ئەندامێکی سپای پاسداران و سێ میلیشیای بەسیج لە کاتی تێکهەڵچوونی سنووری لە سەراوان، بەلووچستان کوژراون
میدیاکانی سەر بە حکوومەتی ئێران بە گێڕانەوە لە بنکەی هێزی زەمینی سپای باس لەوە دەکەن کە ئەندامێکی سپای پاسداران و سێ میلیشیای بەسیج لە کاتی تێکهەڵچوونی سنووری لە سەراوان لە بەلووچستان کوژراون.
کوژراوەکان لە لیوای ٤٤ی سپای پاسدارانی بوون.
یەکێک لە کەسە کوژراوەکان کە سەربازێکی سوپای پاسداران بوو، پلەی ستوان دووەم بوو. ئەو سێ میلیشیایی بەسیج کە کوژراون، بە ئەندامانی بەسیجی پرۆژەی ئاسایش "طرح امنیت" ناوزەد کراون.
میدیاکانی حکوومەتی ئێران ئاماژەیان بە ناسنامەی ئەو کەسانە نەکردووە کە لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسداران و بەسیج تێکهەڵچوون و تەنیا بە "تیرۆریست" ناوی بردوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێرشبەرەکان "هەڵاتوون بۆ ناو خاکی پاکستان ".
سەراوان یەکێ لەو شارەانەیە کە لە سەر سنوورە داسپەاوەکان بە سەر نەتەوەی بەلووچ کە سنوورەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای بەلوچستانی لێک دابراندوەو بە سەر دوو وڵاتدا. لە ساڵانی ڕابردوودا سوپای پاسداران بەرپرسیارێتی ئاسایشی سنووری ئەم ناوچەیەی لە ئەستۆ گرتووە و لەگەڵ هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی دیکەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەلووچستان بنکەیەکی هاوبەشی دامەزراندووە.
بەشێک لە پارێزگای بەلووچستان بە تایبەت ناوچە سنوورییەکان لە ساڵانی ڕابردوودا شاهیدی چالاکیی چەکداریی گرووپە جۆربەجۆرەکان بوون کە بەشێکیان ئامانجی خۆیان بە "پشتیوانی و داکۆکیکردن لە مافە نەتەوەیەکانی بەلووچ لە بەرامبەر حکوومەتی داگیرکەر ڕاگەیاندووە. هەروەها کۆڵبەری یەکی لە پێشە داسەپاوەکان بە سەر ئەم نەتەوەیە لەم ناوچەیەدا.
بۆ ئەوەی نەتەوەی بەلووچ لەدژی کۆماری ئیسلامی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە پەرەسەندووانەیە کە لە بەلووچستاندا هەن ، بە بەهێزکردنی هێزە نیزامییەکان، بەتایبەتی سپای پاسدارانی لەو پارێزگایە، ئامانجی سەرکووتی ئەو گەلە و هەڕشەی هەیە.
هەروەها ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەوان ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠ ٠ ٨دا نیشان دەدات کە نیگەرانی لە زەوتکردنی مافە سەرەتایەکان وپەراوێز خستنیان لە زەوییە باوباپیرانەکانیان سیاسەتێکە کە زیاتر لە چەند سەدەیە لەمەوبەر سەبارەت بە نەتەوەی بەلووچەکانی بە چڕی زیاتر پەیڕەو کراوە.
پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە ڕووی ئابوورییەوە یەکێک لە ناوچە کەم گەشەسەندووەکانی ئێرانە و دانیشتوانی بەشێک لە ناوچەکانیش ڕووبەڕووی کێشەی گەورەی ئابووری و ژینگەیی بوونەتەوە.