موحەممەد شیخوالئیسلامی موکری ناسراو بە هیمن
٣٦ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستا هێمن شاعیری گەورەی کورددا تێپەڕ دەبێت
محەممەدئەمین شێخولئیسلامی موکری، بەÚ¾اری ساڵی ١٩٢١ لە گوندی لاچینی مەÚ¾اباد لەدایک بووە.
مامۆستا هێمن سهرهتای خوێندنی لهلای مامۆستا سهعید ناکام دهست پێکردووه، ئینجا باوکی ناردوویهتی بۆ شاری مههاباد و له قوتابخانهی “سهعادهت” کە تا پۆلی چوارهمی خوێندووە و دوای دەستی کرد بە خوێندنی مهلایهتی له خانهقای شێخ بورهان و چوار ساڵیش لهو خانهقایه لەگەڵ مامۆستا هەژار خوێندووه و له تهمهنی 17 ساڵیدا دهستی له خوێندن ههڵگرتووه و بووهته لاوێکی خوێندهواری هۆشیار و له وێژهی کوردی و لە فارسیشدا شارهزایهکی باشی هەبوو
له ساڵی 1941هوه دهستی به هۆنینهوهی شیعر کردوو و وەک خۆی دەڵێت سهرهتا لاسایی شاعیره کانی پێش خۆی کردووەتهوه و له دواییشدا بووته خاوهنی ڕێچکە و دهنگی تایبهتیی خۆی
لە 1942.09.16دا لهگهڵ دروستبوونی کۆمهڵهی “ژ.ک” له بووهته ئهندامی ئهو ڕێکخراوه سیاسییەی کورد
له 1945.08.16 بووه ئهندامی حزبی دیموکراتی کوردستان و شیعر و وتاری بهنرخی نهتهوهیەکانی لە ڕۆژنامەی کوردستان بڵاو دهکراوە.
لە سەردەمی کۆماری کوردستان لەلایەن پێشهوای مەزن قازی موحەممەد نازناوی (شاعیری گەل) مامۆستا هێمن پێ بەخشرا.
دوای کۆماری کوردستان لە باشووری کوردستان و لە هەولێر و سلێمانی، هاوکات لە بەغدا ژیاواو و پێوەندییەکی چڕوپڕی لەگەڵ نووسەران و ڕۆشنبیرانی کورد و کۆڕی زانیاریی کورددا هەبووە کە دووری لە زەید و غەریبی بۆ ڕۆژهەڵات کاریگەریی زۆری لەسەرهەزری هەبوو کە شیعری بەناوبانگی (ناڵەی جودایی)خولقاند.
دوای ڕووخانی ڕژیمی پاشایەتی مامۆستا هێمن گهڕایهوه گوندهکهی خۆی کاری جووتیاری دەکرد و ماوهیهکیش له مههاباد ژیا.
مامۆستا هیمن وازی لە کاری سیاسی دەهێنی دوای گەرانەوەی و شێوەی خەباتی خۆی بە نووسینی شێعر و وتار بابەت بۆ دامەزراندنی گوڤار پەرەپێ دا
لە ساڵی ١٩٨٣ ناوندی چاپ و بڵاوکردنەوەی سەلاحەدینی ئەیوبی لە شاری ورمێ دامەزراند.
لە ساڵی ١٩٨٥ بەهاوکاری چەندین مامۆستا و نووسەری کە گۆڤاری (سروه)ی لە ورمێ دهرکرد.
بەرهەمەکانی
١- دیوانی هێمن
٢- بارگەی یاران
٣- تاریکو ڕوون (شێعر وپەخشان)١٩٧٤
٤- پاشەرۆک ( شێعر وپەخشان)
٥- توحفی موزەففەرییە (فۆلکلۆرئ کوردی کەکاری ئۆسکارمانە کە مامۆستا هێمن وەریگێراوەتەوە سەر زمانی کوردی)
٦- شازادەو گدا
٧- قەڵای دەمدەم
٨- هەواری خاڵی
٩- چەپکێ گوڵ،چەپکێ نەرگز
١٠ ئەفسانە کوردیەکان (کاری قەنات کۆردۆ کە مامۆستا هێمن وەریگێراوەتەوە سەر زمانی کوردی
شیعرەکانی مامۆستا هێمن پر لە هەزری بەرزی نەتەوەیی، ئازادی و سەربەستی نیشتمان و پرسی ژنان کە کارتێکەری لە سەر کۆمەڵگا وشیاری بونەوەیان لە سەر هەزری نەتەوەی و سەربەستی وەک وانەیەک بۆ وەفا بە نیشتمان لە ڕابردوو و داهاتووشە
پاش تەمەنێک خەبات و خزمەت بە زمان و ئەدەبی کوردی، له ٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٦٥ی هەتاوی (17ی ئاوریلی 1986ی زایینی) لە شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی هونەرمەندانی مەهاباد بە خاک سپێردرا.
دوای چەند ساڵێک لە کۆچی لە ماڵەکەی لە شاری مەهاباد کرایە مۆزەخانە بە ناوی هێمن موکریانی کە یەکی لە گرنگترین مۆزەخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە