Revolutionary Union of Kurdistan
اتحادیه انقلابی کردستان
چهار شنبه 7 آذر 1403

       

لە فەرمانێکدا بە ناوی جیهاد.

لە فەرمانێکدا بە ناوی جیهاد.
مەنسوور تەها

لە فەرمانێکدا بە ناوی جیهاد.

٢٨ی گەلاوێژ ساڵی ٥٨ و هێرشی بەر بڵاوی هەزە داگیرکەرکانی لە ژێر فەرمانی خۆمەینی جەلاد بۆ داگیرکردنی کوردستان. خۆمەینی خوێنرژ لە فەرمانێکدا وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە هێزەکانی ئەرتەش و سپای تیرۆری پاستاران کرد کەرش لە ٤٤راتی ساعت بەربە.

شەڕی٣ مانگەو گۆڕستانێک بۆ داگیرکەران.

پێشمەرگە قارمانەکان و کۆمەڵانی خەڵک بە حەماسە و زۆر ئازایانە بەرگریان لە نشتمان لە بەرانبەری هەر هێرشیکی دەرندانە کرد کە بە داگیر کردنی هەر تار بستکە لم خاکە داگیر است.

دوای ئەوەی زۆر ئازایانە قارمانانە بەرانبەری هەر هێرشێک بوونەوە خواردنەوەی ژەهری پەشیمانیان بە خواردی خۆمینی دا و پاشگەز بونەوەە لە فەرمانی جیهاد و فەرمانی ٤٨ ساعەتەی لە کاتێکا کە چوکیان بە هێزی رێژیم دابوو، ئەوە بوو کە خومینی داوای ڕاگرتنی شەڕی کرد، و وتووێژی لەگەڵ هەیئتی لەنوێنەرایەتی گەلی کورد بۆ کێشەکە هەڵبژارد، کە تا ماوەی کورت شەڕ یان راگرت.

هەڵگرسانی شەڕ دوای هەناسە هاتنەوەیەکی بەر هێزەکانی و خۆ ڕێکخستنەوەیان لە ژێر فەرمانی خۆمەینی، لەساڵی ٥٩ دیسانەکونە هێرشی بەر بڵاو سەرتاسەریان راگیاند و بە هێزێکی پڕ چەک و پۆشتە و رەوانەی کوردستان بوونەوە کە سەڵماندیان هیچ لە زمانی دیاڵۆگ و گفت و گۆ نازانن بس بریاری کاتی بوو تا هێزەکانیان سازمان و رێکخستنیان بۆ بکن.

با ئەوەی کە بەرەو ٤ دەیە لم رووداوە تێپەر دەبێت نە داگیر کەران ڕووی خۆشیان دیوە نە ک گەل کۆمەڵ کوژی و مەیدانی ئیعدامەکان لە یاد کردوە دەستیان  لە مافی رەوای خۆی هەڵ نەگرتوە بەڵکۆ لە دروشمی دێمۆکراسیەت بۆ ئێران  خۆدموختاری بەرەو لوتکەی سەروەری  لە ئەدبیاتیکی سەردەمیانە سەربەخۆی خوازن و  وەک سەرکردەی شەهید ی یەکێتیەکمان کاک سەعید لە نامێلکەیەک دا دەلیت،ئێمە یەکێتی شؤڕشگێڕانی کوردستان  دەمانەوە ئەو سامە بشکێنین و بە راشکاوی بڵێین: کوردین و خەڵکی وڵاتی داگیرکراوی کوردستانین. هەڵوێستمان لە سەر ئەو ئەساسە دیاری دەکەین،بە ىێ ترس و لەرزی سیاسی لەوەی پێمان بڵێن تەجزیە تەلەب.

ئێمە کورد هەمیشە لە گەمارۆی چوار دەوڵەتین کە جیا لە چەند وڵاتیکیش کە لەدابش کردنی نەتەوەکەمان و داگیر کاری پشتوانی هەر بریارێک داگیر کەرانن لە بەرانبەر  هەر هەنگاوێکی چارەنوس سازی و  سەرکەوتنی کوردستانن ، بەڵام هیچ کام لەمانە ناتوانی بەرنگاری هێزی گەل ببنەوە کە ئەو هێزەو برنگاریەش لە یەک گرتنەوەی هێزی پێشمەرگە وەک هێزیکی نێشتمانی و ژۆرێک کە پێکهاتبیت لە حیزب و رێکخراوەکانی کوردستان بە گشتی و و ژۆری تایبەت بە ڕۆژهەلاتی کوردستان کە هاو دەنگ بین لە سەر هەر بریارێک کە هەنگاو بەرەو  سەربەخۆی و سەروەری کوردستان بێت،

یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان هەر لە سەرتای دامەزراندنیەوە بۆ بەرەی کوردستانی کە پێک هاتبێت لە هێزە کوردستانیەکان حەول و داوا کاری ئاراستەی حزبەکان کردوە بەڵام کەمۆ کۆری خۆمان وەک یەکیتی نەیتوانیوە ئەو ئامانجە بپێکێت بەڵام دوای ئەم خۆ رێکخستنەوەمان بریار و ئامانجی سەرتای یەکێتیمان پێکهێنانی بەرەی کوردستانی و یەک گرتنەوەی ‌هێزی پشمەرگە وەک هەزێکی نەشتمانی لە یەک سازمان دەهی ئامادە باش تەواویان لە بە هەر هەڵ و مەرج ویا رەخساندنی هەڵ ومەرجێک بە ڕزگاری یەکجاری کردستان بەت.


2 ساڵ و 1 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

About us


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

Contact


ناوه‌‌‌ندی ڕاگه‌‌‌یاندنی یه‌‌‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
[email protected]

Socialmedia


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر