نیشتمانپەروەری هەر لە منداڵییەوە لە هەزری مروڤەکان دەچێندرێت
کە لە قوتابخانەکان و زانکۆدا وانەی بۆ تەرخان دەکراوەو تا تاکی کۆمەڵگا خۆی بەبەرپرس بزانێت لە پێناو پاراستنی نیشتمانەکەی.
پەروردە و ڕاهێنانی نیشتمانپەروەری بۆ حیزب و حکومەت لە پێشینەی کارەکانە کە تەنها ئامانجی هەبوونی دەوڵەتێکی بەهێزە . هەر دەسەڵاتیک و وڵاتێک لە سەر نیشتمانپەروەری گەلێکی دڵسۆز سەروەری خاکیان پاراستوە.
نیشتمانپەروەر و عاشقی نیشتمان، کەسێکە کە دڵسۆزانە بەرژەوەندی وڵاتەکەی دەپارێزێت. بە یەک وشە نیشتمانپەروەری خۆشەویستییە بۆ نیشتمان و هەموو شتێک کە پەیوەندی بەوەوە هەیە ڕێزگرتن و پاراستنی سامانە سروشتییەکان و بارودۆخی ژینگەیی پاکوخاوێنی و زمان و ئەدەبی نەتەوەیی و بەها مێژووییەکان ئەمانە کۆڵەکەی نەتەوەیەکن کە پاراستنی ئەمانە نیشتمانپەروەریە.
نیشتمانپەروەری خۆشهویستییهکه بۆ نیشتمانهکهی وهک شوێنی لهدایکبوونی، که تێیدا ڕێز له ڕیشه و نهریتی گهلهکهی دهگرێت، تهنانهت خۆشهویستی سروشت
جگە لەم خۆشەویستیانە، نیشتمانپەروەری لە چالاکییە مرۆییەکاندا، کە لە بەهێزکردن و گەشەپێدانی نیشتمان دەردەکەوێت. نیشتمان پەروەرکەسانێکن کە شۆڕش و خەبات لە دژی کەسانێک یا دەوڵەتێک کە زیانێکی ئاشکرا بە خاک وهاونیشتمانیان و و بەربەستن لە خۆشگوزەرانی نەتەوەیەکن . کەبە تاک یا گرو حیزب ئەم چالاکیانە بەرێوە دەچن. کە چالاکییەکانیان بەبێ هیچ نیگەرانییەک لە زیانەکانی کە وەک قوربانی بون و خەسارەی ماڵی و مرویان بەردەکەوێت ئەنجام دەدەن،
کەسانێک کە نیشتمانەکەیان خۆشدەوێت و پابەندن بە ئاوەدانی و لە پێناوی ببنە قوربانی. هەستێکە لەناو ناچێت، لە هەموو بنەماڵەیەکدا هەیە و لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەگوازرێتەوە.
مەحاڵە کورد نیشتمانپەروەری پیشمەرگەکانی لە شەڕی دژ بە داگیرکەران لەبیر بکات. لێرەدا یە کە نیشتمانپەروەریەکی بە هێزێکی بێ وێنەوە سەری هەڵداو هەتای کرا، واتە کرداری شۆڕشگێرانەییبە بە ڕوونی ڕوونی دەکاتەوە کە نیشتمانپەروەری چییە. وەک لە هەموو کاتە سەختەکاندا ولە کاتی شەڕ، مرۆڤە نیشتمانپەروەرەکان کۆدەکاتەوە، هێز و باوەڕیان پێدەبەخشێت لە پێناو سەروەری نیشتمان، بە سەرکەوتن و داهاتوێکی بەختەوەری بۆ گەلەکەی.
نیشتمانپەروەری پۆتانسێلێکی ڕۆحییە کە باوەرمەند بون هەستی هەتای ونەمری پێدەبەخشیت هەزری نیشتمانپەروەری و باوەرمند بون، کۆمەڵێک بیرۆکە و بەها و ئەخلاق و سیفەتن کە پێناسەیەن دەکات.
کەسایەتی نیشتمانپەروەر لە قۆناغە جیاوازەکاندا ئەزموون دەکرێن.. مەیدان بۆ دوژمنان و نەیارانیان چۆڵ ناکەن.
چون دەتوانین وەڵامی نیشتمانپەروەری ئەو کەسانە بدەینەوە کە لە شەڕ دژ بە داگیرکەران خۆیان یا بەشی لە جەستەیان کردوەتە قوربانی ئەم خاک و ئاوە.
نیشتمانپەروەری لە کوردستان چەند چەمکێکی جیاوازی هەیە هەموو جۆرە ڕێگایەک تاقی دەکەنەوە بۆ ئەوەی خۆیان وەک نیشتمان پەروەر نیشان بدن لەکاتێکا ترسیان لە ئەوە هەیە کە سەربەستی و سەروەری نەتەوەی لەبەدەوڵەت بونی کوردستان ڕاشکاوانە بکەنە ئامانج و ستراتێژی.
کام دایک و منداڵی ئەم قوربانیانە ڕازین کە لەگەڵ بکوژانی منداڵەکەی بێتە هاووڵاتی ولە تاران شوێنی بریاری جیهاد بەسەر گەلەکیدا، وەک بەخشەندەو بەخشینەر بێتە مەرکەزیەت. کام سیستمی سەقەتی پەروردە کە مل دان بە هاوماڵی لەگەڵ داگیرکەرو خوینمژی لاوکانمان وەک ئامانج ستراتیژی دەبی خۆی دەرخات.
دەکرێت زۆر نموونە بهێنرێتەوە، بەڵام هەرچییەک بووبێت، نیشتمانپەروەری هێشتا ماوە! سەربەستی و ڕاماڵێنی داگیرکەران بە خوێن و قوربانی دان دەکەینە دیاری بۆ داگیرکەران.
چەند ڕۆژە خەباتێکی شۆڕشگێرانە دژ بە داگیرکاری و جیاکاریەکانی دەوڵەتی داگیرکەر بەرانبەر بە تاکێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاران، دەوڵەتی داگیرکەری هێناوەتە لەرزین.
بەشداری خەڵک لەم خەباتە شۆڕشگێڕانە لە پێناوی تاکێکی نەتەوەکەی ئەوە تەواو وشیاری و نیشتمانپەروەری گەلێکە کە ئامادەیی ئەوەی تێدایە کە هەڵێکی بۆ برەخسێندرێت بۆ خەباتێکی بێ وچان بۆ ڕاماڵێنی داگیرکەران لە پێناو سەروەری خاک و ئاو تاکی ئەم نیشتمانە.
با بەراشکاوانە بڵێم ئێمە وەک حیزب و ڕێکخراوەکانی کوردستانی و سەدان هەڵی ئاوا ڕەخساوە، کەنەک هەر نەمانتوانێوە ئەو هەڵومەرجە بۆ دەسپێکی شۆڕشێکی نوێ بکرێتە ئامانج بەڵکولە ئەم هەڵومەرجەدا داوا لە خەڵک دەکەن کە مان بگرن و دەکرێ بڵەین ئەم مانگرتنەی ئێوە و لەماڵ مانەوە گرنگە یا شۆرشگێڕیەکەی خەڵک.
لەم چەند ڕۆژە با ئەوەی کە چەندین حیزبی چەکدار و دوور لە پرەنسیپە شۆرشگیریەکانی کە وێنەی خۆیان و چەکەکانین و جلوبەرگیان کردوەتە پروفایل و ستوری سوشیال میدیا سمێل با دەدات خەڵکی ڕۆژهەڵات بە بەرد و دەستی بەتاڵ بەرنگاری داگیرکەران بونەتەوە.
کێ نیشتمان پەروەرە و کێ شۆڕشگێر و کێ پێشمەرگەیە