اتحادیه انقلابی کردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
شنبه 3 آذر 1403

       

تا پێویستی نەبێ بوون پەیدا نابێ.

تا پێویستی نەبێ  بوون پەیدا نابێ.
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان،

تا پێویستی نەبێ بوون پەیدا نابێ.

بە ئاوڕدانەوەیەک لە گۆڕانکارییە سیاسییەکان کە زۆر بە خێرایی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو لە جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوویان داوە و و خەریکی پێکهێنانی قەوارەیەکی نوێن، ئەم گۆڕانکاریە سیاسیانە کە جگە لە گۆڕان و نوێ بوونەوە لە پێکهاتەی حاکمیەتی ناو دەوڵەتی تەنانەت سنوورە جوگرافیاییەکانیش دەگرێتەوە. ‌لەو هەلومەرجەی ئەمڕۆ و جیهانی تێدا تێپەر دەبێت ئەوە دەردەکەوێت کە شۆڕشەکان خەریکە هەر چی زیاتر گشتگیر دەبن و گۆڕانکارییەکی جوگرافیایی و هەڵتەکاندنی سنوورە دەستکردەکان و چەند نەتەوە بەرەو داگیرکاری بچن کە شەڕی ڕووسیە و ئۆکراین زەنگی گۆڕانکاری جیهانیە و ئەوەش زەنگی ئاگاداری بۆ ئێمەی گەلی کوردە کە بتوانین هەلومەرجەکە بۆ لای خۆمان و لە بەرژەوەندی نەتەوەیی و مافی ڕەواکەمان کە سەربەخۆیی و سەربەستی کوردستانە بگوازینەوە.

نەتەوەی کورد وەک نەتەوەیەکی ئەم ناوچەیە لە ژێر کاریگەری ئەم ڕووداوانە دایە و ئێمەش هەروەها وەک گەلێک کە زیاترین دانش آموزی می تواند ناوچەکە، کاری کند. گرینگی ستراتیژێکی کوردستانی و دەوڵەمەند و تۆکمە، زەروورەت و پێویستە کە زیاتر لە چاوی وڵاتان و نەتەوەکانی تری سەر گۆی زەوی و ناوچەکە و لەو ڕوانگەوە، کە نەتەوەی کورد وڵاتەکەی داگیرکراوە و هەر ئەوەش تاکە هۆکارە بۆ ئەوەی هێزە سیاسییەکانی کورد ڕێککەوتنێکی ئیستراتیژیان بە یەکەوە هەبێ کە هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە پێی بەرنامە و دەستووری کاری دەتوانێ وڵامدەرەوەی ئەو خواستە مێژووییە بێ و نەک لە هەلومەرجە سیاسیەکانی ناوچین کەرجەک وەر گروە بەلو.

هەر وەک لە ڕاگەیاندنی هاوپەیمانیەکەدا ئاماژەمان پێ کردووە هەنگاوی یەکەم بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیاری کردنی ئامانجێکی سیاسیی هاوبەشە ،بەڵام ئەو ئامانجە ئەوە نییە کە گشتی حیزبە کوردییەکان بتوانن بەشدار بن و یا بیانهەوێ لە ئامانجەکەی حیزبی خۆیان نزیک بێ . ئامانجی هاوپەیمانی سەربەخۆییە و بۆ گەلی کوردستان نەک تەنیا ڕووخاندنی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ویا بنیات نانی ئێرانێکی دێمۆکڕاتیک. کەواتە ئامانجی هاوپەیمانی گەڕاندنەوەی بڕیارە بۆ خەڵکی کوردستان نەوەک هاوپەیمانیەتیەکی چەند حیزب و سەپندنی بڕیاری حیزبی بە سەر کۆمەڵگادا. هەر بۆیەش ئەو حیزبانەی کە ناتوان تەسلیمی ئیرادەی کۆمەڵگا بن ناتوان لە ناو ئەو هاوپەیمانیە جێگەیان بێتەوە. هاوپەیمانی لەسەر ئامانجێکی گشتی پێکهاتووەوە نە بە مانا وەرگرتنەوە و زەوت کردنی سەربەخۆیی فیکری هیچ لایەنێک.‌

فێدڕاڵی، دێمۆکراسی،کۆنفدڕالیزمی دێمۆکراتیک،  برایەتی گەلان و خودموختاری  هەر   چەندەش سەردەمیانە و باو بن و خۆیان نوێ کەنەوە،  ناتوانن لە مافی دیاری کردنی چارەنووس بە هێز تر بن و پشت گوێ بخرێن بۆ گەلێ کە خاکەکەیان داگیرکراوە. لە ترسی وشەی تەجزیە تەڵەب واتە جیایی خواز کە باس لە سەربەستی وڵاتێک دەکەین ئەو سامە لە ناو کۆمەڵگا شکاوە و تەنیا لە چەند حیزبێک نەبێ.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پێی وایە کە دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لەگەڵ هەر کام لەو  سێ دەوڵەتەی کە کوردستانیان بەسەردا دابەش کراوە جیاوازی نییە و خۆماڵی کردنی چەمکی دێمۆکڕاسی و دێمۆکڕاتیزە کردنی،  هەر ئیستراتژییەکی کە بۆ گشت دەوڵەتە داگیرکەرەکان بێت  لە دیاری کردنی مافی چارەنووس بۆ نەتەوەی کورد دژوار ترە و هەروەها مەحاڵە کە دوای سەدان ساڵ داگیرکەری  ئەمڕۆ بتوانن  بە چاوێکی هاووڵاتی  و بە بەشێک لە پێکهێنەری ئەم حکوومەتە دێمۆکراسیەمان  بزانن .

واقع بینانە بڵەێین نە قوم، نە مەشهەد، نە بەغدا، نە کۆنە بەعسی و نە نەوەی خێڵە تورکە درەندەکان ئەرکی ئێمە نیە فێری دێمۆکڕاسی و ڕێز لێنانیان کەین.

شوینێک  بەناوی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران  وهەروەها لە ڵایەن حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ئێرانەوە  ڕاسانی ڕۆژهەڵات ڕاگەیاندرا کە ڕاسان لە سەرەتادا بە  خەباتێکی شێلگیرانەوە  دەستی پێکرد، کە ببێتە هۆی ئەوەی کە سەنگی پارتەکان لە جیهانی واقع دا بۆ دۆست و دوژمن دەرکەوێت  و لە ئاکام دا بە تێچویەکی  گەورەی مرۆیی و بێ هیوا کردنی کۆمەڵگای لە خەبات چەکداری لێکەوتەوە، ڕاسان زەروورەتێکی مێژوویی بوو بەڵام  زیاتر لەوەی کە واقعی بێ، لاینی تەبلیغاتی و  خۆبە دڵسۆز پیشاندانی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتە تا هەوڵێکی راستەقینە و نیشتیمانی کە هەڵقوڵاوی زەروورەتێکی یەکلاییکەرەوە بێ. چون ڕاشکاوانە خەباتی چەکداریان بە زەروورەتی ڕاماڵینی داگیرکەران نەدەزانی، لێرە نەم وێستووە ئەو ناوەندە بخەمە ژێر پرسیار و لێکۆڵێنەوە بەڵام دەمەوێت ئەوە بڵێم کە ئێمە ڕاشکاوانە باس لە پێکهێنانی هێزێکی یەکگرتوو و تێکەڵاو  بە ناوی هێزی نەتەوەیی کوردستان کە پێک بێ لە پێشمەرگەی هەر چوار لایەن لە ژێر فەرماندەیەکی یەکەی چەکداری کە ئەمە ڕەچەشکێنە لە هەموو مێژووی کورد و کوردستاندا.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان داوا لە هەموو حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کە خۆیان بە خاوەنی خەبات دژ بە حاکمیەتی ئێران دەزانن لە جیاتی هەڵگرتنی بەردی گەورە و نەهاویشتنی، واز لە خەونی بەدیهاتنی ڕیفۆرم لە چوارچێوەی ڕژیمی خومەینی دا بێنن. دڵ بە ئۆپۆزسیۆنی فاشیزمی فارس خۆش مەکەن . خەبات لە رۆژهەڵات جۆشدەن . لەوەها دۆخێکدایە کە زەروورەتی واقیعی پێکهاتنی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ئەو هەلەی ڕەخساندووە کە بۆ جارێکیش بەت بە خواستی گەلەکەم تەندە و نگزەمان بجووڵە.

 


1 ساڵ و 11 مانگ و 28 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


ناوه‌‌‌ندی ڕاگه‌‌‌یاندنی یه‌‌‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
[email protected]

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر