اتحادیه انقلابی کردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
یکشنبه 15 مهر 1403

       

تاوانێکی پیرۆز

تاوانێکی پیرۆز
مەنسوور تەها

تاوانێکی پیرۆز

خاتوو زارا محەممەدی بە تۆمەتی پەروەردەی خۆبەخشانەی زمانی کوردی بە ٥ ساڵ بەندکران سزادا. زارا محەممەدی یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی کولتووری نەوژین کە لە بواری پەروەردە و کۆمەڵایەتی دا وەک فێرکاری زمانی کوردی چالاکە.
سزای دەرکراو لەدژی زارا موحەممەدی بەو واتایە دێت کە پەروەردەی زمانی کوردی هەڕەشەیە لە “ئاسایشی ئێران”
هەروەها یاسای  دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای ئەوەی کە زمانی فارسی وەک زمانی ڕەسمی و پەروەردە دیاریکردووە و بەسەر نەتەوەکانی کورد و بەلۆچ و ئازەری و تورکەمەن عەربی بە زۆری سەپاندوە ، بەڵام زمانەکانی دیکەی بە زمانی “ناوچەیی” ناوزەدکردووە و پەروەردەیانی لەگەڵ زمانی فارسی لەڕووی یاساییە بە ڕێگەپێدراو زانیوە (مادەی ١٥). لەگەڵ ئەوەشدا، کۆماری ئیسلامی لە چل‌وسێ ساڵی ڕابردوودا هەمیشە پەروەردەی زمانەکانی سنووردارکردووە و وەک هەڕەشەیەک بۆسەر “ئاسایشی ئێران” ڕەچاوی کردووە. بۆیە ئەو سزایەی دادگای شۆڕش دوایین نموونەی ئەو پرۆژیەیەیە کە زمانەکانی دیکە بە پرسێکی ئەمنی دەبینێت و بەو شێوەیە هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا دەکات.
زارا محەممەدی لە ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەرکرا و پاش زیاتر لە شەش مانگ بە دانانی بارمتەی ٧٠ ٠  ملیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازادکرا.
حوسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەریی خۆبەخشی زارا محەممەدی  دەلێت زارا محەممەدی بە تۆمەتی شکاندنی یاسایی سەروەری ئێران زیندانی کراوە، بەڵام لە راستیدا تەنها تۆمەتێک زارا هەیبێت ئەوە بووە کە بە زمانی کوردی وانەی بە منداڵات وتوەتەوە و لە رۆژی زمانی دایکدا گوڵی بەسەر خەڵکدا دابەش کردووە.
حوکمی بێ بەڵگە و نادادپەروەرانەی ٥ساڵ زیندانی سەپاو بەسەر زارا محەممەدی، دیسان لە لایەن بەرپرسی گشتی دادگوستەری پارێزگای سنەوە تەیید کراوە و ڕەوانەی بەشی جێبەجێ کردنی حوکمەکان (اجرای احکام) کراوە.


1 ساڵ و 10 مانگ و 9 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


ناوه‌‌‌ندی ڕاگه‌‌‌یاندنی یه‌‌‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
[email protected]

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر