Revolutionary Union of Kurdistan
اتحادیه انقلابی کردستان
چهار شنبه 7 آذر 1403

       

پلانی دوو داگیرکەر، ڕۆژاوا لە نێوان بەرداشی ئەردۆغان و بەشارئەسەد دا

پلانی دوو داگیرکەر، ڕۆژاوا لە نێوان بەرداشی ئەردۆغان و بەشارئەسەد دا
کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی

پلانی دوو داگیرکەر، ڕۆژاوا لە نێوان بەرداشی ئەردۆغان و بەشارئەسەد دا

کاکی ڕۆستەم ئەڵماسی
ڕێبەری یەکێتی شۆڕشگێڕان،

پەیامی سەرکردە گەنج و ژیر و بە بیرەکەی باشوور، جەنابی کاک بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کە دەڵێ: پاڵپشتی لە کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەین هەمان پەیامی مەزڵووم کۆبانی، حەماسە خوڵقێن و فەرماندە و ڕێبەرە چاونەترسەکەی کوردە لە ڕۆژاوا کە دەڵێ: هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی تورک پڕۆژه‌‌‌ی داگیرکاریه‌‌‌ بەڵام بە هێزی یەکگرویی ناو ماڵی کورد،خاکی کردستان بۆ داگیرکەران دەکەینە گۆڕستان.
ڕۆژاوای کردستان بە خوئن و فرمێسک، بە قوربانی و شەڕ بە دژی تاریک پەرەستانی داعش و ئەردۆغان و بەشار ئەسەد هاتە بەرهەم.
حەماسەی کۆبانی و عفرین لە ڕۆژاوا جیا لەوەی وانەی خۆڕاگری بوو، هاواری غەدرلێکراویی نەتەوەی کوردی گەیاندە گوێی هەموو جیهان بە گشتی و ئازادیخوازان بە تایبەتی و دەرسێکیش بوو بۆ هەموو داگیرکەران کە درەنگ یا زوو دەبێ خاکی پیرۆزی کوردستان بە جێ بێڵن و لە سەر ئەو خاکە جێیان نابێتەوە .
ڕژیمی داگیرکەری تورکیە کە تا سەر ئێسقان و لە ناخی ڕەشیەوە دژ بە دروستبوون و سەقامگیریی ناو ماڵی کورد و خاکی کوردستانە، چاوی بەرایی نادا دەستکەوتەکانی کورد نە لە باشوور و نە لە ڕۆژاوا ببینێ، هەر بۆیە بە بیانووی بێ بنەما و لە بێدەنگیی جیهانیدا، هێرش دەکاتە سەر باشور و هەڕەشەی هێرشکردن بۆ سەر ڕۆژاواش دەکا.
گەلی کورد توانی هەیمەنە و ترس لە داعش کە دروستکراوی ئێران و تورکیە و چەند وڵاتێکی تربوو، بشکنێ.
بەڵام لەو ناوە دا ئێستاکە ڕۆژاوای کوردستان کەوتۆتە ناو چەندین بەرداشەوە، لە لایەکەوە لە گەڵ داعش و تاریکی شەڕ دەکا و لە لایەکی ترەوە دەبێ باڵانسی پێوەندی لە گەڵ دوژمنەکەی تری واتە بەشار ئەسەد و هەروەها وڵاتانی زلهێزی جیهانی وەک ئەمریکا و فەڕانسە و … بپارێزی و هاوکاتیش دەبێ شەڕ لە گەڵ ڕژیمی داگیرکەری تورک بکا کە ئەندامە لە هاوپەیمانی اتلانتیکی باکوور واتە ناتۆ.
هیچ جیاوازییەک لە نێوان داگیرکەرانی کوردستان دا بوونی نییە و نابێت لە ترسی داگیرکەرێکی وەک ئەردۆغان و تورکیە، پاڵ وە داگیرکەرێکی دیکەی وەک سووریە و بەشار ئەسەد بدرێ یان لە ترسی ڕژیمی ئێران پاڵ وە عێڕاق یان بە پێچەوانەوە بدەین، وەک ئەوە وایە کە لە ترسی گورگێکی برسی پاڵ وە گورگێکی دڕندەتر بدەین، ئەوان بە تمای ڕاوکردنمانن، کەمینیان لێ گرتوین و پەلەش ناکەن و پاڵ وەهەر لایەکیان بدەین، بووینەتە نێچیری گورگ.
هەڕەشە و هێرشی داگیرکەران بۆ سەر کوردستان لە حاڵێکدایە کە بۆ خۆیان لە ناو خۆیاندا جیا لە ناڕەزایەتیی خەڵک و ڕەوشی ئابووریی نالەبار، تووشی کۆمەڵێک قەیرانی ناوخۆیین و شەڕی جمکەکانی دەسەڵات و بەرژەوەندییخوازی لە هەر ئان و ساتێک دا لە تەقینەوە دایە و سەرەڕای ئەوەش دەیانهەوێ بە بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی خەڵک و سەرقاڵکردنیان بە هێرش بۆ سەر کردستان و لە راستیدا لە سەر حیسابی نەتەوەی کورد، هەوڵ بۆ یەکڕیزیی ناو ماڵی خویان بدەن.
داگیرکەران لەوە تێگەیشتوون کە لە ئەگەری تەقینەوە و هەڵتەکانی دەسەڵات لە ئێران، عێڕاق، سووریە و تورکیە (( کە بەم نزیکانە ڕوودەدات)) ئیتر جوغڕافیایەکی دەستکرد و جەعلی بەو ناوانە بوونی نامێنێ و هەر کام لە نەتەوەکان بە مافەکانی خۆیان دەگەن و دەبنەوە خاوەنی وڵاتی خۆیان.
دۆڕاوی سەرەکیش ئەوانە دەبن کە هەنگاو بۆ بنیات نانەوە و پاراستنی سنوورە دەستکردەکانی داگیرکەران داوێن و براوە و سەربەرزی ناو نەتەوەکەیان ئەربەن ساتایی و سعادت لەربەکە.

هەلومەرجی ناسک و هەستیاری ئەمڕۆیی وا دەخوازێت کە نەتەوەی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە یەکێتی و یەکگرتوویی، شەری مان و نەمان بکات، شەیەڕێک.
ئەو شەڕە دەبێ شەڕی یان کوردستان یان نەمان بە، شەڕیک بە بە گایشتن بە سەربەخۆیی و ئازادی یەکجاری کورد و بنیات نانی دەوڵەت و حکومەتی سەربەخۆی کوردستان.


2 ساڵ و 1 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

About us


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

Contact


ناوه‌‌‌ندی ڕاگه‌‌‌یاندنی یه‌‌‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
[email protected]

Socialmedia


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر