یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

         

خامنەیی خۆپیشاندەرانی بە خیانەت" تۆمەتبار کرد و داوای لە دامودەزگاکانی حکوومەتی کرد کە بەردەوام بن لە ڕێوشوێنی "جیدی".

خامنەیی خۆپیشاندەرانی بە خیانەت
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

خامنەیی، ڕێبەری ئێران ئەمڕۆ لە وتارێکدا، خۆپیشاندەرانی بە "خیانەت" تۆمەتبار کرد و داوای لە دامودەزگاکانی حکوومەتی کرد کە بەردەوام بن لە ڕێوشوێنی "جیدی".

خامنەیی، لە دوایین وتارەکەیدا کە زیاتر تیشکی خستە سەر ناڕەزایەتییە دژە حکومەتەکەی  چەند مانگی ڕابردوو، وتی: ئەوان نەیانویست خاڵە لاوازەکان لەناوببەن، دەیانویست خاڵە بەهێزەکان لەناوببەن. باشە ئەمە خیانەت نیە، بێگومان خیانەتە، دامەزراوە بەرپرسیارەکانیش بە جددی  مامەڵە لەگەڵ خیانەت دەکەن.
 
خامنەیی خوازیاری "ڕووبەڕووبوونەوەی جددی" بوو لە کاتێکدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوای لەسێدارەدانی چوار خۆپیشاندەر، زۆرێک لە ڕێبەرانی سیاسی و ئایینی لەوان پاپا فرانسیس، ڕێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان، خوازیاری کۆتایی هێنان بە ئێعدامەکان و توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران بوون. ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا کە سێ خۆپیشاندەری دیکە لە ئەسفەهان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.
 
خامنەیی هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو ناڕەزایەتییەکان بە ئاژاوە ناو دەبات و سەبارەت بە خۆپیشاندەران دەڵێت، "هەندێک کەس دێنە سەر شەقامەکان و هاوار دەکەن و جنیو دروشمی دژ بە دەسەڵات دەدەدەن  و لە شوێنێک شوشەیە دەشکێنن و سەبەتەی زبڵ و خاشاک ئاگر دەدەن و هتد". بە وتەی ئەو، ئامانجەکە "پێچەوانەی لاوازییە بەڕێوەبەرایەتی و ئابوورییەکان نەبووە".

خامنەیی، ڕۆژی شەممە، فەریق ئەحمەد ڕەزا ڕەدان-ی وەک فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕاسپارد، بۆ جێگرتنەوەی فەریق حسێن ئەشتەری کە لە ساڵی ٢٠ ١٥ەوە ئەو پۆستەی بەدەستەوەیە بە مەبەستی سەرکوت و جدی بونی و شارەزای لە سەرکوتی خۆپیشاندەران و نارزیانی شەقام 

خامنەیی لە پەیامێکدا داوای لە بەرپرسی نوێی پۆلیس کرد کە "توانای دامەزراوەکان بەرەوپێش ببات"

ڕادان بە  توندرەوترین کەس  بەرامبەر "ئەو ئافرەتانەی پابەندی یاسای حیجاب نابن" ناسراوە، یەکێکە لە لایەنگرانی بەهێزی پرۆژەی "باشترکردنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی" لە ئێران کە پرسی جلوبەرگ بۆ ژنان ڕێکدەخات.

ڕادان لە ساڵی ٢٠ ٠ ٨ پۆستی فەرماندەی پۆلیسی بە وەکالەت وەرگرت کە تێوەگلانی ڕاستەوخۆی لە ئەشکەنجەدانی دەستبەسەرکراوانی بەندیخانەی "کەهریزاک" لە هەمانساڵدا هەبوە.


1 ساڵ و 10 مانگ و 13 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر