اتحادیه انقلابی کردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یکشنبه 15 مهر 1403

       

دوای لەسێدارەدانی عەلیرەزا ئەکبەری، بریتانیا بانگهێشتی باڵیۆزی خۆی لە ئێران کرد.

دوای لەسێدارەدانی عەلیرەزا ئەکبەری، بریتانیا بانگهێشتی باڵیۆزی خۆی لە ئێران کرد.
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، باڵیۆزی ئێرانی لە بەریتانیا بانگهێشت کردووە و بەشێوەیەکی کاتی باڵیۆزی بەریتانیای لە ئێران بانگهێشت کردووەتەوە

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، باڵیۆزی ئێرانی لە بەریتانیا بانگهێشت کردووە و بەشێوەیەکی کاتی باڵیۆزی بەریتانیای لە ئێران بانگهێشت کردووەتەوە. ئێران هاووڵاتییەکی پێشووی بەساڵاچووی بەریتانیای لەسێدارە دا.

 

جەیمس کلیڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕۆژی شەممە لە تویتێکدا نووسی: لێکۆڵینەوە لە ڕژێم دەکەین. وتیشی: ئەوان بانگهێشتی مێهدی حوسێنی مەتین، دیپلۆماتکاری باڵای ئێرانیان کردووە، ئێمەش بەشێوەیەکی کاتی باڵیۆزی بەریتانیامان بانگهێشت کردووە بۆ ڕاوێژ.

هەڕەشەی ئەوەی کرد کە “وەڵامی ئێمە بۆ ئێران لەمڕۆدا ناوەستێت. پێداچوونەوە بۆ وەڵامی زیاتر دەکەین.”

 

پێشتر جەیمس کلیڤەرلی لە تویتێکدا نووسیبووی: بەریتانیا سزای بەسەر داواکاری گشتی ئێراندا سەپاندووە. ئەمەش لە وەڵامی لەسێدارەدانی عەلی ڕەزا ئەکبەریدایە.

عەلیرەزا ئەکبەری، جێگری پێشووی وەزیری بەرگری ئێران و خاوەن ڕەگەزنامەی بەریتانی و ئێرانی، بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئینگلتەرا لە سێدارە درا.

 

ئەکبەری تاوانبار کراوە بە زیانگەیاندن بە ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران وە وەک مفسد فی الارض  کە  لەڕێگەی سیخوڕییەوە".

 

عەلیرەزا ئەکبەری لە ساڵی ٢٠ ١٩ بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ ئینگلتەرا" دەستگیرکرا. تۆمەتێک کە ڕەتی کردۆتەوە.

 

میدیاکانی بەریتانیا پێشتر فایلێکی دەنگی ئەکبەرییان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ئەشکەنجە دراوە و ناچار کراوە دان بەو تاوانانەدا بنێت کە ئەنجامی نەداوە.

 

لەم تۆمارەدا عەلیڕەزا ئەکبەری باس لەوە دەکات کە چەند ساڵێک لەمەوبەر لە دەرەوەی وڵات ژیاوە و لەلایەن دیپلۆماتکارێکی باڵای ئێرانی کە لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا بەشدار بووە، بانگهێشتی گەڕانەوەی بۆ ئێران کراوە.


1 ساڵ و 8 مانگ و 20 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


ناوه‌‌‌ندی ڕاگه‌‌‌یاندنی یه‌‌‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
[email protected]

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر