پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، گوڵتەن کیشاناکی، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری کاندید کرد
ڕۆژنامەنووس ئیسماعیل سەیماز نووسیویە: پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بەنیازە گوڵتەن کیشاناکی،هاوسەرۆکی سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەد و دوو خول لە پەرلەمانی تورکیا کاری کردووە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داهاتوی تورکیە کاندید بکات.
بەرپرسێکی هەدەپە دەڵێت "ئەگەر گوڵتەن کاندید بکەن، دەتوانن پێداچوونەوە بە فەرمانی دەستگیرکردنەکەدا بکەن و هەموو ئاسانکارییەکی پێویستیان بۆ دابین بکەن".
گوڵتان کشاناک لەدایکبووی ١٥ی حوزەیرانی ١٩٦١ لە خارپێت، کوردێکی زازاییە و هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسییە.، لە ئیزمیر لە زانکۆی ئیجە لەبەشی ڕاگەیاندن خوێندوویەتی و دواتر کاری ڕۆژنامەنووسی کردووە لە ڕۆژنامەی جۆراوجۆر کاری کردووە، دوای کودەتاکەی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ ، کیشاناک لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا دەسبەسەر و دوو ساڵ لە زینداندا بوو، لە ساڵی ٢٠ ٠ ٧ توانی وەک پاڵێوراوێکی سەربەخۆ و بە پشتگیری پارتی ئاشتی و دیموکراسی لە شاری دیاربەکرەوە سەرکەوێ بۆ پەرلەمانی تورکیا، یەکەم کاری کشاناک ئامادەکردنی پرۆژەیاسایەک بوو بۆ ڕێدان بە زمانی کوردی لە شوێنە گشتیەکاندا. لە ²٥-±٠ -²٠ ±٦ەوە تا ئێستا زیندانی کراوە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە لەسەر تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە تا ئێستا دادگا هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نەخستووەتەڕوو.