یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یه‌کشه‌ممه‌ 15 ره‌زبه‌ر 2724

         

ئەگەر دانیشین لەسەر شۆڕش بنووسن یان قسە بکەن، هەرگیز شۆڕش ڕوونادات

 ئەگەر دانیشین لەسەر شۆڕش بنووسن یان قسە بکەن، هەرگیز شۆڕش ڕوونادات
مەنسوور تەها

شۆڕشگێڕێک دەکوژیت، بەڵام شۆڕشێک بەدەوامە. دەتوانی ئازادیخوازێک زیندانی بکریت، ئازادی زینداناکریت

پێویستە ئاماژە بەوە بکم  کە شۆڕش بە دەگمەن سەر هەڵ دەدات، کە ئەمەش سروشت دەیخوازی و دەخولقێت و  ڕێگەیکی  ئەفسوناویە بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخەی کە گەلێک لە ژیر زولم ستەم دەیانەوێت ڕزگار بن. بە درێژایی مێژوو هەمیشە قۆناغی سەرکردایەتی ترسناک، ستەمکار و بکوژ هەبوون و بۆ ماوەیەک درێژی دەسەڵاتەکەشیان  نەدۆڕاون، بەڵام دوای ماوەیەک ئەم قۆناغانە تێ دەپەرن و  دەڕووخێن و قۆناغەکانی بەزەیی و گەشەکردن جێگەیان دەگرێتەوە. ڕووخانی هەموو ئیمپراتۆریەتە ستەمکارەکان دەستکەوتی شۆڕش چەکداری بوە.
باسم لە قوناغی بەزەیی وگەشەکردن کرد ئەم قوناغە لە شۆڕشی شەقام لە ڕۆژهەڵات و ئێران، خواستی جیاواز هەیە گەلی مەرکەز نشین کە سەدان ساڵە لە سەر تاڵانی ژیرخان و سەرخانی خاکی نەتەوەکانی کە و بە قیمەتی هەژاری و چەوسانەوەی نەتەوەأیردەستەکان ژیان دەکەن، باس لە ئازادیی دەکەن کە زگی تیر و کیشەیان تەنیا  سەرپۆش و سەماکردنە کە ئەوە نارەزایەتیەیی ئەوان بە هەر گۆڕانکاریەکی یاسای لە چوارچێوەی ئەم دەسەڵاتە داپلۆسێنەرە چارەسەر دەکرێت، بەڵام کێشەی نەتەوەی کورد کێشەی جوغرافیا و نەتەوەییە کە سەربەستی و سەروەری نەتەوە چارەسەرە.

 

کاتێک بۆ هەر داوایەک وەک خودموختاری، فیدرالی مافە نەتەوەیەکان لە چوار چێوەی ئەو وڵاتە وڵامیان فەرمانی جیهاد، کۆمەڵکوژی و  ترۆری سەرکەردەکانمان بوە،  هیچ ڕێگەیەکیان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حوکمڕانی دەسەڵاتێک نەهیشتوەتەوە،ئەوە دەگەیینی  کاتی ئەوە هاتبێت بیر لە شۆڕشێکیڕزگاریخوازی هەتای بکرێتەوە..

 

ئەوەی پێویستە لەسەر شۆڕشێکی سەرکەوتوو بزانین

هەرگیزو هیچ شۆڕشی بێ ڕێبەرایەتی سەرنەکوتووە یا لەگەل سەرهەڵدانی شۆڕس ڕێبەر ساز دەبێت یا ئەوەی ڕێبەرەکان شۆڕش دەخوڵقێنن.

هەمیشە ڕێکخەرێک یان ڕێکخراوێک لە پشتیەوەیە. هەرگیز بیر لەوە مەکەرەوە کە ڕووداوێکی نامۆ بتوانێت ببێتە هۆی دەستلەکارکێشانەوە و داگیرکەرێ دەس هەڵگری داگیرکاریەکەی بێت. هەموو شۆڕشێکی سەرکەوتوو پلاندانەرێکی ژیرانەی هەیە. زۆربەیان پێشوەختە پلانیان بۆ دانراوە، لە کاتێکدا هەندێک لە پلاندانەرانی زیرەک خێرا وەڵامی ئەو سکاڵایانە دەدەنەوە کە بە ئاشکرا بەردەستن. کەواتە ئەگەر دانیشتن لەسەر شۆڕش بنووسن یان قسە بکەن. هەرگیز ڕوونادات. سەدان ڕووداو هەبووە کە بێ ئەنجام و پرخسارە بوە چونکە هیچ پلانێک بۆ شۆڕش نییە.
شۆڕش وەک هەر ڕووداوێکی ترە و ئەگەر دەست پێبکات، بەبێ پلاندانەری ڕووداوەکان ناتوانێت ڕووبدات و سەرکەوتوو بێت.

 

ئەگەر ستراتیژی و پلان دانان نەبێت، شۆڕش نابێت. لێرە و لەوێ ڕاپەڕین ڕوودەدات، بەڵام شۆڕش نابێت.

 

شۆڕشێکی سەرکەوتوو پێویستی بە دۆزی شایستە هەیە ئەویش ئامانجی کۆتایی شۆڕشەکەیە.
 ئایا کۆمەڵگاکەت پێویستی بە چاکسازییەکی تەواو هەیە یان تەنها چەند یاسایی داسەپاو لێرە و لەوێ، بە جیاوازی خواستی گەڵانی ئێران و نەتەوە ژێرەستەکان ئامانجی کۆتای ناروونیەکی تەواویی پێوە دیارە، نە ئەو نەتەوانەی باڵادەست و ستەمکار تا ئیستا باسیان لە داهاتووی ئەو جوغرافیا داسەپاوە بە سەر چەند نەتەوە کردوە، نە نەتەوەکانیش تا ئێستا ڕێبەرایەتی  شۆڕشی شەقام یان خۆی و ئامانجی نادیارە..

 

سەدەی بیستەمە. ئەمڕۆ سەردەمی سۆشیال میدیا و تەماشاکردنی خەڵک و هەستیاری کۆمەڵایەتی و ڕاستگۆیی و چەندین حیسابات و دەرفەتی سیاسی نێودەوڵەتی ترە. شۆڕشە سەرکەوتووەکەت پێویستی بە هاشتاگ و کارگەی دروشم و لیژنەی کارتۆن و هەر میکانیزمێکی داهێنەرانە هەیە کە بیری لێبکەیتەوە. هەرگیز بەبێ ئەوان ناتوانیت بژیت. ئەوەندە یاغی بە و ئەوانیش لەگەڵ دەبن. تەنانەت ئەو جۆرە شۆڕشەی کە تۆ تێیدا بەشداریت، ملکەچی داهێنانە. لەوانەیە سەرەتای شۆڕشێکی ئەلیکترۆنی بێت، ئەمانە ئەمڕۆ هەموو پێوسیتە بەڵام نە حیزبی خاون هێزو پێشمەرگە وەک کەسێکی تاکی ناو خۆی ڕۆژهەڵات هەموو کارەکانی لە شوشیال میدیا بێت، وێنە و ویدیو و  رووداوەکان بڵاو دەکەنەوە زۆر جیاوازە کە من خۆم بە شۆڕشگێر بزانم تاکی کۆمەڵگا شەقام بە خوێنی دوژمن برەنگێنی.
ئەمن کە باس لە ڕێبەری شۆڕشگێرانە دەکەم یانی شەڕێک بە تفەنگ  و خەباتێکی گریلایانە و تۆلە سێن و ڕامالێنەری دوژمن.


1 ساڵ و 9 مانگ و 11 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕؤستەم ئالماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر