یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

         

زامێک کە سارێژ نابێت

زامێک کە سارێژ نابێت
سووژین موحەممەدی

دەرەندەترین تاوان دەرحەق بە نەتەوەی کورد کە کۆمەڵگای جیهانی بەرانبەری بێ دەنگن

یەکێک لە ئەو سیاسەتە نامرۆڤانەی ڕژێمی بەعس بەرانبەر بە نەتەوەی کورد کە بە مەبەستی سڕینەوەی شۆناسی نەتەوەیی و گشت شوێنەوارێکی ئابوری و کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی کۆمەڵگەی کوردی بە ناوی ئەنفال کە ٣٤ ساڵی بەسەردا تێپەر بووەو و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش بەرانبەری بێدەنگن. هەرچی بەڵگە و نووسراوە کە خراوەتە ڕووی ڕاستی دەقی تاوانەکان ناخاتە روو بە بەراوردکردنی ئەنجامی تاوانەکە کە دەقی رێککەوتننامە و بەڵگە یاساییەکانی جیÚ¾ان، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە جینۆسایدە.

٣٤ساڵ بەسەر پرۆسەی تاوانی ئەنفالدا تێپەڕی بە دەسەڵات داری حیزبی بەعس بە سەرۆکایەتی سەدام حسەین و کە تاوانبارەکانی بە پێی ئەو بەڵگەنامانەی دوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی حزبی بەعسدا دۆزرانەوە، نزار خەزرەجی سەرۆکی ئەرکانی سپای عێراق لەسەردەمی ئەنفالدا ئاشکرای کردوە: لیوا ڕوکن “کامل ساجت جەنابی” سەرکردەی فەیلەقی یەکی سپای عێراق ناوی “ئەنفالی” لەو پرۆسەیە ناوە کە تاوانبارانی ئەنفال لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، ڕۆژی ٢٤ی٦/ ٢٠ ٠ ٧ بڕیاری بەسەر پێنج تاوانبار لە دۆسیەی ئەنفالدا سەپاند کە لەسێدارەدانی عەلی کیمیاوی، سوڵتان هاشم وەزیری بەرگری وحسێن رەشید تکریتی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سپا و زیندانی هەتایی بۆ صابر عەبدولعەزیز دووری بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی و فەرحان موتڵەگ جبوری.

پرۆسەی ئەنفال لە شەش ناوچەی باشووری کوردستان کە هەشت پەلامار دەگرێتە خۆیی کە هێزەکانی گاردی نەتەوەیی، گاردی سەرۆکایەتیی سەرۆککۆماری، هەشت هێزی سەربازیی عێراق، هێزی ئاسمانیی عێراق، زیاد لە ٦٠ ٠  فڕۆکەی سەربازی ژمارەیەکی زۆر تانگ و نەفەرهەڵگری تێیدا بەشداربوون و بە فەرماندیی گشتی پرۆسەکە بە فەرماندەی سپای باکوری رێکخراوی حیزبی بەعس کە بنکەکەی سەرکیان لەشاری کەرکوک بوو کە عەلی حەسەن مەجید فەرماندەیی دەکرد

زیانە مروڤیەکان ئەنفال:

١٨٢ هەزار هاووڵاتی کوژراون یان لە سێدارە دراون یان بێسەرو شوێنکراون هەموویان خەڵکی سڤیل لە منداڵ، ژن و پیاوی گەنج و پیر بون کە تائیستا زۆرینەی بنەماڵەی ئەنفال کراوەکان هێشتا لە شوێن کەس و کاریان بە زامێکی بیر نەکراو چاوەروانن و هەزاران خێزان کوچیان بۆ ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان کرد کە ئەمە کەمتەر خەمی سێ دەیەی دەسەڵاتی باشووری کوردستانە کە دەتوانم بڵێم پێداچونەوەی دەرحەق بم تاوانە ئەنجام نەداوە. سەدان خێزان ئاوارەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون،

زیانە ئابوریەکانی ئەنفال:

بە پێی راپۆرتێ لێکولینەرانی نێودەوڵەتی: لە پروسەی ئەنفالدا زیاتر لە ٢٤٥١ گوند، ١٣٤٤ قوتابخانە، ٢١٢٧ پرستگە روخێنراون و دەست بە سەر هەموو سەروەت و سامانی هاوڵاتیان بە تایبەت بەرÚ¾ەمە کشتوکاڵیەکانیاندا گیرا، وێرانکردنی ژینگەی سرووشتی و سوتاندنی رەزو باخەکانیان، دەست گرتن بە سەر تەواوی سامانی ئاژەڵی هاووڵاتیان کە زیاد لە ٢٠ ٠ ٠  سەربون، بەکار‌هێنانی سیاسەتی سوتاندنی خاک، مین ڕێژکردنی ناوچەکان بۆ ئەوەی رێگریبکرێت لە گەڕانەوەی هاوڵاتیان.

دەسەڵات و ئەنفال:

کەمتەر خەمی دەسەڵات بەرانبەر تاوانی ئەنفال ڕەنگی نەببونی بە خۆیەوە گرتووەو لە کاتێکا لەسەر خەرمانی ئێسک و پروسکی شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال حکوومەتیان بنیاد ناوە. لە کۆی گشتی ئەنفال کراوان تەنیا توانراوە لە سەدا دووی ڕوفاتی ئەنفال کراوان بگەرێندرێتەوە کە شەرمیشە باسی بکرێت
و هەر وەها گەر تەواوی دنیاش بدریتە بنەماڵەیەکی ئەنفال کراو ناتوانی خەم و ئازارەکانیان لە کۆڵ کاتەوە. دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ بنەماڵەکانیان و سەردان و بە دەنگەوە چونی دەسەڵات دەتوانی ببێتە هیواو گەرمی ناوماڵیان و کەمێک لە خەمەکانیان کەم کاتەوە

دەسەڵاتی عیراق بەرانبەر باشووری کوردستان:
حکومەتی عیراق هەر بە هەزری بەعسی و تینوی خوێنی گەلی کورد و کە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەعسیش نەبرانەوە هەرشە لە قەواری باشووری کوردستان دەکەن کە لە ساڵی ٢٠ ١٤ نووری مالیکی بە جولانەوەی هێز و ئەمڕۆش حەشدی شەحبیان بگرە دەرەندانەترلە کوردستان دەروانێت.

جیهان و ئەنفالی کوردستان.
لە نیوان وڵاتانی دنیا تەنیا چەند وڵاتێ تاوانی کۆمەڵکوژیەیان بە “جینۆساید” هەژمار کرد، کە وڵاتی عێراق، سوید، نەرویژ و بەریتانیا، ئاڵمان

 


1 ساڵ و 11 مانگ و 7 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر