تاوانی دوهەم: جاش کیەو بۆ هەن
بە کورتی وەک حیزب و ناسیونالیزمی و سوورین لە سەر بە دەوڵەت بوونی کوردستان و داهاتووی پڕشەنگدار بۆ خەڵکی کوردستان کە چالاکی و هەوڵمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە و بێ لەبەرچاو گڕتنی هێچ کام لەم سنوورە دەستکردانەی کە بە سەرماندا سەپاون بە پێی بەرنامە و پڕوگرامی ناوخۆی حیزبی هیچ دەستێوەردانیک لە بە شکانی دیکەی کوردستان ناکەین و ئامادەین بۆ هەر هاوکاریەک. ٣١ ساڵ تەمەنی یەکێتی کەم نیە بەڵام لە سەر ئەم باوڕە کە یەکێتی تا ئەمڕۆ باسی لە سەربەخۆی کردوە، کە هەر چەند ساڵ جارێک سەر لە نوی لە سەرراوە خۆرێکخستنی بو دەکریت کە ئاخرین خۆ ریک خستنمان لە ٥ ساڵ لەوە پێشە کە سەرکردایتی یەکێتی لە کاتی خۆرێکخستنەوەدا دەستی لە کارکێشاوە پێویست بو بە پارتی ئازادیی کوردستان.
ئەمڕۆ یەکێتی بە ڕێبەرایەتی ئەو شۆڕشگێڕەوە بەڕێوە دەچیت کەئەندامی دامەزرێنەر و فەرماندەیک بوێر و مێژووییکی پڕ شکۆی خەباتی بۆ یەکێتی تۆمار کردوە .
با وەک تاوان باری لە سەر ئەم فڕە حیزبی و رێکخراوە خۆمان لە پێش هەموو کەس بگرێنە بەر ڕەخنە، کە دوای دامەزراندنی یەکێتی حیزب و رێکخراوی زۆر دامەزراون کە هاو ئامانجن، لەگەڵ ئامانجەکانی یەکێتیکمان کی لێرە تاوانبارە، ئێمە تاوان بارێن و تاوان باریشن لە سەر ئەم فرە حیزبیە کە بوتە هوی پەرتەوازی و لێک ترازان حیزبەکان کە رێگە خۆشکەرە بوو بۆ دوا خستنی پێک هینانی بەرەی کوردستانی و کۆنگرەی نەتەوەی. با پەنجە خەمە سەر یەکێتی کە چند ساڵەی تەمەنی ئایا هێچ کردەوەی نێشتمانی کردوە? وەک حیزبی ناسیونالیزمی دەسکەوتەکانی چی بوە?. با چاو خشاندنیک بە خۆماندا دەبێنین نەک ئێمە وەک یەکێتی و نە هێچ لایەنی حیزبی خەسار ناسی نەکردوە لە مێژوو و دەرسمان لێ وەرنگڕتوە. هێشتا نەماتوانیوە بڵەین کوردستانیان ئێمە حیزبەکان وەسیلەیکین بۆ گەیشتن بە ئامانج،بەڵکو ناوی "حیزبەکان" لە ئامانج و هیوای گەڵی کورد پیرۆز تر بووە، بە ئەم پەروەردە سەقەتەوە دەشمانەویت بەرانبەری داگیر کەر ببینەوە، و دوا ڕۆژ بگەرینەوە کوردستان بەم فکریتە دەوڵتداری بکریت، کە دەوڵەتی سەقەت پیک بێنین، لە فرە حیزبیکش تاوانبارین کە نمانتوانیوە خۆمان لەگەل ڕۆژ و ئاڵۆ گۆری ناوچەکە بگونجینین و هەستی کوردستانی بوونمان لە ناو حیزبەکان بەرو حیزبایتی و ناوچە گەرای ڕۆیشتوە کە حیزب و رێکخراوی نوی دادەمزریت، کە هاو کات زۆرینەی حیزبەکان یەک ئامانج دەپێکن و هەڵگری یەک ناونیشانن .
تاوانی دوهەم: جاش کیەو بۆ هەن
جاش بە کسانی دەلەن کە چەکی داگیر کەریان هەلگڕتوە کە دەکەونە پێش داگێر کەر و رێگە خۆشکەر بن بۆ دەسلڵت داری داگیر کەران لە کوردستان و... هتید.
ئەوانەی کە لە سەر دەمی دامەزراندنی کۆماری سێدارە بوونە کەوا سووری پێش لەشکەر داگیرکەر، ئەمرو یا نماون یا پێربون و لەئەو سیستمە گڵاوی دەسەڵاتداریی تاوانکارانە ئەرکیان پێ نادریت بەڵام نەوەی نوی کورد کە تەمەنیان لە نێوەی دەسلات داری ئەم رژیمە تێپەرناکات بۆدەبێ خۆیان لە ناو ئەو داگیرکەرانە بدۆزنەوە کە باس لە دوو نەسڵ دەکەم، ئەم نەسڵەی ئێستە کە لە عەسری نەت وسەتەلایت دنیای راگەیاندندایە، ئایا کەم وکوری ئێمەی حیزبەکان نیە کە دوای نزیک بە ٤٤ ساڵ خەبات و تێکوشان نمان توانیوە کولتوری نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی و گیان فدایی دڵوڤانی بۆ زەید و خاک و هاوزمانەکەمان لە پێناوی نیشتمان بکەین، دەزانن تاوان بارین لە سەر تاک بە تاکی ئەم کەسانە کە بونتە بەکڕێگیراو، تەنانت نەمانتوانیوە، یەکتر قەبوول کردن و بەیەکەوە گونجاندن لە ناو بارگا و مەقەرەکانیشمان بکەین بە هەزاران کەسمان خۆیان تەحویلی داگیرکەر داوە.
ئەمروکە لە کوردستان و ناوچەکە ئاڵوزی زۆری تێدایە ئایا کاتی خۆ ریک خستنیکی گەورە نیە لە ناو ماڵی کورد با بەراورد کەین کوماری داگیرکەری ئێران لە ئەمڕۆکە راپەرینیک سەری دا، ئایا ئەو تاقەت و توانایەو لە خۆ رادەبینن بم پەرتەوازیە بتوانین بەرامبەر دوژمن راوەستینەوە و هیوا بەخش بین بۆ گەڵەکەمان، نا، نەک بێ دەسکەوت دەبێن خەسارەی گەورشمان لێ دەکەویت، کە ئەم کات بە فێرۆ دانە کە ئێمە خۆمان وەک چاو ساغی گەڵ دەبینن نەک سەرکەوتوو نەبوین سیستمی سەقەتیشمان بە جێ هێشتوە، هەموو لایکمان هەستمان بە کەمۆکوری خۆمان کردوە، بەڵام بە هێچ نرخیک حازر نیە و بە پێویستی نازانین بە خۆ نویژین کردنەوە و ساغ کردنەوەی سیستمەی کاریی و هەنگاو هەڵنان بۆ کاری هاوبەش. هێندەی نرخ و بەها بە حیزبە غەیرە کوردیەکان دەدڕیت نیو ئەوەندە هەوڵ بو کۆنگرەیکی نیشتمانی بو حیزبە ڕۆژهەڵاتیکان بدایا و گوی لە خواستی پێشمەرگە کان کە هەموو باسی یەک گرتن دەکن، ئەوە وەزعی ئەمرۆکەمان نەبو، پێویستی گرنگ ئەوەیە کە هەمو هاو ئاهەنگ بین لەگەڵ خەلکی ناو خۆی کوردستان کە بە هاو ئاهەنگی کار لە سەر گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکانمان بکەین. بەڵام نەک بە ئەم سیستمەوە بە نوێژن کردنەوە خۆمان لەگەڵ هەڵومەرجی خەڵکی ناو خۆ و ناوچەکە و ئێران کە نەبیتە هوی خەسارەیک بو کوردستان و خەڵکەکەی بەتایبەت هێزی پێشمەرگە بە کاری هەلنەسنگێندراو کەویتە مەترسی، وکە بەیانی تەنیا ئەومان لە دەس بێت بە سەریانا بخوێنین و هاواری درێژەدەر بوونی رێگەیان بکەینە خەبات.
گەر ئەم ئەرکەمان پێ نکریت دەس هەڵگرین و دەسکەین بە ژیانی ئاسایی خۆمان.