بە دەستپێشخەری مەجڵێسی کوردان لە بریتانیا بە ئامانجی پشتیوانی لە شۆڕشی #ژن_ژیان_ئازادی ڕێپێوانێکی جەماوەری ڕێکخرا
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
بە دەستپێشخەری مەجلسی کوردان لە بریتانیا بە ئامانجی پشتیوانی لە شۆڕشی #ژن_ژیان_ئازادی ڕێپێوانێکی جەماوەری ڕێکخرا.
بە بەشداری هاوبەشی کۆمیتەی بریتانیای یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان وسازمانی یاری کورد بە بەشداری کاکی ڕۆستمی ئاڵماسی ڕێبری یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لەگەل ڕێکخراوە جیاوازەکانی ڕۆژÚ¾ەڵاتی کوردستان دژ بە جنایەت و کۆمەڵکوژیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەلانی بندەستی ئێران ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەمڕۆ بەشدار بوون .
ئەمڕۆ شەمە رێکەوتی ٥ی سەرماوەز٢٧٢٢ بەرانبەر بە ٢٦/١١/٢٠ ٢٢ بە مەبەستی پشتوانی لە گەڵی ڕاپەریوی کورد و گەڵانی کە و هەر وەها و دەسدرێژی ڕژیم بۆ دەرەوەی سنورەکانی خۆی ، کوردستانیان و ئازادیخوازانی دانیشتووی وڵاتی بریتانیا گرد بوونەوەێکی جەماوەریان لە بەر پارڵمانی بریتانیا لە لەندەن پێک هێنا و بە دروشمگەلی جۆرا و جۆر کردوە تیرۆریستیەکانی رێژیمی داگیرکەریان دەر حەق بە گەلی ڕاپەڕیوی کوردستان و مەحکوم و شەرمەزار کرد.
کۆمیتەی هاوبەشی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و سازمانی یاری کورد بە تێکڕا بەشداری ئەو گرد بوونە جەماوەریەیان کرد و دەنگی خۆیان خستە پاڵ ئەو دەنگانە کە هاوری مەرگ و نەمانیان بۆ دوژمنان و داگیرکەران کرد.
کۆمیتەی هاوبەشی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و سازمانی یاری کورد لەندەن بریتانیا ٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٢
2 ساڵ و 6 کاتژمێر و 35 خولهک لهمهوپێش