یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

         

کاریگەرییە رووخێنەرەکانی سینەمای تورکی لە سەر کورد “ دیلان هەردی

کاریگەرییە رووخێنەرەکانی سینەمای تورکی لە سەر کورد “ دیلان هەردی
دیلان هەردی

کاریگەرییە رووخێنەرەکانی سینەمای تورکی لە سەر کورد “ دیلان هەردی

کاریگەرییە رووخێنەرەکانی سینەمای تورکی لە سەر کورد کە بە داخەوە زۆرێک لە بنەماڵە کوردەکان گیرۆدەی بوونە، تەنانەت ئێستا ناونانی تورکی بۆ منداڵان بووەتە باو.
سینەمای تورکی لە سەر بنەمای هۆلیوود دامەزراوە. ئامانجی سەرەکیی هۆلیوود گەورە کردنەوەی ئەمریکا و خەڵکی ئەمریکایە لە زەینی خەڵکی جیهاندا، بەتایبەت نەوەکانی داهاتوو. لە هەر شوێنێکی جیهان، رووداوێکی گرنگ روویدابێ، هۆلیوود فیلمێکی لێ دروست دەکا، بەڵام بەو مەرجەی قارەمانی داستانەکە کەسێکی ئەمریکی بێ. بۆ نموونە ئەگەر رۆژێک هۆلیوود فیلمێک لە سەر بەرخۆدانی کۆبانێ دروست بکا، بەرخۆدانی کورد دەخاتە پەڕاوێزی داستانەکە و قارەمانێتی رزگار کردنی گەلی کورد دەدا بە یەک یان چەند خوێڕییەکی ئەمریکی کە دەچن لە کۆبانێ گەلی کورد رزگار دەکەن. تەنانەت لە هەندێک فیلمی خەیاڵیدا، کەسێکی ئەمریکی دەچێ لە مەریخ خەڵک رزگار دەکا یا پێش بە لەناوچوونی زەوی و تەنانەت گەردوونیش دەگرێ. لە فیلمە ئەمریکییەکاندا، خەڵکی وڵاتانی دیکە بە شێوەی نەزان و نەخوێندەوار و دواکەوتوو و خوێنڕێژ و دز و چەتە پێشان دەدرێن. کە کامێرا دەچێتە وڵاتێکی موسوڵمان، لە پێشدا بە دەنگی مزگەوت دەستپێدەکا، وێنەی بیابان و وشتر و کەپر و شەقامی پیس و خەڵکی چڵکن و زبڵخانە و شتی لەو جۆرە بۆ ناساندنی ئەو وڵاتانە پێشان دەدرێ. وێنەی شاری شووشەیی و پاڕک و گوڵ و شەقام و ناوماڵی خاوێن و خەڵکی شیک بۆ ناساندنی ئەمریکا پێشان دەدرێ.
سینەمای تورکیش بەو شێوەیە: کاتێک کامێرا تورکەکان نیشان دەدا، ئەکتەرەکان روخساری جوانی شارستانیان هەیە، ناوی جوانیان هەیە، خوێندەوارن، تێگەیشتوون، پاک و خاوێنن، شەڕانی نین، ژنان بێ سەرپۆشن و ئارایشکراون و مافیان لە پیاوان زیاترە و لە پیاوان ژیرتر پێشان دەدرێن، ناو ماڵ و شەقامەکان جوان و خاوێنن، منداڵان خەریکی دەرسن، لەگەڵ هەمووی ئەوانەش بەردەوام ئاڵا یان سەمبۆلێکی تورکی لە گۆشەیەکی وێنەکەدا دیارە.
کاتێک فیلمەکە بیهەوێ کوردێک پێشان بدا، یەکسەر دێتە سەر شارێک یان ناوچەیەکی کوردی لە باکوور، ئەکتەرەکان جلوبەرگی کوردییان لەبەرە، نەخوێندەوارن، ناتێگەیشتوون، روخسارێکی ناشرین و شەڕانی و تووڕڕەیان هەیە، ناوی قەدیمی و مەزهەبییان هەیە، چڵکن و شپڕێون، ژنان سەرپۆشیان لەسەرە و سەرقاڵی خزمەتکردنی پیاوانن، هەروەها ژنان بە گەمژە پێشان دەدرێن و روخساری ناشرینیان هەیە و کەسانێکی لاوازن و بەردەوام فرمێسک دەڕێژن. ناوماڵ و شەقامەکان زۆر سوننەتین، کۆڵانەکان پڕن لە منداڵی رەش و رووت، خەڵکەکەی عەشیرەیین و بەردەوام خەریکی تۆڵە ئەستاندنەوەن.

فیلم و زنجیرەی تورکی وەکوو ئەسپی ترۆوا لە رێگەی تەلەڤزیۆنە کوردی و فارسی و تورکییەکانەوە خەریکە وێنەیەکی زۆر جوان لە تورک پێشان دەدەن کە لە ئەسڵدا وا نییە. نموونەکانیشی لە نێو کۆمەڵگادا دەبینین کە چلۆن تاکی کورد لە بەرامبەر تورکدا خۆی بە کەم دەزانێ. کە بیهەوێ شتێک بە جوان و پێشکەوتوو پێشان بدا، دەیکا بە تورکی (وەکوو تورکی وایە)، یان بۆ تاریفکردنی ناوچە یان شەقامێکی کوردستان، دەیکا بە ئەستەمبۆڵ (زۆر خۆشە وەکوو ئەستەمبوڵ وایە). 
هەمووی ئەوانە لە لایەک، بە داخەوە فیلم و زنجیرەی کوردیش بە هەمان رێگادا دەڕۆن. تا بڵێی وێنەی ناشرین لە کۆمەڵگەی کوردی نیشان دەدەن. رێک بە هەمان شێوەی فیلمی تورکی. شەڕی بنەماڵەیی، خەڵکی نەزان، ناوماڵ و کۆڵانی پیس، قیژاندنی پیاوان بە سەر ژناندا، کوشتنی ژنان، نیشاندانی وێنەیەکی ناشارستانی لە کورد و هتد. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە کورد سینەمای نیە کە وەکوو تورک خەتێک پەیڕەو بکا، بەڵکوو سینەماکاری کورد خۆی لە ژێر کاریگەریی سینەمای تورک و فارس و عەڕەبدا پەروەردە بووە.


1 ساڵ و 11 مانگ و 6 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر