دادگای ئێران لە پارێزگای ورمێ سزای لەسێدارەدانی بۆ چوار گەنجی دیکە لە شنۆ سەپاند و کۆی گشتی ئەو گەنجانە گەیشتە شەش گەنج
تا ئێستا زیاتر لە ١٥ گەنجی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تاران و کەرەج بە تاوانی بەشداری لە خۆپێشاندانەکان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.
زۆرترین ژمارەی ئێعدامی لە ماوەی ٤٣ ساڵی ڕابردوودا لە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پارێزگای ورمێش زیاترین تاوانی لەسێدارەدانی لێ تۆمار کراوە
ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی لە چوار دەیەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی سیستماتیک سزای لە سێدارەدانیان وەک تاکتیکێکی سەرکوتگەرانە لە دژی نەیارانی سیاسی خۆیان بەتایبەت نەتەوە ژیردەستەکان کورد و بەلووچ بەکار هێناوە، لە لایەکی ترەوە بۆ لادانی ڕای گشتی لە ڕیشەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، سزای لە سێدارەدانیان وەک ڕێگەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم نادادپەروەری و تاوانە کۆمەڵایەتییە لە ئێستادا بەکار دەهینن کە بێت هۆی ترس لە ناو گەلە بەزاڵهاتوە کە تەنانەت زۆربەیان بێ ئاگاداری بنەماڵەکان و بێبەشن بون لە پارێزەرلە ماوەیێکی چەند ڕۆژی دەسبەسەرکردنیان ئەم حوکمە جێبەجێ دەکەن.
بەڵام هەوڵی ڕێژیم بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی ئەو ڕاستییە ناگۆڕێت کە بەرزبوونەوەی تاوان لە کۆمەڵگادا ڕەگ و ڕیشەی لە هەژاری وکارەساتی ئابووری و نەبوونی مافی کۆمەڵایەتیدایە بە لە سێدارە دان و کوشتن ناتوانی بەر بە ئەم ڕاپەڕینە و رقی خەڵک بگرێت.