یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یه‌کشه‌ممه‌ 15 ره‌زبه‌ر 2724

         

محەممەد مێهدی کەرمی و محەمەد حوسێنی، لە نێو ئەو کەسانەی کە لە کاتی ڕاپەڕینی سەرتاسەرییەکاندا دەستگیرکرابوون، لە سێدارە دران

محەممەد مێهدی کەرمی و محەمەد حوسێنی، لە نێو ئەو کەسانەی کە لە کاتی ڕاپەڕینی  سەرتاسەرییەکاندا دەستگیرکرابوون، لە سێدارە دران
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

ئەو تۆمەتەی لە دۆسیەیی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە هاتە ئاراوە، "گەندەڵی لەسەر زەوی" فساد فی الارض بووە.

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٧ی بانەمەڕ حوکمی لەسێدارەدانی محەممەد مێهدی کەرمی   و محەممەد حوسێنی دوو خۆپیشاندەری کورد کە لە ڕاپەڕینی سەرتاسەری دژی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرابوون، لەسێدارە درا.
بە پێی ڕاپۆرتی "میزان"، ئاژانسێکی هەواڵی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی، ئەم حوکمە دوای ئەوەی دادگای باڵای ئەم وڵاتە حوکمی ئێعدامی محەمەد مێهدی کەرمی و محەمەد حوسێنی بە تۆمەتی "ڕۆڵگێڕان" لە کوشتنی جاشیک لە ئەندامانی بسیج لە کاتی ٤٠ ی حەدیس نەجەفی یەکێک لە شەهیدانی  ڕاپەڕینە جێبەجێ کراوە.
ئەو تۆمەتەی لە دۆسیەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە ، "گەندەڵی لەسەر زەوی"فساد فی الارض بووە.

محەمەد حسێن ئاغاسی، پارێزەری  محەممەد مێهدی کەرەمی کە هەرگیز ڕێگەی پێنەدرابوو لە دادگا ئامادە بێت، لەم چوارچێوەیەدا ڕایگەیاند کە محەممەد مێهدی لە کاتێکدا لە "مانگرتنی خۆراکی وشک"دا بووە لە سێدارە دراوە و هەر وەها هەروەها دەڵێت: دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی پێش جێبەجێکردنی حوکمەکە ڕێگەیان نەدابوو بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە تەمەن 22 ساڵە "دواین سەردان"یان هەبێت.

ئەو دادگایەی کە مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی "ڕوحوڵڵا ئەجەمیان" دەکات، پێشتر شانزە کەسی بە تاوانبار زانیبوو کە "ڕۆڵیان هەبووە" لە کوشتنی ئەم بەسیجییە لە کاتی دادگاییکردنێکی  تەنها لە ماوەی شەش ڕۆژدا لەسێدارەدانی محەممەد حوسێنی و محەممەد مێهدی کرمی لە کاتێکدا ڕوودەدات کە هەردووکیان بە ڕوونی ئەو تۆمەتانەیان ڕەتکردەوە کە ئاراستەیان کراوە و دانپێدانانەکانیان بە ئەنجامی دانپێدانانی زۆرەملێ و ئەشکەنجەدانیان زانیوە.

عەلی شەریفزادە ئەردەکانی، پارێزەری محەممەد حوسێنی، لەو چوارچێوەیەدا ڕایگەیاندووە کە لە چاوپێکەوتنی  لەگەڵ محەممەد لە زیندانی کەرەج، محەممەد حوسێنی ڕایگەیاندووە کە "دانپێدانانەکانی لە ژێر ئەشکەنجەدا بووە و هیچ بنەمایەکی یاسایییان نییە".
لەم دیدارەدا محەممەد حوسێنی وتەیەتی  "لە ئەشکەنجە، لێدان بە چاوبەستن، دەست و پێی بەستراو بە لێدان لە سەر و بێهۆشبوون، لێدانی بنی پێیەکان بە لولەی ئاسنین و شکنجەی بە شوک و کارەبا  لەشوێنە حەساسەکانی  جەستەدا ئەم دانپێنانەیان بە زۆرە ملی بەسەریاندا سەپاندوە.

هەروەها محەممەد مێهدی کەرمی لەژێرکەفالەتی سیاسی کلیمەنتین ئۆتان ئەندامی پەرلەمانی فەرەنسا و ئەردەلان شۆکەرابی ئەندامی پەرلەمانی سوید بوو.

هەر لەو پێوەندییەدا ناوبراو ئاماژەی بەوەدا: دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی حەزیان لەوە نییە کە پارێزەرێک تانە لەو حوکمانەی کە لە دژی تۆمەتبارانی وەک موحارەبە دەرچووە، بەرەنگاری بکاتەوە.


1 ساڵ و 8 مانگ و 28 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕؤستەم ئالماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر