Revolutionary Union of Kurdistan
اتحادیه انقلابی کردستان
چهار شنبه 7 آذر 1403

       

من دەتوانم سەرکردەبم

من دەتوانم سەرکردەبم
مەنسوور تەها

من دەتوانم سەرکردەبم

کەسێ کە ئامانجی گەورەی هەبێت خۆی بە عەلافی نادۆزێتەوە هەمیشە کارایە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی و ئەو توانا لە خۆیدا دەدۆزێتەوە کە دەست‌هەڵەگریت لە ئامانجی بچوک و ڕۆژینە و زیاتر بەرەو ئامانجی مەزن و چارەنوس سازی بۆ داهاتوو هەنگاو بنێت. ولەو ڕێییە تاقەکاری و ئەزمونەوە کە چەندین تایبەتمەندی لەو کەسە دروست دەکات دەبێتە هۆی جیاوازی لە کەسانی ئاسایی و دەتوانی پشت بە گا ببسته و جێوازی بە گاە ببسته و جێوی پەتەم باوەڕ. ئەوەی کە ئەم کەسانە باورپێکران و متمانەی دەرەوەی سنووری کۆمەڵگا وەر دەگرن، ئەوەیە کە سنوورێک نیە بۆ کەسانێ کە تواناکانیان دەخەنە خزمەت بۆ لێکدانەوەی زانیاریە ئالۆزەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجێک و بە مەبەستی چارەسەری کە لە کۆتایی سود و کەلکی لێ وەربگیردرێت. ئەم کەسانە هەستیارو تێگەیشتون ودەتوان بەرنگاری هەر پرسێک ببنەوە و لە جێ و کاتی بەرژەوەندی گشتی بریار پێوێست بدات.
ئەم کەسانە بە وتارێکی ڕۆشن و هزر و ئایدیا و توانای کۆکردنەوەی هەمووکەسانێکی جیاوازیان لە دەوری خۆی هەیە کە پەیوندیەکی گشتی لەگەڵیان ساز بکات.
تایبەت مەندی ئەم کەسانە هەمێشە جۆرێک هەست دەکەن کە تینۆ و نیازی فێربونی زیاتریان هەیە کە گرنگی بە پەروەردەی خۆی و دەوروبەرەکەی دەدات کە بتوانن بۆ هەموو ڕووداوە جۆراوجۆرەکان بە مەبەستی قەناعەت پێکردن و بڵگەی سەڵمێنەر ببنە ڕێگە چارەسەرێک لە بەرژەوەندی گشتی
ئەم کەسانە خاوەنی دڵێکی گەورە و ڕوحێکی مەزنن ئارامی هیمەتێکی بەرزن کە وەک کێوێکی سەربەرز و بەوقار خۆیان پاراستووە.
ژێری کۆمەڵگایە و نیاز پاکێکی تەواوە ئاگای لە گرفت و کێشە و خواستی تاک و کۆمەڵگاکەیەتی کە کۆمەڵگاکەشی بە متمانەیی کە دوە پێیانی بەخشیوە چارەسەری دەرمەی کێشەمیان لای. ئەم ژێرەی کۆمەڵگا خاوەسازینی فەلسەفەو جیهانبینیەکی ڕوون و ئامانجدارە و ئەرکەکانی خۆی دەناسێت و توانای داهاتووناسی و زانستی و لێکدانوری بنەوە و پێشبینیم و سەلئەتی. ئەم کەسانە لە داهاتوویەکی قووڵتر دەڕوانن بەڵام ریسک گەلێک دێتتە رێگەیان کە جێگەی مەترسی و دوبەختەکیەو دەشزانێت کە بەختەوەری و داهاتویێکی گەشەسەندوو بۆ کۆمەڵگاکەی کارێکی ئاسان و ئاسایی نیە و دەشزانی چون خۆی لە قەیرانەکان دەرباز بکات و تێگەیشتنی خێرای هەبێت لە نیوان پەیوندیەکانی هۆ و هۆکارەکان و دۆزێنەوەی ڕێچارەی گونجاو.
ئەم کەسانە دەتوانن ببنە وەبەرهێنەڕی مرۆڤی ژیر و وشیار و داهێنەر تا کۆمەڵگا لە بیری داخراو و چەقبەستوویی ڕزگار کات و کۆمەڵگا بەرەو گۆڕان و نوێبونەوەی سەردەمیانە بە هەزری نوێ ساز بکات و جەوهەری داهێنەرانە لە ناخی گەلەکەی بەخوڵقێنێت کە بێتە هۆی ئیرادەیەکی بەهێز کە ئەو ئامانجگەلانەی کە لەناومێشکیاندا دەیپەروەرێنن و بێهێنە بواری جێبەجێ کردن و بی هیچ دوودڵی و ئەوەی کە ترسیان بکەوێتە دڵ.
ئەم کەسە دلێر و دروست و ڕاستبێژ و بەرگریکار لە حەق و کەسێکی سەرەڕای نییە و لە جێبەجێکردنی بریارەکان وەک چاودێریک بەسەریا ڕادەگات و هەر بریارێک بێت بەرێوەی دەبات تا ئەوکاتەی کە بەرژەوەندیەکانی گەلەکەی نەکەوێتە مەترسی و دەبێ بۆ ئەم ریسک و دووبەختکیەش ڕێچارەی هەیە کە خەسارەی بۆ گەڵکەی نەبێت . ئەم کەسانە لە سەر هەر رووداویک بە پەی ئەوی کە پەیوندی بەوە و هەیە بەرپرسیارێیەتی لە ئەستۆ دەگڕێت و هەممو کاروبارەکان و هێزو پێدوستیوفی و ​​هەموتن کاروبارەکان و هێزو پێدوستیوفی و ​​هێزو پێدوستیوفیەکانی است.
من دەتوانم سەرکردەبم


2 ساڵ و 1 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

About us


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

Contact


ناوه‌‌‌ندی ڕاگه‌‌‌یاندنی یه‌‌‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
[email protected]

Socialmedia


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر