یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

         

بەیاننامە یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد لە26 سەرماوەز، رۆژی ئاڵای کوردستان

بەیاننامە یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد لە26 سەرماوەز، رۆژی ئاڵای کوردستان
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان رێکخراوی یاری کورد

بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و کوردستانیان خۆشەویست


بە بۆنەی هاتنی 26 سەرماوەز رۆژی ئاڵای کوردستان گەرمترین پیرۆزبای خۆمان پێشکەشی تەواوی کوردستانیانی خۆشەویستو بنەماڵەی شەهیدانی بەتایبەت شەهیدانی ڕاپەڕین و رۆلە بە ئەمک ناسەکانی نەتەوەکەمان لە شەقامی ڕاپەڕین وگریلا و شەرڤان و پێشمەرگە قارەمانەکان پارێزەری ئاڵای نیشتیمانە داگیرکراوەکەمان
٢٦سەرماوەز ڕۆژێکی گرینگی مێژوویە کە ٧٧ ساڵ لەمەوبەر رۆلەکانی نیشتیمانمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاڵای کوردستانیان وەک هێمایەکی نەتەوەی و خۆ رزگاری لە ژێر دەستی دەوڵەتی داگیر کەری گەیشتن بە سەروەری نەتەوەی لە بەشێک لە شار و گوندەکانی کوردستان بەرز کردەوە.
تا ئیستاش لاوانی و رۆلە کانی نەتەوەی ئەم نیشتیمانەیە کە نزیک بە هەشت دەیەیە بە بیروباوەڕی نەتەوەی و رزگاری خوازی نیشتیمانە داگیرکراوەکەمان هێماکانی نەتەوەی لە ئاڵای کوردستان و رێبازی کۆماری کوردستان و سرودی ئەرەقیب وهیماکانی کۆمار و نەتەوەییان پاراستووە
رۆڵەکانی کورد لە هەر کوێ بۆیان هەڵکەوت ئاڵای داگیرکەرانی کوردستان بکێشنە خوارەوە ئاڵای پیرۆزی نیشتیمانمان بەرز بکەنەوە کە هێمای سەربەخۆی نیشتیمانیمانە.
جاریکی دیکە لەم رۆژەدا بە پێویستی دەزانین وەک یەکێتی شۆرشگێڕانی کوردستان بۆ یادێک لە شەهیدانی یەکێتی و کاروانی ئاڵا، یەکیەتیەکەمان بە شانازیەوە لە وەها ڕؤژێک لە ٢ی رێبەندانی ٢٦٧٤ (١٩٧٤)وەک یەکم حیزبی ڕۆژهەڵاتی بۆ یەکەم جاردوای کۆمار کوردستان هەڵگری ئاڵای کوردستانین. ئاڵای کوردستان و لە پێناو ناساندنی ئەم ئالایە یەکێتیمان لە ١٧ رەشەمە هەمان ساڵدا لە چالاکیە و جەولەێک لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی کاروانی ئاڵا کە لە کۆتا کاتەکانی گەرانەوەیان بۆ باشووری کوردستان کەوتنە کەمینی گروی زەربەتیسپای پاسدارانی پیرانشار و ٢٩ هاوسەنگەر وپێشمەرگەی یەکێتیمان پێوست بۆن بە کاروانی ئاڵا و یادیان بەرز دەنرخێنین و ڕێبواری ڕێگەیانین.


ڕێکخراوی یاری کورد و یەکێتی شۆرشگێڕانی کوردستان جارێکی دیکە بە بەرزوو پیرۆزی دەنرخێنیت 26 سەرماوەز بەڵین بە شەهیدان دەدات تا ئاخرین دڵۆپی خوێنمان لە پێناو بەرز راگرتنی ئالای کوردستان و بەرز کردنەوەی لە هەموو شار و شاخەکانی کوردستان گیان بازانە درێژەدەری رێگایان بین
هەر شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان
هەر بژی سەربەخۆی نیشتیمان
ڕێکخراوی یاری کورد و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
٢٦ سەرماوەز ٢٧٢٢


1 ساڵ و 11 مانگ و 6 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر