یەکڕیزی و لێکتێگەیشتن زامنی مانەوە و بوژانەوەی گەلی ڕاپەڕیوە.
مەنوچێهر پیرمورادی
یەکڕیزی و لێکتێگەیشتن زامنی مانەوە و بوژانەوەی گەلی ڕاپەڕیوە.
دوژمن و داگیرکەران، ئێمەیان وەک کورد تا ئەوکاتە قبووڵە کە یەک هەڵوێست و یەک وتارنین، کە ئەمەش بەرژەوەندی گشتی ئەوانی تێدایە. لە سەدان رێکەوتندا کە لە نێوان ڕێبەرانی شۆڕشەکانی کورد و داگیرکەران بەستراوە لە تەمەنێکی کورتدا نەک هەر تێکیان داوەتەوە بەڵکو خوئنرشتنی بەڵکو خوئنرشتنی لێکەی خوەڕی است.
بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی خۆیان دڕێژەدان بە داگیرکاریەکان و خەونی ئیمپراتۆری بە درێژایی مژو دەستیان لە سەرکوتکردن و خوئن ڕشتنی ئێمەدا هەبووە.
هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ فرە حزبی و ناکۆکی و پەیوەندیە سیاسیەکانی ناو خۆمان کە بوتە هۆی ئەوەی کە ئەو هێزە دەرەکییان و هژموونیان سەڵاتی بەرەوە. ئەمە راستییەکە کە هەموان دەزانین و دانی پەدادەنەین و دەیڵەین و درکی پێ دکەین. ئەی چی بکەین تا لەوە زیاتر لەیەک نرترازین و دوور نەکەوینەوە. ئەگەر گوڵ نین دڕکیش نەبین، باشترین چارەسەرە بۆ پەیوەندیەکانی حزبە کوردستانیەکان لەگەڵ یەکتر لەم کاتە دژایەتی نەکردنی یەکتر و لەبەرژەوەندی یەکتر.
دانوستان لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنە فارسەکان دەبێ بخرێتە دوای یەکرێزی ناو ماڵی کورد و نەتەوە هاوکێشەکانی ئەو جوغرافیایە بەلووچەکان جا ئەو کاتە دەتوانرێت بەشێ لە کێشەکان نەتەوەی لە نێو ئەو جوغرافیایە چارەسەری بکرێت و تێیدا بگەینە ئەنجام.. یاسای دانوستان لەگەڵ نەیار ئەوەیە کە هەندێک شت لەدەست دەدەین و هەندێکیش بەدەست دینین ئەمە بەو واتەیەیە کە خواستی خەڵکی بەزاڵ هاتوو ڕاپەڕیو گەر سەربەستی و ڕزگاری نەتەوەی بێت ناتوانرێت لە دانوستان چارەسەر بۆ دوزرێتەوە، کەوابوو سوود و بەرژەوەندییەکان دابەش دەکەرین و تا حاکمیتی مەرکزی بەدەس نەهێنن، دان بە مافە سەرەتاییەکانی هیچ نەتەوەیەک نانین.
با دڵسۆزانە بۆ نیشتمان و خەڵک و پاراستنی دەسکەوتەکانی ڕاپەڕین، پیوەندیەکانمان رەکبخەین، مەرجەکان لە بەرژەوەندی نیشتمانی و هاوڵاتیانمان لە تووشستا و دا. خەباتی ڕزگاری خوازانی کورد بە درێژای مژوو سەرمەشقی بەرخودان و هەڵمەت و هاوکات قوربانییش بوە، بەڵام هیچ کات بۆ ئەوەی نەبێتە قوربانی کۆڵی لە هداوەکۆمە.
ئەوەش باش بزانین کە ئێمە بویین کە گیانمان بە ئۆپۆزسیۆنە فارسەکان بەخشینەوە ئەویش ئەوەی کە میدیای حیزب و ڕێکخراوەکانمان لەترین کەکانی خلاکەی لە چارد میهنە و کاتەکانی خلاکە بەرد میباشیان است. داگیرکەران لە هەوڵدان بۆ وێرانکاریەکی تر، جا چە شێخ و چە شاو چە مەشروتەکانیشیان جگە لەوە شتێکی تریان نزەر نیە بۆ ئێمە. ئەمانە، خۆیان بە میراتگری تەواویەتی عەرزی ئێرانن دەزانن و بەشێوەیەکی مۆدێرن بنەماکانی داگیرکاریان بونیاد دەنێنەوە . بەپشت بەستن بە تیۆری (ریشەی شارستانی هاوبەش) ئێرانی بون دەیانەوێت نەتەوەکان بە میتۆدی جۆراوجۆر بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان و هەژموونی دیمۆگرافی و کلتووری و ئابووری بەسەرمانا بسەپێنن.. لەم سۆنگەیەوە، ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک بەشێک لە بەرنامە و جێگەیەکی پڕ بایەخی ئەوانە. لە دوای ڕاپەڕینەوە ئەوان بە وردی و بە قۆناغ وەک خوشیان باسی دەکەن دەیانەوێت بگەنە زۆر شوێن.
لە کۆتاییدا ئەوەی گرنگە بوترێت، وێڕای هەموو مەترسیەکان لەسەر گەلی ڕاپەرو هشتا بۆ ڕێکخستنی و یەکریزی درەنگ نیە، ئەگەر ئیرادەقەی نەتە. کۆدەنگی حیزبە کوردییەکان لە هەموو کاتێک پێویستترە، لە نێوانیاندا کەسایەتییە بەئەزموون و خەمخۆرەکان، ئەکادیمیستەکان، سیاسەتمەداران بتوانن پێکەوە ڕۆڵێکی مێژوویی بگێڕن بۆ ئەوەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و مەترسی لەناوبردنی دەستکەوتەکان و بەردەوامیی ڕاپەڕین بن. یەکڕیزی و لێکتێگەیشتن زامنی مانەوە و بوژانەوەی گەلی ڕاپەڕیوە
1 ساڵ و 11 مانگ و 27 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 47 خولهک لهمهوپێش