کۆبوونەوەکە سەرەتا بە سروودی نەتەوەی ئەی ڕەقێب و سروودی ڕەسمی یەکێتی شۆڕشگێران و دەقیقەیەک بێ دەنگی وەستان بۆ ڕێز لێنان لە یاد و بیرەوەری سەرجەم شەهیدانی یەکێتیمان و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان دەستی پێکرد.
لە سەرەتای وەتارەکان بەرێز کاک عەلی فەزڵی کەواڵی ڕێبەری ڕێکخراوی یاریکورد یارسان هاورێی سەرکردەی شەهید کاک سەعید بە چەند یادەوەری و باسێ لە سەر شەهید کاک سەعید دەستی بە وتارەکە کرد و دواجار چەندین بابەتی جیهان، ئێران، کوردستان و بەتایبەت نارەزایەتیەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرانبەر بە تاوانی شەهید بونی ژینا ئەمێنی لەو بارەوە راو سەرنجی خۆی خستەڕوو.
بەرێز کاکی ڕۆستەم ئەڵماسی ڕێبەری یەکێتی و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بە باسێک لە سەر ژیانی سەرکردەی شەهید کاک سەعید و چونیەتی دامەزراندی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و چون شەهید بونی کاک سەعید، بابەتەکی دەست پێ کرد و هەروەها لە قسەکانیدا بە وردی پرژایە سەر پرسی ناوکیی ئێران ئابلوقەکانی سەر ئێران و ئاکامەکانی، و هەر وەها لە درێژەی قسەکانی لە سەر ڕاپەرێنی ئەم چەند ڕۆژەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کارتێکەری بەیانانمەو ڕاگەیاندنەکانی حیزب و ڕێکخراوەکان بۆ پشتوانی خەڵکی ڕۆژهەڵات.
بەرێزیان بە باسێک لە سەر زەروورەتی دامەزراندنی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و بەرنامەو ستراتێژی هاوپەیمانی و بونی یەکێتی لە ناو هاوپەیمانی، کە یەکرێزی و بەرەی کوردستانی وەک ستراتیژیژی و زەرورەتی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنیەوە کاری بۆ کراوە و ئەرکی یەکێتی لە ناو هاوپەیمانیەکە و شێوەی کار پێکەوە کردن و ڕێخستنەکانی هاوپەیمانی بەشێک لە کۆبونەوەکە بوە.
بەرێزیان تیشکی خستەسەر کێشە و بەربەستەکانی کە ڕێگرن لە گەشەپێدانی و کار و چالاکی یەکێتیمان وڕێگە چارەسەرەکانی و دوا وتاری بە پێشنیار بۆ باشتر بەڕێوەبردنی ئەرک و ڕاسپاردەکانی کادر و ئەندامەکانی لە درەوەی وڵات هاتە گۆڕێ و بەشداربووان بە سەرنج و تێبینییەکانیان باس و تەوەرەکانیان دەوڵەمەندتر کرد
کۆبونەوەکە بە ئالوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ ئەندامانی یەکێتی و وەرگرتنی سەرنج و بۆچوونیان بڕگەیەکی دیکەی کاری کۆبوونەوەکە بوو، بەشداربوان لە چوارچێوەی باس و بابەتەکانی پێوەندیدار بە کاری یەکیێتیەوە رەخنە و پیشنیار و باسەکانی خۆیان خستە روو و لە لایەن ڕێبەری یەکێتیەوە وڵامی ئامادەبووان درایەوە.