Revolutionary Union of Kurdistan
اتحادیه انقلابی کردستان
یکشنبه 15 مهر 1403

       

سەرەکیترین مەرجی سەرکەوتن، یەکگرتنی ئۆپۆزیسیۆنی پەرش و بڵاو

سەرەکیترین مەرجی سەرکەوتن، یەکگرتنی ئۆپۆزیسیۆنی پەرش و بڵاو
کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی

سەرەکیترین مەرجی سەرکەوتن، یەکگرتنی ئۆپۆزیسیۆنی پەرش و بڵاو

٧ی ڕەشەممەی ئەمساڵ، لە حاڵێکدا خولی دەیەمی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی کۆماری ئیسلامی و خولی پێنجەمی مەجلیسی خبرەگانی ڕێبەری بەڕێوە دەچێ کە زۆربەی نزیک بە تێکڕای ئەو کەس و لایەنانەی کە بە ڕیفۆرمخواز ناسراون لە لایەن شۆڕای چاوەدێری نیزامەوە، متمانەیان پێ نەبه‌‌‌خشراوە و زۆربەشیان دەنگیان هەڵبڕیوە و بەشێک لە پارێزەر و مامۆستاکانی زانکۆش لە نامەیەکدا بۆ ڕووحانی باسیان لە نەبوونی هەڵبژاردن لە دۆخێکی ئەوتۆدا کردووە، هاوکات زۆربەی هێز و لایەنە کوردییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستانیش بە دانی بەیاننامە، هەڵبژاردنەکانیان تەحریم کردووە و داوایان لە خەڵک کردووە لەو هەڵبژاردنەدا بەشداری نەکەن.
ڕۆژی کورد بە مەبەستی تاووتوئ کردنی ڕای چالاکان و کەسانی خاوەن ڕای کورد، لەگەڵ بەشێک لەو چالاک و چاوەدێرە سیاسییانە، چاوپێکەوتنی رسانەنجام داوە، کە چاوپەڵەکە.
ئەڵماسی
 ئەم ڕۆژانە هەر وەک ساڵانی پێشوو تەندووری هەڵبژاردنەکان لە ئێرانی ئیسلامیزە کراو، بۆ فریوودانی گەلانی ئێران گەرم بووە، و هەر یەک لە چەند دەستەی ناو خۆی وڵات بۆ زیاتر داپڵۆسینی خەڵکی ڕەشوڕووتی بەش مەینەتو مافخوراوی وڵاتەکەمان بەتەمان لەم شەڕی دەسەڵاتەدا پشکێکی زیاتریان بەر کەوێت کە دەستیان بۆ داپڵۆسین و چەتەگەری کراوەتر بێت. هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرگان کە بڕیار وایە لە حەوتی ڕەشەممەی ئەمساڵ بەڕیۆە بچێ یەکێکە لەو شانوەڵەڕیان کە یەکەکە لەو شانوەڵەڕیان! دەکرێ بڵێین هەر ساڵ، بە شێوەیەک شایەتی هەڵبژاردنێکی فەرمایشی لە لایان ئەم ڕژیمەوە هەین، ڕژیم بە گەمەگرتنی شعوری سیاسی گەلانی ئێران هەر جارە بە پاساوێک کەوتۆەتە سوواڵ کردنی مشروعیت پێدان بە خۆی کە بێ گومان ئیتر هیچ ڕەواییەکی نەماوە و بەم شێوەیە توانییویەتی بە سڵامەتی سەری ئۆپوزسیۆنی ناکارامە ، درێژە بە تەمەنی ڕەشی خوی بدات. ئەوەی شیاوی ئاماژەپێدانە ئەوەیە کە لە سەرەتای دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و دوابەدوای ڕاپەڕینی مەزنی گەلانی ئێران لە رێبەندانی ساڵی ±³٥·ی هەتاویدا، خەڵکی ئێران بە گشتێ هەستیان بە دووڕوویی کاربەدەستانی تاران لە بەرانبەر خواست و ویستەکانی خۆیان کرد و هەر بۆیەش ڕژیم بە هەزاران قەیرانی جۆراوجۆر ویستۆویەتی بەرانبەر بەم داخوازییانە کە مافی ڕەوای گەلانی مفخوازی ئێران بووە، رابوەستێت و قەایرانی مشروعیەتی سیاسی خۆی کە هەر زوو دوای ڕاپەرین لە دەستی دابوو بە شێووەکی تر بقواز لاتوەوە. لە ئێستادا و لە پاش ٣٦ساڵ دەسەڵاتداری سەرەڕۆیانەی کۆماری ئیسلامی لە ئێران و ڕۆژهەڵات، کەم نین ئەو کەسانەکی کە بە دوای شاری خەونەکانی گۆڕان و ڕۆژانیم لەم. بێ گومان بناغەی ڕەوایی درۆیینی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر بنەمای هەڵبژاردنی ناتەندرووست دامەزراوە، ناڕاستمان نەگوتووە ئەگەر بڵێین تەواوی هەڵبژاردنەکانی ئەم ڕژیمە بە هەموو شکلەکانییەوە بە سەوز و سپی و ڕەشییەوە هەر هەمووی بۆ پارستنی ئەم ڕژیمە نەزۆکە بووە و هەر هەمووی ناساخڵەم بووە و شانۆگەرییەک زیاتر نەبووە . پێویستی و یەکەم مەرجی هەر هەڵبژاردنێک، کێ بەر کێ و ململانێی ئازادە کە خەڵک بتوانن کاندیدی جێی بڕوایخۆیان هەلبژێرن و بەرپرسیار بێت لە ئاستی هەڵبژێرانی و لە هەمووی زیاتر، بتوانێ لە ئاستی ئەو دەنگە کە لە سەندوقی خستووە لە چارەنوسی ئاگادار بێت. بەڵام بە داخەوە، وەک ئەزمونی مێژوویی ڕژیمی ئیسلامی ئێران پێمان دەڵێت هیچکات ناتوانێ و ناوێرێت هەڵبژاردنی ئازاد و ساخڵەم بەڕێوە بەرێت و بۆیە بڕوام وایە کە ئەم ڕژیمە هەر لە سەرتای لە دایک بوونی ڕەشی خۆی سەلماندوویەتی و شەرعیەتی نا ماوە. کوشتن و بڕینی خەڵک بە بیانووی جۆراوجۆر، و کوشتاری سیاسیەیە دژبەرەکانی و چالاکانی مەدەنی و دابەش کردنی کومەڵگا بە خودی و غەیری خودی بانترین نومرەی باڵای ئەم ڕژیمەی. بێ گۆمان هەڵبژاردن لە گەڵ ئازادی و ئازادبووندا واتای دەبێ، جا چۆن دەبێت چاوەڕوانی لە رژیمێک بکریت کە لە تەمەنی سیاسی و دەسەڵاتی خۆیدا، هەڵبژاتنی دەبەت.
کاکی ڕۆستەم ئەلماسی سەرۆکی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان:


1 ساڵ و 10 مانگ و 10 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

About us


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

Contact


ناوه‌‌‌ندی ڕاگه‌‌‌یاندنی یه‌‌‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
[email protected]

Socialmedia


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر