اتحادیه انقلابی کردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
شنبه 3 آذر 1403

       

٣١مین ساڵوەگەری ترۆری کاک سەعید یەزدانپەنا

٣١مین ساڵوەگەری ترۆری کاک سەعید یەزدانپەنا
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان،

ترۆری کاک سەعید یەزدانپەنا

سێشەمە ٢٠ ی سیپتامبری ٢٠ ٢٢ بە بۆنەی ٣١مین ساڵوەگەری ترۆری کاک سەعید یەزدانپەنا سەرکردەی یەکێتیمان کۆبوونەوەی بە بەشداری ڕێبەری یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان کاکی ڕۆستەم ئەڵماسی و ڕێزدار کاک عەلی فەزڵی‌کەواڵی و زۆرێنەی ئەندامەکانی بەڕێوە چوو

 

کۆبوونەوەکە سەرەتا بە سروودی نەتەوەی ئەی ڕەقێب و سروودی ڕەسمی یەکێتی شۆڕشگێران و دەقیقەیەک بێ دەنگی وەستان بۆ ڕێز لێنان لە یاد و بیرەوەری سەرجەم شەهیدانی یەکێتیمان و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان دەستی پێکرد.

لە سەرەتای وەتارەکان بەرێز کاک عەلی فەزڵی کەواڵی ڕێبەری ڕێکخراوی یاریکورد یارسان هاورێی سەرکردەی شەهید کاک سەعید بە چەند یادەوەری و باسێ لە سەر شەهید کاک سەعید دەستی بە وتارەکە کرد و دواجار چەندین بابەتی جیهان، ئێران، کوردستان و بەتایبەت نارەزایەتیەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرانبەر بە تاوانی شەهید بونی ژینا ئەمێنی لەو بارەوە راو سەرنجی خۆی خستەڕوو.

بەرێز کاکی ڕۆستەم ئەڵماسی ڕێبەری یەکێتی و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان  بە باسێک لە سەر ژیانی سەرکردەی شەهید کاک سەعید و چونیەتی دامەزراندی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و چون شەهید بونی کاک سەعید،  بابەتەکی دەست پێ کرد  و هەروەها   لە قسەکانیدا بە وردی پرژایە سەر پرسی ناوکیی ئێران  ئابلوقەکانی سەر ئێران و ئاکامەکانی، و هەر وەها لە درێژەی قسەکانی لە سەر ڕاپەرێنی ئەم چەند ڕۆژەی  خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کارتێکەری بەیانانمەو ڕاگەیاندنەکانی حیزب و ڕێکخراوەکان بۆ پشتوانی خەڵکی ڕۆژهەڵات.

بەرێزیان بە باسێک لە سەر زەروورەتی دامەزراندنی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و  بەرنامەو ستراتێژی هاوپەیمانی و بونی یەکێتی لە ناو هاوپەیمانی،  کە یەکرێزی و بەرەی کوردستانی وەک ستراتیژیژی و زەرورەتی  یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنیەوە  کاری بۆ کراوە و ئەرکی یەکێتی لە ناو هاوپەیمانیەکە  و شێوەی کار پێکەوە کردن و ڕێخستنەکانی  هاوپەیمانی بەشێک لە کۆبونەوەکە بوە.

بەرێزیان تیشکی خستەسەر کێشە و بەربەستەکانی کە ڕێگرن لە گەشەپێدانی و کار و چالاکی یەکێتیمان وڕێگە چارەسەرەکانی و دوا‌ وتاری بە  پێشنیار بۆ باشتر بەڕێوەبردنی ئەرک و ڕاسپاردەکانی کادر و ئەندامەکانی لە درەوەی وڵات هاتە گۆڕێ و بەشداربووان بە سەرنج و تێبینییەکانیان باس و تەوەرەکانیان دەوڵەمەندتر کرد

کۆبونەوەکە بە ئالوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ ئەندامانی یەکێتی و وەرگرتنی سەرنج و بۆچوونیان بڕگەیەکی دیکەی کاری کۆبوونەوەکە بوو، بەشداربوان لە چوارچێوەی باس و بابەتەکانی پێوەندیدار بە کاری یەکیێتیەوە رەخنە و پیشنیار و باسەکانی خۆیان خستە روو و لە لایەن ڕێبەری یەکێتیەوە وڵامی ئامادەبووان درایەوە.


1 ساڵ و 11 مانگ و 28 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


ناوه‌‌‌ندی ڕاگه‌‌‌یاندنی یه‌‌‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
[email protected]

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر