وەزیری ئابوری تاڵیبان ڕایدەگەیەنێت، حکومەت لە بڕیارە تاڵیبان کشاوەتەوە کە ڕێگەنەدان بە کارکردنی ژنان لە ڕێکخراوە ناحکومییەکاندا.
هەفتەی ڕابردوو تاڵیبان ڕایگەیاند کە ڕێگە بە ژنان نادرێت لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان کار بکەن، ئەمەش وایکرد نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە هۆشداری بدەن لە ڕاگرتنی کارەکانیان لەو وڵاتە.
قاری محەممەد حەنیف، وەزیری ئابووریی تاڵیبان بە ڕامز ئەلئەکبارۆڤ، کۆمیساریای باڵای کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "ئەم قەدەغەکردنە ئەو ژنانە ناگرێتەوە کە لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان و دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە کاردەکەن کە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش دەکەن".
بڕیارەکەی ئەم دواییەی تاڵیبان وڵاتانی ڕۆژئاوا و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی تووڕە کردووە، بەتایبەتی کە تاڵیبان هەڕەشەی لێسەندنەوەی مۆڵەتی هەر ڕێکخراوێک دەکات کە دەستبەجێ پابەند نەبێت.
لەبەرامبەردا ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویژی ()ڕزگارکردن منداڵان ڕایانگەیاندووە، بەبێ کارمەندی ژن ناتوانن بەردەوام بن.
لیژنەی ڕزگارکردنی نێودەوڵەتی کە سێ هەزار ژن لە سەرانسەری ئەفغانستان دامەزراندووە، ڕایگەیاندووە، توانای پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پەیوەستە بە کارمەندانی ژن لە هەموو ئاستەکانی ڕێکخراوەکەدا.
ڕامز ئەلئەکبارۆڤ، کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵدەدات ئەم قەدەغەیە هەڵبگرێت، چونکە هێڵی سوورە بۆ ئێمە بەهۆی ئەو کاریگەرییە مرۆییە وێرانکەرەی کە لەسەر ملیۆنان پیاو و ژن و منداڵی لاواز لە سەرتاسەری وڵاتدا دەبێت