اتحادیه انقلابی کردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
شنبه 3 آذر 1403

       

٢٨ ی خەرمانان ٣١ ساڵ بە سەر تیرۆری ئەندامی دامەزرێنەر و ڕێبەری یەکێتی شۆڕشگێران کاک سەعید یەزدانپەنا دا تێدەپەرێت .

٢٨ ی خەرمانان ٣١ ساڵ بە سەر تیرۆری ئەندامی دامەزرێنەر و ڕێبەری یەکێتی شۆڕشگێران کاک سەعید یەزدانپەنا دا تێدەپەرێت .
ڕێبەرایەتی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان،

٣١ ساڵ بە سەر تیرۆری ئەندامی دامەزرێنەر و ڕێبەری یەکێتی شۆڕشگێران کاک سەعید یەزدانپەنا دا تێدەپەرێت .

28 ی خرمان 31 ساڵ بە سەر تیرۆری ئەندامی دامەزرێنەر و ڕێبەری یەکیتی شۆڕشگێران کاک سەعید یەزدانپەنا دا تێدەپەرێت .

 

تیروری کاک سەعیدی سەرکردە زامێکە بە جەستەی یەکێتی شۆڕشگێرانەوە کە هیچ کات سارێژ نابێت، شەهیدی سەرکردە کاک سەعید لە تەمەنی ١٣ ساڵیەوە دەستی بە خەباتی سیاسی خۆی کرد کە بەرانبەرە بە دەسپێکردنی ڕاپەرێنی گلانی ئێران لە دژی رژیمی پاشایەتی، لەو سەردەمە کە سیاسەت و شۆڕشگێڕی ببوونە پێویستیک.
شەپۆلێکی گەورەی خەڵک بەتایبەتی لاوان رویان لە سیاسەت و چالاکی سیاسی کرد و جلی حیزبایەتی و شۆڕشگێڕیان پوشی.

شەهیدی سەرکردە کاک سەعید لە ئەو ڕۆژەی کە دەستی دایە خەبات وجلی شەرەف و شەڕشگێڕی پوشی تا ئەو ڕۆژەی شەهید کرا بێ وچان لە کورستان لە خەبات و تلفیق و پیروزی ما را بپذیرد.

کاک سەعید خەباتگێڕێکی نەسرەوتو و کۆڵنەدەر بوو کە جیاواز لە خەباتی چەکداری و قارمانیەتی مەیدانی شەڕ، داهێنەری بێڕی نویی نەتەوەیی لە کوردستان بوو.
پێویست بە ئاماژەیە کە تا ئەو سەردەمەی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان دامەزرا هیچ حیزب و رێکخراویکی ڕۆژهەلات باسیان لە فیدرالی و سەربەخۆیی کوردستان وەک ئامانج نەکردوە و خەباتی هەر هەموویان گریدراو بوو بە ئیرانەوە و هەڵگری دورشمگەلێک بوون وەک دیموکراسی بۆ ئێران و خۆدموختاری بۆ کوردستان.

شەهید کاک سەعید بە داهینانی بیری تازە بۆ درێژەدانی خەبات فیدرالیەتی وەک پردە بازیک بۆ سەر بەخۆیی کوردستانی بە کار دێنا و لە ڕاستیدا یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان بە رێبەری جوانە مەرگ کاک سەعید تەنیا هێزێک بوو کە ڕێچکەی ئێرانی چیەتی تێکشکاند و ئەو وانەیەی فێری هێزەکانی روژهەلاتی کوردستان کرد کە بڕوایان بە خۆیان بێت و لە ئەوە نەترسن پێان بڵێن تەجزیە تەڵەب و هەر وەها بیروکەی هەڵکردنی ئالای کوردستان و بەرەی کوردستانی هاورێانی ئێمە و ڕێبەری شەهید کاک سەعید داهێنەری بوون.

ئێمە پێمان وایە دوای کۆمارە جوانەمەرگەکەی کوردستان هەتاکوو دامەزراندنی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان نەتوانراوە بە شێوەی پێویست و بوێرانە باسی مافە ڕەواکانی گەلی کورد و سەربەخۆیی کوردستان بکرێت.

رێکخراوێکی نوێ وەک یەکێتی شۆڕشگێران بە بیری نوێ و بە دورشمی سەربەخۆیی پای نایە مەیدانی خەبات.

زۆر زوو دوژمنان و ناحەزان ڕێبەر و بیرمەندی گۆڕەپانی خەبات شەهید کاک سەعیدیان لە تەمەنێکی کەم و دوای ١٤ ساڵ خەبات لە پێناو ئازادی و دادپەروەری و تێکوشانی لە بەرەکانی شەڕ دژبە کۆماری ئیسلامی و لەم ڕێگەیەوە خەباتی ئێرانی چیەتی گواستەوە بۆ خەباتیکی کوردستانی، شەهیدیان کرد.

بە داخەوە دوژمنان لە پیلانێکی ناجوامێرانە و تەم و مژاویدا بە دەس ناحەزان و نەیاران دوای ٤مانگ لە تەمەنی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و گەشە کردنی خەونەکانی بە نووسینی نامێلکەیەک بەناوی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان باشتر بناسین ،شەهید کرا و کاک سەعید پەیوەست بوو بە کاروانی شەهیدانی کوردستان و بۆ هەتا هەتایە جێی هێشتین.

ئێمە درێژە دەرانی ڕێبازی پیروزی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و هۆگرانی فەلسەفەی کاک سەعیدی جوانەمەرگ لە ساڵڕۆژی گیانبەخشینی کاک سەعیدی سەرکردە پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا دوا هەناسە درێژەدەری رێبازی یەکێتی شۆڕشگێران دەبین و رێگا نادەین هیچ کەس و لاێەنێک بە ناو و نازناوی یەکیەتیەوە سات و سەودا بکات و ئامانجەکانی یەکێتیمان بە لاڕێدا بەرێت.
یاد و یادوارەی شەهیدی سەرکردە کاک سەعید و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان بەرز و بەرێز بێت .

 


1 ساڵ و 11 مانگ و 28 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


ناوه‌‌‌ندی ڕاگه‌‌‌یاندنی یه‌‌‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
[email protected]

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر