فایزە هاشمی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی وڵات و ئاسایشی نەتەوەیی، پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
فایزە هاشمی کچی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆک کۆمار و سەرۆک ئەنجومەنی دەستنیشانکردن بەسوودبوون سیستەمی دەسەڵاتی پێشوی ئێران بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە" و هەڵسوکەوتی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بە پێنج ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
پارێزەرەکەی، نادا شەمس ڕاگەیاندوە : " هاشمی لە دادگای خوارەوە سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام بەنیازم داوای پێداچونەوە بهو بڕیاره بکهم"..
وتیشی: فایزە تەمەنی ٦٠ ساڵە و ئەو یاسادانەرە چالاکوانی مافی ژنان بە تۆمەتی هاوکاری دژی ئاسایشی نەتەوەیی، پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و پێشێلکردنی نەزمی گشتی بە بەشداریکردن لە کۆبوونەوە نایاساییەکان سزا دراوە.
شەمس وتی: هێشتا بڕیارەکە کۆتایی نییە، ڕۆژی چوارشەممە پێم ڕاگەیاندرا و لە وادەی یاساییدا داوای پێداچوونەوە دەکەین.
فایزە هاشمی لە ٥ی ڕەزەبەر بە تۆمەتی هاندانی خەڵکی ناوچەکە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە کاتێکدا کە ناڕەزایەتییەکان دژی کوشتنی ژینا ئەمینی هاتە ناو هەفتەی دووەمەوە لە سەرانسەری ئێران دەستگیرکرا.
فایزە هاشمی پێشتریش ڕووبەڕووی تۆمەتی هاوشێوە بووەتەوە و لە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاویدا بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی" بە شەش مانگ زیندانی سزای بەسەردا سەپاوە.
لە مانگی خەزەڵوەر ڕابردوودا، مەسعوود ساتەیشی، وتەبێژی دەزگای قەزایی ئێران، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو، ڕایگەیاندبوو، لە مانگی نەورۆزدا سزای "15 مانگ زیندانی و دوو سزای دیکەی بەسەردا دەسەپێندرێت، لەنێویاندا قەدەغەکردنی چالاکی ئینتەرنێت".