Revolutionary Union of Kurdistan
اتحادیه انقلابی کردستان
چهار شنبه 7 آذر 1403

       

نەتەوە، هەبوویەکی عەقڵی و خوایی و سروشتی و بوویەکی راستەقینەیە

نەتەوە، هەبوویەکی عەقڵی و خوایی و سروشتی و بوویەکی راستەقینەیە
مەنسوور تەها

نەتەوە

نەتەوە، هەبوویەکی عەقڵی و خوایی و سروشتی و بوویەکی راستەقینەیە کە قەوارەیەکی دیاری کراوی هەیە و کە سەرەکی ترین خواستی هەر نەتەوەیەک پاراستنی سەربەخۆی نەتەوەکیەتی نەتەوەکان لەسەر زۆر جیاوازی هایەک سەر بەخۆی خۆیان راگرتوە یا لە بواری ئایینی یا زمانی ناوچەی و مێژوو یا لە پێناوی پاراستن و سەر بە خۆی تێدەکۆشن، نەتوە بن دەستەکان لە ژێردەسەڵاتی تاکە ولاتیک یا بە سەر چەند وڵاتیکدا دابەش کراون. کورد یەکێکە لە ئەو نەتەوە خوایە سروشتیانە کە مێژوو زمان و ناوچەکەی و قەوارەی نەتەوەی پێ دەبەخشیت کە بەسەر چوار وڵاتی ناوچەکە ویا تازە ساز کراو دابەش کراوە کە لە هەر بەشیک دا بە جۆرێک مافەکانیان زەوت کراوە یا هیچ مافی نەتەوایتیان پێ نەبەخشراوە تەنات سەر کوتی قسە کردن بە زمانی کوردی لە زۆر جێ قەدەغەیە کە بە تورکی کێوی یا بەشی لە زاراوەی فارسی مان دەچەسپێنن نەتەوی کورد بونیکی خوایی و راستەقینەیە و هێچ پەیوەندیەکی بە کاری دەستکردی کەس نییە کە سەربەخۆی هەر بەشیک لە ئەم کوردستانە گرێدراوی بەشیکی دیکەیەتی کە ئەم سنوورە دەستکردانە ناتوانی لە بونی یەکیتی نەتەوی کز کات کە شۆڕشەکی شێخ سەعید پیران و بوونی ملامستەفای بارزانی لە کوماری کوردستان و بونی یەکێتی نیشتمانی لە هاوکاری دیموکرات لە شەڕی دژ بە ئێران رزگاری شەنگال لە دەس دەولەتی ئسلامی بەدەس پەکەکە و و بوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە ڕۆژاوا کوردستان و سازمانی خەباتی کوردستان بە ماوەی سێ ساڵ لە شەڕی دەولەتی ئێسلامی لە باشووری کوردستان ئەم مەرزە دەستکردانەی تێپەراندوە نەیتوانیوە هێچ لە نەتەوەی بوونی کورد کەم کاتەوە بەڵکو زیاتڕ لیکیانی گرێدا حزب و رێکخراوە کوردیەکان زیاد لە ١٠ ٠  دانەن کە بە جیاوازی ئامانج یا یەک ئامانج وباوەریان هەیە لەسەر نەتوەی بون کە ئەم سنورە دەسکردانە نیاتوانیوە لە نەتوەی بونی نەتەوەی سەروەری کوردستانی گەورە کەم کاتەوە، رێکخراو یا احزابیکیش چالاکی و خەباتی خۆیان بە بەشی لە کوردستان و گڕی داوە ئەم سنورە دەستکردانە بە شتی ئاسای دەبیین، ئەم سنورە دەستکردانە هیزیک بوتە هۆی پێک هێنانی هێچ خواستی کورد تێدا نەبوە بەڵکو بەزۆریش بەسەرماندا سپاندوویانە کە زیاد لە سەدەیەکە شەڕی سەربەخۆی وڵاتەکمان دەکەین زیاتڕین قوربانی لێ کەوتوەتەوە، کە ئەنفال و ئەعدام و ئەشکنجە و تڕوری سەرکردە و تێکوشەرانی رێگەی رزگاری بوون. خۆ بەسەروەر زانین یەک تڕقەبووڵ نەکردنی و لە پێناوی حزبایەتی تێکوشان هەمێشە هۆکاری سەرەکی سەر نەکەوتنەکانی ئەم گەڵەیە کە دژایتی کردن و چەقۆ لێک تێژ کردن و شەڕی دەسلات داری لە ناومانا زیاتڕین زیانی هەبووە کورد نی توانیوە بگاتە ئەو قەناعەتەی کە داگیرکەران هەیان ئەویش هاوپیمانیە کە لە سەر سەر کوت کردنی هەر بەشیک لە ئەم کوردستانە دەستیان لەدەستی یەکە بەلام بۆ جاریکیش ئەم کردەوە لە ناو حزبەکانی کوردستان رووی نەداوە کە دەگەرێتەوە بۆ کز بونی باوەری نەتەوەی پەروەردە نەبوون لە ناو ئەحزابی کوردستانی داگیر کەر لە ئەوە دەگات کە رزگاری هەر بەشیک لە ئەم کوردستانە دەبیتە گۆرانکاری و خواستی ناوچەکە لە سەر بەشە کانی دیترو کورد نەتەوەکی لیک گرێداروەیەکن کە ئەم سنورە دەسکردانە نابێتە هۆی لەت کردنی هەتایان هێزی پەکەکە لە قەوارەیکی ئەرتەش خۆی رەخساندوە کە زیاترین چالاکی ئەم چەند دەیەی بۆخۆی رەخساندوە کە لە هەر چوار بەشی کوردستان چالاکی خۆی کردووە و ئەم سنورە دەستکردانە نەی توانیوە بەر بەستی خەباتیان بێت کە هێزی پەکەکە لە جەماوەری هەر چوار بەشی کوردستان پێک دێت بوونی پەکەک لە ڕۆژاوا ناتوانی بیانویەک بێت بۆ هێرشی ئاتا تورک بەلکوو ئەوە خواستی داگیر کەرانە کە هەموو سەرکوتنەکانی کورد لە هەر بەشیکی دیتر سەر کوت کریت ، بوونی هێزی ئێران و تورکیە لەسەر رووداوەکی ١٦ ئوکتوبەر ئەوەی سەلماند کە ئەمانە تەواوی سەروەریکانی نەتەوەی کورد بە گرێداروی یەکی دەزانن و سەر کوتی دەکەن. بونی پەکەکە یا وینەی عبدولا ئۆجەلان گەر بە بیانوی بزانین لە سەر هێرشی خواستی داگیر کەریک بۆ بەشی دیتر لە کوردستان یا بوبیتە هۆی نا خۆشی لە باشووری کوردستان ،هیچ جیاوازی لە موشەکەکی لە کویەو قەلای دیموکرات دا و تۆپبارانی سنورەکانی باشووری کوردستان کە بو هۆی چول کردنی چەند دێهاتیک یا کار نانەوەی تەقینەوە لە ناو بارگاکانی حزبی کۆمەلە و دیموکرات، ئەمانە بیانویەکن کە دیاندەینە دەستی دوژمن کورد لە سەر ئەم چوار بەشە چوار دوژمنی هەیە کە هەر کامیان بەتاک دژایەتی تەواوەتی کوردستان دەکەن و هێچ هیچ کات لەسەر سەر کوتی ئەم داغڕ کەرانە لە بەشەکانی دیتر نایەنە جواب ئەمرو کە سەرکەوتنەکانی ڕؤژاوا کە خەریکە رەنگی نەتەوەی بوونی خۆی دەر دەخات تورکیە هێرشی دەکاتە سەریان داگێر کەریک وەک سوریە لەسەر داگیر کردنی عەفرین نەهاتە جواب وەک ئاگاداریک بۆ کورد وایە کە لە کاتیک دا دەولەتی داگیر کەری سوریە لە بوونی هێزی نزامیەوە کزە و توانای دژایەتی کوردی نیە ئیزن بە لایەنەکی وەک تورک دەدات کە سەرکەوتنەکانی کورد سەر کوت دەکات لە وەها کاتیک یەک رێزی ناومالی کوار زڕوورەتی خو رەخساندوە کە بە داخەوە نەک ئەم زڕووتە لە بەر چاو نەگێراوە بەلکو مەرجەعیت بە هێڕشەکی تورکە دەدریت کە گەڵی کورد ئەنفال بکات بە بیانووی وینەی سەرکردەیک کە لە زیندانەکی ئەمرالیوە ترسی خستبیتە ناو دڵی دوژمن
 
 
 
 

2 ساڵ و 16 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

About us


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

Contact


ناوه‌‌‌ندی ڕاگه‌‌‌یاندنی یه‌‌‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
[email protected]

Socialmedia


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر