یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یه‌کشه‌ممه‌ 15 ره‌زبه‌ر 2724

         

ڕیفراندۆم قومارێک لە سەرچارەنووسی گەلێک

ڕیفراندۆم قومارێک لە سەرچارەنووسی گەلێک
مەنسوور تەها

بەردی بناغەی سەربەخۆیی: متمانەی گەل هێزی سەربازی، ئابوری، کۆمەڵایەتی، سیاسی

ئەو دەمی کە کات نەماوە دەزانیت ڕەنج بە خەسارو دەس کورت لە هەموو شت بەڵام دیسان بێ ئاگا درێژە بە ڕێگەی خۆت دەدەیت خۆتی پێ هەلدەفریوێنێت دەڵەیت بەشکم من هەڵەم کردبێت.
ئەو دەمەی ڕاهێنانی ئەوەت دەکرد کە پاساو بۆ هەڵەکانت بێنیتەوە ئەمرۆی بۆ خوڵقاندی.
ئەو سوارکارەی لە ئەسپ نەکوتبێت ناتوانی سوارکاری باش بێت.
گەر سەرنجی بە ژیانی سەرکەتوو ترین کەسایەتیەکانی مرۆوایەتی بدین هەموو لە ڕێگەی سەرکەوتندا شکەستیان خوادوە بەڵام جارێکی دیکە ئەو ڕێگەیە تاقی ناکەنەوە و کۆڵیشیان نەداوە شێوەی کارەکەیان دەگۆرن نەک ئامانجەکیان.
لە شۆڕشی شێخ عەبەیدوڵڵای نەهریەوە تا کۆ ئێستا باسی سەربەستی نەتەوەکەمان بوەتە پروپاگەندەی چەندین حزب و ڕێکخراوێک. کە خۆشمانی پێوەبین کە دوای کۆماری کوردستانی مەهاباد ئێمە وەک یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بوین کە ئەدبایتی سەربەخۆی و تەنانەت فدراڵیمان گەراندەوە ناو خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەو کەسانەی پێش ئێمە کا باسی سەربەخۆیان دەکرد بە دێمۆکڕاسی بۆ ئێران خودموختاری بۆ کوردستان لە گۆرەپانی خەباتەکە بوون.
سەربەخۆیی ئەو وشە ئاسانەیە کە لەسەر زار و خیاڵی هەر تاکێتی کوردە بەڵام بۆ گەیشتن بم ئامانجە نە بە درکاندنی ئەم وشە و نە بە خیالێشیەوەبین، نەتەوەیەک ڕزگار ناببێت، بەڵام با هەر دووپاتی کەینەوە تا کایەنات وڵام دەداتەوە هەتاکوو خەونێش بم وشانەوە دەبێنین.
ئەوانەی بەردی بناغەی سەربەخۆیین : متمانەی گەل هێزی سەربازی، ئابوری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و ڕێبازی هەڵسوکەوتمان لەگەڵ وڵاتانی دیکە.
متمانەی گەڵ یا بڵەین یەکرێزی جەماوەری گەل لەگەڵ تێکۆشەران ، یەک دەنگ بن لە سەر ڕزگاری نەتەوەیی. ئەم یەک ڕیزیە چۆن ساز دەبێت، پێش هەموو شت خۆمان وەک تێکۆشەری ڕێگەی سەربەخۆیی دەبێ لێک حالی بوونمان هەبێت لە سەر پرسی نەتەوەیی و خۆمان ڕێک خەین و یەکگرتوانە کاری بۆ بکەین. روونی کەینەوە و قۆناغی دوای ڕزگاری و شێوەی کارکردنت بۆ هەموو لا خەیتە بەردەست، و خەڵک بۆچوونی خۆیان لەسەر بدن و ئێمەش وەک تێکۆشەرانی ئەم ڕێگەیە ولامدەرەوەی بین، و بە شیکردنەوە و لێکۆڵێنەوە قووڵ و پێکهێنانی کۆر و کۆبونەوە زیاتر لەسەر چۆنبەرێوبردنی وڵات. شک و گومان ودڵکرمێبوون ئەو کەسانە لابەین و ئەرخەیانیان کەینەوە کە خەباتمان دوا ڕۆژی پرشەنگدار لە دوایە.
ئەوەی کە لەبەر چاوە، گەل دڵ سارد و بێ هیوا لە خەبات و تەنانەت نازانن ئێمە ئامانجمان و خەباتمان بۆ کێیە و چیە . یانی بلێنەکانمان ناتەبایی زۆرە لەگەڵ کردەومان. سیاسەتی حیزبەکان زیاتر لەگەڵ گەلەکەمانە نەک دوژمن. هەمێشە باسی یەکرێزی مان کردوە هیچ لایەنێک بە جدی کاری بۆ نەکردوە.
ڕێبازی هەڵسوکەوتمان و پەیوەندی لەگەڵ دەرەوی کوردستان ئەوە لایەنی کز و لاوازی ناو هیزەکانی خەباتکارە کە با ئەوەی باشترین شۆڕشگێرەکان و خوێندەواریان لە وڵاتە ئوروپایەکان و ئامریکایە بە لام هیچ جێگای هیوا نین.
یەکی دیکە لە ئەو پێداویستیانە ئابووری وڵاتەکەتە چۆناو چۆن بەڕێوەی دەچێت و چیمان پێیە بۆ ئەوەی متمانەی گەڵ بەدەس بێنین. ئایا پشت تەنیا بە کانگاکانی وڵاتەکەت دەبەستی، یا لەگەڵ شۆڕش کە ساڵهایە لە نێویدا خەبات دەکەیت کەسانێکت پەروەدە کردوە لەگەڵ ئالوگۆرە ئابووری سەردەمیانە بچێتە پێشەوەو کە بەرنامەی ئابووری بەهێز بۆ دوا ڕۆژی وڵات بداتە دەس. ئایا وەک هیزی پێشمەرگە ئەوندە پۆشتەو پەرداخن لەباری نیزامی و فێرکاری کە بە وتەی خۆمان دەسکن بەزاری شێردا.
بەداخەوە ئەم خالانەی سەرێ هەموو لاواز و کاریان بە شێوی پێویست بۆ نەکراوە و بە جدیش چاویان لێ نەکردوە.
ئەو نەتەوانەی لە ئەم چەند ساڵە سەربەخۆی وڵاتەکەیان بەدەس هێناوە زۆربریان هێشتا کێشەیان لەسەرە و داگیرکەرانی بە هیوای گەرانەوەیەتی وەک نەتوەیەکی ژێرستەم بیانهێنیتەوە بۆ دەسەلاتەکەی خۆی، کە تورکیە یەکێکە لەوانە کە دوای تێپەر بوونی یەک سەدە هێشتا خەونی ئمپراتوریەت و داگیرکردنی کوردستان دەبێنیت و زۆر بە جدی کاری بۆ دەکات.ریفراندۆم ئەو قومارەی کە لەسەر نەتەوەیەک بەرێوەی دەبن. لەبەر میدیای تەواوی دنیا لەناو جەرگەی شوعار و پڕوپاگەندەی دێمۆکڕاسیەت ئوروپا وڵاتی کاتۆلینیا گەلەکەی لە قوماری بۆ سەربەخۆی بەشداریان کرد و نەک ئەوەی کە مافی سەربەخۆیان پێ نەدان سەرکوتیان کردن لەئاکامی ئەم قومارە ڕێبەرانی جێبەجێکاری زیندان و پەنایان بۆ وڵاتانی دیکە هێنا . لەرێفراندوومەکەی هەریمی کوردستان با ئەوەی کە دەنگی 97٠ª گەلی لەگەڵ بۆ بەلام جیاوازی لە ئەوە بۆ شوێن و مەکانی جیاواز و فەرهەنگ و دراوسێکانی باشوور هەموو دژی ئەم رێفراندومە بوون کە ئەنجامی گرت کە دەسکەوتی ناوێکە ماوەتەوە و زیانی سەد قاتی ئەم ناوەیە، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست جێگەی ئەوە نیە بم شێوە کە بناغەی سەربەخۆیی بوونی بۆ دانەنراوە بێت گەلەکەت تووشی نەیامەتی و متمانەیان لێ بستێنیتەوە، ئێمە لە ناوچەییێک دەژین کە داگیرکەران قسەی خۆشیان نووکی چەکە و قسەیان بۆنی بارووتی لێ دێت. لەسەر داگیرکاری کوردستان هەموو یەکگرتون چە لە ناو خۆ چە لە دەرەوە و باشترین کار هەڵسورانی هەڵومەرجێکە بۆ رزگاری نەتەوەی بە قوڵبوونەوە لە تەوای بابەتەکان و توانای سیاسی و هێزی نیزامی پێشمەرگە بەراورد لەگەڵ ئەگەری هەر تێکهەڵجوونێک کە کەمترین خەسارەی لە باری مروڤیەوە هەبێت و دەسکەوتی پربایخ بۆ گەلەکەمان. ئەو درۆ زلەی کە بەناوی مافی مروڤ و سازمانی نێودەولەتیوە کە بەدەس دەستەیێکی بورژوازی دەگرێت و چاویان لەبەرانبەری هەر جۆرە ئەنفال و قەتڵ وعام و جێنوسایایتی داگیرکاری بەرانبەر بە نەتەوە داگیرکراوەکان بێدەنگ و هەلوێستی ئەوێش لەحەدی بیانامەکانی ئێمەی ئەحزابە بەرانبەر بە ئێعدام و کوشتنی هاووڵاتیەکانمان. کورد دەبێ خۆی ئامادە بکات بۆ شەرێکی سەرکوتوانە و خەباتی لە هەر چوار لاوە دەست پێبکات. ئەوە گەلانی کە پێیان ناوەتە دنیای ڕەقابەتی و شەڕی داهێنانی نوێ دەکەن و لەسەردەمی سەنعەتی بۆن بۆ نانووتکنولوژیا چوون و ئێمەی کورد لە قەندیل زیاتر بستی خاکمان نیە کە سەربەخۆ بێت . کورتکراوەی قسەکانم، کوردستان بە ئەگر سەری گرت ئەوە ئێوەو کوردستان سەری نەگرت…..، رزگار نابێت. پێویستی بە شەو نەخونی لە پەروەردە و سازکردنی متمانە و یەک قەبووڵ کردنی لایەنە سیاسیەکان هەیە.
مەنسوور تەها


1 ساڵ و 9 مانگ و 20 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕؤستەم ئالماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر