یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یه‌کشه‌ممه‌ 15 ره‌زبه‌ر 2724

         

هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر یەکەی پەرەپێدانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران لە سوریا

هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر یەکەی پەرەپێدانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران لە سوریا
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

سەرچاوەکانی ئەلعەرەبیە ئەوەیان خستوەتە ڕوو، فڕۆکەخانەی ئەلقاسیری سوریا بۆتە ناوەندێکی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان بۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران.

ئەلعەرەبیە، ڕۆژی یەکشەممە ئیسرائیل یەکەیەکی ئاسمانی سەر بە حزبوڵای لوبنانی لە فڕۆکەخانەی ئەلقاسیری سوریا کردە ئامانج.

 دوێنی پێنجشەممە هێزی ئاسمانی 127ی حزبوڵڵا کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کرایە ئامانج، بەرپرسیارە لە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە لوبنان.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئەلعەرەبیە، فڕۆکەخانەی ئەلقاسیری سوریا بۆتە ناوەندێکی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان بۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران.

لە هێرشێکی جیادا، ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە ناوەندێکی فەرماندەیی ئێرانی لە دڵی دیمەشقی پایتەختی سوریای دا.

ئێران بۆ درێژەدان بە چالاکییەکانی ژێرخانی سووریا و ناوەندەکانی نیشتەجێبوون لە دیمەشق کەڵک وەردەگرێت.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دوو هێزی حزبوڵای لوبنان لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا لە نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشق کوژراون.

ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی سوریا سانا هەروەها ڕایگەیاندووە کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە وەڵامی هێرشە مووشەکییەکانی ئیسرائیلی داوەتەوە و دوو سەربازیش بریندار بوون.

کۆگای تەقەمەنی حزبوڵڵا
بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئیسرائیل لەم هەفتەیەدا کۆگایەکی چەکی حزبوڵای کردە ئامانج. کۆگای چەکەکان دەکەوێتە باشووری پایتەخت، لە نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و ناوچەی ئەلسیدە زەینەب.

لە 19ی ئەم مانگەدا ئیسرائیل پێگە سەربازییەکانی لە پارێزگاکانی حومس و حەمای ناوەڕاستی سوریا کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار سەربازی سوریا کوژران.

پێشتریش لە 12ی ئەم مانگە تەلئەبیب هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی سەربازی ئەلشەیرات لە ناوەڕاستی سوریا و بەهۆیەوە دوو سەرباز کوژران و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا سوپای ئیسرائیل سەدان هێرشی ئاسمانی بۆسەر ئامانجە سەربازییەکانی سوپای سوریا و هێزە بە وەکالەتەکانی ئێران و بەتایبەت هێزەکانی هەسەدە لە سوریا ئەنجامداوە.

تەلئەبیب بە دەگمەن بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانە قبوڵ دەکات، بەڵام هەمیشە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕێگری لە ئامادەبوونی سەربازی ئێران لە سوریا دەکات.


1 ساڵ و 9 مانگ و 12 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕؤستەم ئالماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر