یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

         

تاکە ڕێگە ڕووخانی خەلافەتە ئایینیەکەی ئێرانە.

تاکە ڕێگە ڕووخانی خەلافەتە ئایینیەکەی  ئێرانە.
مەنسوور تەها

ڕژێمی داگیرکەربە درۆ و گەندەڵی و بە کوشتنی لاوان ڕووخانی خۆی حەتمی کرد

مێژوو دەریخستووە کە دیکتاتۆرەکان کاتێک دەگەنە دوا هەناسەیان لەسەر یەک ڕێچەکە ئەویش بێ بەزەیانە بە هەموو شێوە جنایەت و کۆمەڵکوژیە بەرانبەر گەلانی ژێردەستیان  وەستاونەتەوە.

 

لەم جۆرە حکومەتانەدا توندوتیژی بەرامبەر بە خەڵکی سەڤیل و بێچەک بە تەقەکردن بەرامبەریان، لەگەڵ کێشە ناوخۆیی و دژایەتییە ناوخۆییەکان حکومەت بە ئاشکرا خۆی دەردەخات و ترس لە داڕمان دەبێتە هۆی کوشتن و سەرکوتکردن لە کۆمەڵگادا.

لە قسەکانی ئەم دواییەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیدا، تەواو ئاشکرای کرد  کە ئەو لە ڕاپەرینی  خەڵک و ڕووخانی خەلافەتەکەی ترسی لێ نێشتوە، دەیەوێت توندوتیژییەکانیان زیاتر بکەن و وەک ساڵانی یەکەمی دەسەڵاتداریان مامەڵە لەگەڵ خەڵکدا بکەن کومەلکوژیەکانیان بەناوی دژ بە ئایین و فەرمانی جیهاد دەرحەق بەگەلانی  کورد و بلووچ نوێ کەنەوە.

لەم سەردەمەدا ململانێ مەدەنییەکان و ناڕەزایی خەڵک ڕووبەڕووی فیشەک و لێدانی جەلادەکان بوونەتەوە، ئەم گەلەی کە خوێنی گەنجانیان ڕژاوەتە سەر شەقامەکان ئایا بە فیشەک و ترساندن و کۆمەلکوژی جیهاد دەتوانری گەلێکی وشیار بێزار لە دەسەڵات سەرکوت بکرێت.

حکومەتی داگیرکەری  سەپێندراو لە هەموو بەرەکاندا شکستی هێناوە و هیچ بژاردەیەکی نییە جگە لە تەسلیم بوون لە بەرامبەر ڕووخانی خەلافەتەکەیان. حکومەتێک کە هەرگیز گرنگی بە گەلان  و نیشتمان داگیرکراوەکانی ژیردەسەڵاتی نەداوە  بە هەر نرخێک کار بۆ مانەوەی خۆشی بکات، شایەنی ئەوە نییە کە جارێ کە حوکمی کوردستان بکات کە دوای چەندین سەدە گەلەکی حاشا لە هاونیشتمانیبوونیو  پێیەخەختی تاران دەکات  ، دەبێت بڕووخێنرێت و لەهەر هەڵێک بەردەستمان بۆ ڕووخاندنی بەکاربهێنرێت لە خاک و زیدەکەمان ڕایانماڵین.

 

ئێمەی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانیەکان دەبێ لە وەها  قۆناغیکدا هەوڵمان  بدایە لە هەموو هێزەکان هێزێکی بەدیل و نەتەوەیمان دابمەزراندایە  کە  بەختەوەرانە  ئەم هێزە لە ناو خۆی ڕۆژهەڵات بە هاوسۆزیەوە بوونی هەیە و لە حەوتەکانی ڕابردوودا و لە ماوەی گەرمی نیشتمانپەروەری میللەتدا خۆی نیشان دا.

 

لە لایەک هاودەنگی خەڵک و لاوان لە هەموو نیشتمان بەرامبەر بە دڕندەیی و تاوانەکانی ڕژێمی دڕندە و لە لایەکی دیکەوە لاوان و هاونیشتمانیان لە دەرەوەی سنوورەکان بە یەک دەنگ لەگەڵ خەڵکی ناوەوە، لەگەڵ خۆپیشاندان لە شارە جیاجیاکان و وڵاتانی جیهان و گوشارەکان بۆ سەر وڵاتانی دەرەوە، بە لەبەرچاوگرتنی مافی مرۆڤ و هاواری کۆمەڵکوژی  گەلێکی بێ خاوەن دەوڵەت و کیانیان گەیاند. 

 

کورد خاوەنی کەسایەتییەکی نەتەوەیی و جەماوەرین و هێمای هاودەنگیە، کە لە هەموو ڕاپەڕینە نەتەوەیی- نیشتمانپەروەرەکاندا ناویان دیار نییە، لم بێ ناویەدا  ترسی لەدڵێ داگیرکەراندا چاندوە.

 

حیزب و ڕێکخراوەکان لە ماوەی چل ساڵی دەسەڵاتی تاوان و گەندەڵ داگیرکەردا لە پشت نەتەوەکەیەوە وەستاوە و هەمیشە هەمووانی بۆ هاودەنگی نەتەوەیی بانگهێشت کردووە کە خۆیان هیچ هاودەنگی نەتەوەییان لێ بەدی ناکرێت ، باسی ئێرانێکی سەربەرز و دۆستایەتی لەگەڵ دراوسێکانی و هەموو جیهان دەکات، دوور لە هەر جۆرە توندوتیژییەکی ئایینی و ڕەگەزی لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤی جیهانی.  کاتی ئێمە قوربانی دەستی ئەم دەوڵەتانەین کە مافی مرۆڤ و یاسای نیودەولەتیکانیان ڕێکخستوەوە وڵاتەکەی منیان بم یاسایانە دابەش کرد.

 

لێرەدا دەبێ ئەوە بخەینە روو کە بوونی کوماری سێدارە و دەیان دەسەڵات و داگیرکەر لەناوچەکە لە بەرژەوەندی ئەم وڵاتانەیە کە باس لە مافی مرۆڤ جیهانی سیهم و ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست و ئاسیا دەکەن. ساڵانە لە گەندەڵی دەسەڵاتدارانی ناوچەکە پولێکی زۆر بۆ وڵاتەکەانیان ڕادەکێشرێت و بە سەرکوتی گەلانی ناوچەکە لە سیستمی سەرمایەداریان بە ناوی پەنابەر پێویست بە کرێکار  پێشکەوتنی وڵاتەکەیان بەکار دەهێنن و ئەم وڵاتانە داهێنەرانی چەکە پێشکەتوو شیمیای و کۆمەلکوژیەکانن کە بەدەستی وڵاتە دیکتاورەکانەوە گەلی ناوچەکەی پێ   دەکرێنە قوربانی و ڕاودەنرین.

 

ئەوەی ڕوونە، گەلی کورد بە پشت بەستن بە خۆیان و  کە کەسایەتییە نیشتمانپەروەریەکەی لە خۆیان نیشاندا  بۆ گەل و خاکەکەیان، دەتوانێت وڵات لە داگیرکاری و  بەرەو سەربەستی ببات.

 

ئه‌‌‌مڕۆ گەل خۆیان بۆ دروستکردنی حکومه‌‌‌تی سەربەست  ئاماده‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن. بەدڵنیاییەوە لەگەڵ دامەزراندنی حکومەتێکی سەربەخۆ ئێرادەی پوڵاینی ئێوە لە نێو وڵاتانی جیهاندا پێگە و بەهای ڕاستەقینەی خۆمان بەدەست دەهێنن و بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی وەها گرنگ، گیانی خۆمان لە پێناو ئازادیی نیشتماندا دەکەینە قوربانی.


1 ساڵ و 11 مانگ و 9 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر