شەقامیش گمەی دێت لە لاوانی تینووی ئازادی و ڕزگارین.
هەموو ئێوارەیەک، لەم پاییزی غوربەتەدا، بۆ خوێندنەوەی پوختەیەک لە هەواڵەکانی کوردەستان وەک ڕۆژوەوانێ کەبە قومێک ئاوی سارد لێوی تەڕکاو تینوێتی بشکێنێ
چاوەروانی هەواڵێکی خۆش دوور لە باسی بەندوو ئەسارەت و خوێنی بەناحەق رەشتوی ئەم گەلەمم کە لەژێر چەپۆک و پۆستاڵەکانی سەربازانی داگیرکەران گیان دەدەن و بەڵام دڵیرانە بەرەو پیری مەرگ دەچن و بە مەرگیان هیوا بە شۆڕشی شەقام دەبەخشنەوو لەرز و ترس لە دڵی داگیرکەران دەچێنن و کۆتایی بە دەسەڵاتی سەدان ساڵەی داگیرکەران و ڕزگاری و سەربەستی نیشتمان دەکنە جەژنەپیرۆزەی دووی ڕێبەندان ئەمساڵ.
سەدان ساڵە پێشەواو منداڵ و لاو پیر و سەروک و ڕێبەرانی شۆڕشی خەبات، لم ڕێگە بونەتە قوربانی تا ئەمڕۆکە ڕیگەی ڕزگاری پڕ ڕێبوار و شەقامیش گمەی دێت لە لاوانی تینووی ئازادی و ڕزگارین.
دەبێت کۆتایی بە شەڕی بێکۆتا بهێنین. ئەویش تەنیا بە سەربەستی و گەرانەوە بۆ سنوورەکانی کوردستان و ڕاماڵێنی داگیرکەران بۆ ئەو دیوی سنوورە و نیشتمان پاکەینەوە لە هەرچی داگیرکەر، ئەمە کۆتای ئەم شەرە بێ کۆتایەیە.
نە شای جەبار نە شێخی مەکار مەرگ بەر داگیرکەر چ شابێت و چ ڕێبەر
بۆ سرێنەوەی شۆناسی نەتەوەی ئەوە شای گۆربە گۆر پڵانی گۆرینی ناوی حکوومەتی پەهلوی بۆ ئێران داڕشت، کە تا ئێستاش هەرلەو ڕێیەوە دەیانەوێت مێژووی ١٢ هەزار ساڵەی نیشتمانم بەکەرێتە قوربانی مێژووییە کە ناگاتە نۆ دەیە. تا ئەو شوێنەی کە لە ناو خۆی کوردیش دەستەی خۆ بە ئێرانی دەزانن و ئەمڕۆش لە خۆپیشاندانەکان دەرەوەی و هەندەران ئالایی کە دەسەلاتی پالانی فەرمانی ئەعدامی سنکۆی شکاک و پێشەوای مەزن و هاورێیانی دا بەرز دەکەنەوە و زۆر جاریش شوعارێکی هەتایی شاهنشاشی پێدا دەخوێنن ئەڵبەت با بەگشتی بڵێم ئەوە خەتای ئێمەیە کە نەمانتوانیووە واقعیەتی مێژووی داگیرکاری و جنایەتەکانی پالانیەکان دژ بە نەتەوەی کورد بخەینە بەردەست گەلەکەمانی لە ئەم میدیایی بەدەستمانەوەیە پێ ڕوون کەینەوە کە ئەمانە هەموو داگیرکەرن و تینوی خوێنی ئەم گەلە و بێبەزیانە لاوی ئەم نیشتمانە لە پێناوی خۆشەویستی ئاو خاکەکەی لە دار دەدەن.
ئەوەی دەسەڵاتی شێخ و مەلا ولایەت بە سەر ئەم گەلەیان هێنا هەموو ڕێخۆشکەریەکەی شاهەنشا بووەو،کە بە گۆرانی هەر دەسەڵاتێک لە شیخ بۆ شاو بەرعەکس ئەوە تەنیا یەک شت بۆ مەرکەزیەت گرینگە بە هەر بەهایی بێت تەواویەتی ئەو جوغرافیا ساختەیە بپارێزن بۆ تێر کردنی خۆیان لە مەرکەز جا با کنگا و ئاوی کوردستان و یا بەندەرەکانی سەر ئەرزی گەلەکانی وەک عەرب و بەلوچ بێت و لە پێناوێشی چەندی بکوژرێت بۆیان گرنگ نیە جا بەناوی پاراستن بێت یا جیهاد.
کۆتایی بە شەڕی بێکۆتا تەنیا و تەنیا بە سەربەستی و سەروەری ودامەزراندنی دەوڵەت و کیانی کوردی بەدی دێت.
سڵاو سەری کرنۆش بۆ شەهیدانی کوردستان و ئەم شەهیدانەی ڕاپەرێن