی لەسەر سەرکوتکردن و مامەڵەی توندوتیژی لەگەڵ ناڕازییان و دەستبەسەرکراوان کردووەتەوە.

خامنەیی لەم وتارەدا خۆی بە ئیمام حسێن  بەراورد کرد و داوای لەو بەرپرسانە کرد کە "تا درەنگ بوو" کە لە بەرامبەر ناڕەزایەتییەکان بێدەنگ بوون، بۆچوونەکانیان ڕابگەیەنن و هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر بە ڕاپەڕینی سەرتاسەری.



1 ساڵ و 10 مانگ و 10 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر