Revolutionary Union of Kurdistan
اتحادیه انقلابی کردستان
شنبه 3 آذر 1403

       

هەشتی مارس و ژنانی نەتەوەیەکی داگیرکراو

هەشتی مارس و ژنانی نەتەوەیەکی داگیرکراو
کانی ئەحمەدی

هەشتی مارس

پیرۆزبێ هەشتی مارس ڕۆژیی جیهانی ژن

سەرەتا بە بۆنەی هاتنی هەشتی مارس گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم مرۆڤە یەکسانیخوازاەکەن  ئەکەم و سەری ڕێز دائەنەوێنم بۆ گشت ئەو ژنە چالاکوانانەی کە لە پێناو مافەکانی ژنان و میللەتی کورد بە گشتی لە هیچ هەوڵ وگیان فیدایەک درێخیان نەکردوە.

ڕەنگە ڕۆژی جیهانی هەشتی مارس بۆ ژنانی مافخوازی میللەتی من لە ژێر سێبەری شوومی دەسەڵاتی تاریک پەرستانی کۆماریی ئیسلامی  و دابوو نەریتی پیاوسالارانەی زاڵ بەسەر کۆمەڵگادا زۆر ئاشنا نەبێ بەڵام کەم نین لە مێژووی میلەتی کوردا ژنان و چالکڤانانی تێکۆشەر و پێشەنگ کە لەبوارە جیاجیاکاندا لە ڕێزی خەباتی مافە زەوتکراوەکانیانن، هەر لە مەستوورەی ئەردەڵانەوە بگرە هەتا ئەو ژن و کچە تێکۆشەرانەی کە لەدوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ٥٧ لە لایان کۆماری ئیسلامیەوە زیندان و ئێعدام کران! و زارا موحەممەدی نمونەیەکی ئەو ژنە تێکۆشەرانەیە  کە بەتاوانێکی پیرۆز ئەمڕۆ لەبەندیخانەی داگیرکەران.

کەم نین  خۆڕاگری ژنانی کورد لە بەرانبەر دواکەوتوویی و داگیرکاریی مافەکانیان کە وانەی کۆڵنەدەری دەدەن بە گوێی ەواوی ژنانی دنیا دا،  بەڵام بەداخەوە ئەوەی کە بەرهەمی ئەمڕۆی کۆمەڵگای کوردستانە بە شێوەی سیستەمی و یاسای داگیرکاری  ڕێگە خۆشکەرە بوون کە لە ژێر چەتری حکومەتی ولایەتی فەقیە هەزاران تاوانی دژ بە ژنانی ئەنجام بدرێت! و هەر لەم چوارچێوەیشدا ڕێگەی داوە کە لە ژێر ناویی شەرف ژنان  ببنە قوربانی ئەم سیستەمە نامۆیەی کۆمەڵگای کوردستان.

هەرچەند لە ناوچەیەکی وەکوو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگایەک وەکوو کوردستان لە بندەستی ڕژیمە داگیرکەر و دیکتاتۆرەکان خەبات بۆ دەستەبەرکردنی مافی یەکسانی ژن و پیاو و بە کولتوور و یاساکردنی ڕێگای زۆر و هەوڵی هەمە لایەنەی ژنان و پیاوانی یەکسانیخوازیی دەوێ، بەڵام ژنانی  کورد لەم دەورەیدا هەموو ڕۆژ پێویستە کە خۆی تەیارو ئامادە بکات بە هەنگاو هەڵهێنان بۆ ئەم مافە  زەوت کراونەو کۆلنەدەرانە دژی چەسپاندی کولتووری هاوردەی داگیرکەران بن.

دیارە ئەرکی وشیارکردنەوە و پەروەردە لە ئەستۆی سیستەمی پەروەردەیە بەڵام بەهۆی بوونی نیزامێکی نامۆی داگیرکەر بە کولتووری  کوردستان، ئەوە ئەرکی حیزب و ئەو  ڕێکخراوانیە  کە کۆمەلگایەکی وشیار بەرهەم بهێنن، لە تاراوگەوە. جا لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یان پەروەردە  ئامادە کردنی کادری پێشکەوتووی بە هەڵوێست و زانا. لەسەر ئێمە ئەرکە کە لە گەڵ هەر هەنگاوێک بۆ  گەیشتن بە سەربەخۆیی نەتەوەکەمان هاوکات لەسەر مافی تاک و بەتایبەتی مافی ژنان هەنگاوی بۆ چکاسازی و کۆمەلگایەکی وشیار و داهاتویەکی روون بەدی بهێنین.

دیارە ژنی بە هەڵوێست و وشیاری کورد بە بەشداریی لە خەباتی ڕزگاری خوازی لە پێناو  سەربەخۆیی و ئازادی کوردستان موژدەی بونیادنانی دواڕۆژێکی گەش و پێشکەوتوو دەدات بە ژنانی کۆمەڵگای کوردستان. بە هیوای کوردستانێکی ئازاد سەبەست و دەستەبەر بوونی مافی یەکسانی ژن و پیاو.

پیرۆزبێ ڕۆژیی جیهانی ژن لە هەموو ژنانی کۆمەڵگای کوردستان


1 ساڵ و 11 مانگ و 27 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

About us


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

Contact


ناوه‌‌‌ندی ڕاگه‌‌‌یاندنی یه‌‌‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
[email protected]

Socialmedia


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر