اتحادیه انقلابی کردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یکشنبه 15 مهر 1403

       

پەروەردەی شۆڕشگیرانە

پەروەردەی شۆڕشگیرانە
مەنسوور تەها

پەروەردەی شۆڕشگیرانە

هیچ نەتەوەیەک کە خاکی داگیرکرابێت ناتوانی لەگەڵ کاروانی خەبات و شۆرش درێژە بە مانەوەی خۆی بدات، مەگەر ئەوەی خاوەنی پەروەردەیەکی تۆکمە ‌و پێشکەوتوو ‌و شۆڕشگێرانە بێت، کە لەگەڵ بارودوخەی کە نەتەوەکەی تێیدایە، کە سەرکەوتن مەسوگەر کات بۆ گەلەکەی .

پەروردەی بەردەوام گەورەترین چەکی شۆڕشگێڕێکە لەپێشکەوتنی خەبات بۆ گیشتن بە ئامانجەکانی، کە مەبەست لە پەروردە ساز کردنی تاکی شۆڕشگێڕ و وشیارە لە سەر ئەو ئەرکەی کە خۆی لێ بەرپرس دەبینی، کە ئەوەش ئەرکی ئێمەیە ئەو بەرپرسیاریەتە بگرینە ئەستۆی خۆمان کە ئەو هێزە مرۆیییە شۆڕشگێرە ساز کەین بە خۆ پەروردە کردنمان. و هەر تاکێک کە وڵاتەکەی داگیرکرابێت دەبێ بە ئامانج و ئەرکی خۆی بزانی کە ڕێبواری ڕێگەی سەربەستی بۆ گەلەکەی بێت.

پەروردەی شۆڕشگێڕانە دەتوانیت ئەو کردار و چالاکیانە بێت کە لە ڕێگەی سەربەستی وڵاتەکەی حەولی بۆ دراوە کە فێری بێت خۆ پێ بگەینێ کە هەڵسوکەوت و چونیەتی و کاری شیاو لە بەرژەوەندی نەتەوەکەی بە بێ خەسارە هەنگاوی بەرەو پێشچونی پێوە دیار بێت.

ئەوەی تا ئێستا کراوە بس ناو و ناسناوێکە کە بە خۆیاندا هەڵواسیوە کە من فلانم و فیسال بەڵام هیچ لە جەوهەری پەروردەی نازانن کە دەبێ توانای ئەوەیان تێدابێت لە پێناوی سەربەستی وڵاتەکەیان خەون لە چاوی دوژمن بزڕێنن ئەوەی کراوە تاکو ئێستا بە ئەفسانە کردنی شۆڕشگێڕێکی واقعیە کە زەرەرمەندی گشتی گەل بوە.

دروست ئەو پەروردەیە کە هەڵویستی کارتێکەر بێت لە بەرانبەر بەرنامەی داگیرکەران کە لە بەرژەوەندی کۆمەلگاکەی بێت، و وێنەیەکی گشی لە خۆی نیشان بدات بە و شیکاری ئەوە بکات کە لایەنە زەرەرمەندو لاوازەکەی و کرداری کۆمەڵگا چی بێت بەرانبەری کە بەرژەوەندیەکانی نەتەوەکەمانی لێ دەسبەرکەین.

پەروردەیەکی شۆڕشگێرانە ڕێگە خۆشکەرە کە چون وڵاتەکەمان لە وڵاتێکی داگیرکراوەوە بۆ وڵاتێکی سەربەست و کۆمەڵگایەکی ئازاد بگۆڕین، و تەنیا لم ڕێگەیوە دەتوانین برێنەکانی ئەم نیشتمانەمان سارێژ کەین. کە ئەوەش ئەرکی بیرمەند و نووسەران و روشنبیرانی کوردە کە هەڵی شێوازێکی پەروەردەی داخواز بۆ ئەم کۆمەڵگایە برەخسێنن کە تاکێکی وشیار و ئاسۆیەکی رونی دەسبەر بکات.

ئەوەی کە کراوە ئەوەیە کە تاکی ئەم کۆمەلگایەیان بە ئەفسانەوە گڕێ داوەو، لە جێگەی ئەوەی کە بێن تاکی بەتواناو هەستی شۆڕشگێرانەیان تێدابچینن و شۆڕشگێڕێکی نیشتمانی لێ ساز بکات تاکێکی لێ ساز کراوە کە سەرکەش و نەزان کە توانای نە بەرگری لە فکریەتی خۆی هەیە نە رای جیاواز قەبوڵ دەکات. بەڵکو هێڕش بەڕێکە کە تەنیا لە وڵامی سەرکەشیەکەی بە تۆمەت لێدان و وشە کارسازەکەی ئەم میشک خالیانە کە تۆ جاشی کۆتایی بە قسەکانی بێنیت هەر چەند ئەمە تەنیا بۆ ئەوەیە کە سوکنای بە دڵی خۆی بێنێت لە کاتێکا دەزانی کە حەق بە لایەنی بەرانبەرە. کە قەت نەیتوانیوە ڕۆڵی خۆی لە رێزی خەبات بە باشی بگێڕێت. پەروردە دروست کارتێکەرە لە هەڵسوکەوتو ڕەفتارەکانمان تەنانەت لەگەڵ یەکتر.

پێناسەیەکی پەروەردەی شۆڕشگێڕانە ئەوەیە کە کەسێکی تێگەیشتو و ڕاستەقینە ساز بکرێت کە توانایی ئەوەی تێدابێت کە کەمترین خەسارە و زیانی گیانی و ماڵی لە رێبازەکەی لە پێناوی زیاترین دەسکەوت بۆ گەلەکەی دەسبەر کات .

 


1 ساڵ و 10 مانگ و 9 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


ناوه‌‌‌ندی ڕاگه‌‌‌یاندنی یه‌‌‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
[email protected]

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر