پوتین و ئامانجی دروستکردنی نەوەی داهاتوی دڵسۆز
حکومەت زنجیرەیەک هەڵمەتی پەروەردەیی نیشتمانپەروەرانەی دەستپێکردووەتەوە بە ئامانجی گەنجانی ڕووسیا بۆ ئەوەی هانیان بدات کە شەڕی ئۆکرانیا وەک درێژەپێدەری شەڕی جیهانی دووەم سەیر بکەن و هەست بە پەیوەندییەکی کەسی بکەن بەو سەربازە ڕووسیانەی کە لەوێ شەڕ دەکەن.
بە ئامانجگرتنی پڕوپاگەندە بۆ گەنجان بۆ ڕووسیا شتێکی نوێ نییە. کاتێک بەلشەفییەکان لە ساڵی ١٩١٧ دەسەڵاتیان گرتە دەست، پەروەردەی نیشتمانپەروەرانە- سەربازییان هێنایە ئاراوە بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو بۆ شەڕ ئامادە بکەن. لە سەردەمی برێژنێڤ لە ساڵی ١٩٦٤ تا ١٩٨٢، سەرنجەکان لەسەر سەرکەوتنی یەکێتی سۆڤیەت بەسەر نازییەکاندا بوو کە تا ئێستاش ڕووسیا بە "جەنگی نیشتمانپەروەری گەورەی" ناوی دەبات.
لە سەردەمی جەنگی سارددا ڕەهەندێکی دەروونی بەهێزی پەروەردەی نیشتمانپەروەرانە-سەربازی سۆڤیەت هەبوو. چیرۆکی قارەمانانەی خۆبەختکردن لە سەردەمی شەڕی گەورەی نیشتمانپەروەریدا بۆ پەرەپێدانی پەرۆشی منداڵان بۆ نیشتمان دایک بەکاردەهێنرا. جا لە ڕێگەی چالاکییەکانی گروپی گەنجانەوە بێت یان لە شوێنی پەروەردەیی فەرمیەکان، پەیامێکی ڕوون بە گەنجان دەگەیەنرا: ئەوان بەرپرسیارێتی پاراستنی یادەوەری ئەو سەرکەوتنەیان هەبوو کە دایک و باوک و باپیرانیان بەدەستیان هێنابوو.
لە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەتەوە، یادەوەری شەری نیشتمانپەروەری گەورە هێندەی تر گرنگتر بووە بۆ پەروەردە لە ڕووسیا. گەنجان نەک هەر بە پاراستنی شێوەی گێڕانەوە لەدەوڵەت لە مێژوودا تۆمەتبارکراون، بەڵکو چاوەڕوان دەکرێت وریا بن و هەوڵەکانی ئەوانی دیکە بۆ "درۆکردن" و "کەمکردنەوەی" ڕۆڵی مێژوویی ڕووسیا لە جیهاندا ئیدانە بکەن.
لایەنێکی ئەم هەڵمەتە دەستپێشخەری "هێز لە ڕاستیدایە" بوو. لە مەراسیمەکەدا لە مۆسکۆ، قوتابیانێک کە لە ناوچەکانی سەرتاسەری ڕووسیا بەشدارییان کرد، لەنێویاندا ئەندامانی بزووتنەوەی نیشتمانی سپای گەنج کە لە ساڵی ٢٠ ١٥دا دروستکرابوو، لە وتارەکانیدا لە مەراسیمەکەدا، سێرگی کراڤتسۆڤ، وەزیری پەروەردەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە دۆخێکی وەک ئەوەی لە ئۆکراین هەیە هەرگیز دووبارە نابێتەوە، چونکە "گەنجی هەڵکەوتو نایابمان هەیە، باوەڕیان بە ڕووسیا هەیە، بە وڵاتەکەمان، بە مامۆستاکانمان، بە سەرکەوتنەکانمان، سپاس بۆ ئێوەی کوڕان، بۆ هەڵوێستتان، بۆ وتارتان.