یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
سێ‌شه‌مه 6 سه‌رماوه‌ز 2724

         

یەکێتی شۆڕشگێڕی کوردستان ئیدیعای دەستبەسەرکردنی تیمی تەشکیلاتی خۆی لە لایەن دەسەڵاتی داگیرکەر و میدیای نزیک لە حکومەت ڕەت دەکاتەوە.

یەکێتی شۆڕشگێڕی کوردستان ئیدیعای دەستبەسەرکردنی تیمی تەشکیلاتی خۆی لە لایەن دەسەڵاتی داگیرکەر و میدیای نزیک لە حکومەت ڕەت دەکاتەوە.
کمسیون تشکیلاتی و راگیاندنی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

دەنگۆی هەندێک لە میدیاکان سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی ئەندامی یەکێتی ڕەت دەکینەوە

میدیاکانی نزیک لە حکوومەت لە ئێران باس لەوە دەکەن کە لە لایەن دەسگا سەرکوتکەرەکانی  تیمێکی  تەشکیلاتی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان دەستنیشان کردووە و ئەندامەکانیان دەستبەسەر کرابێت. بەڵام یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ئەم بانگەشەیە بە درۆدەخاتەوە رەتی دەکەینەوە.

پینج شەممە ١٨ جۆزەردان ، میدیاکانی نزیک لە سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات لە هەواڵێکی کورتدا ئیدیعایان کرد کە تیمێکی تەشکیلاتی یەکێتیمانیان دەستنیشان کردووە. لە درێژەی ئەم هەواڵەدا باس لەوە کرا کە ئەندامانی ئەم گرووپە لە شارە جیاوازەکان بەهەمان شێوە دەسبەسەرکراون کە هەڵگری چەک بوون. لەم هەواڵەدا باسی کات و شوێنی و چەند کەس بن نەکراوە.

یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ئەم هەواڵەی  رەت دەکاتەوە و پێمان وایە و ئەوە ڕژیمە  بەدوای پیلانگێڕی ئەمنیدا دەگەڕێن دژی خەڵک و پێویستیان بەم درۆیانە هەیە بۆ جێبەجێکردنی سەرکوتی زیاتری خەڵک.

میدیاکانی ڕژیم سەر بە  سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات ماویێ چەند مانگیکە لە دوای سەرهەڵدانی ڕاپەرێنی ژن ژیان ئازادی  بە هێرش کردنە سەر یەکێتی دەیانەوەێت  سیمایەکی  ناشرین بۆ یەکێتی و ئەو مافە ڕەوایی کە بە خەبات لە پێناوی بەختەوەری گەلەکی خاوەنی هیز و کاری تەشکیلاتی خۆی بێت  بە وشەی تیرۆریست ناوزەد کردن و لەم ڕاگەیاندنەدا کۆماری ئیسلامی لەسەر ئەو بنەمایە دەیانەوێت بە تاوانی ئەندام بوون یەکێتی و کاری سیاسی خەڵکی شار و گوندەکان هەراسان بکەن.


1 ساڵ و 5 مانگ و 17 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر